ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ٩ی رێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی کاک محەممەد تەها ،ناسراو بە مەلا محەممەد باوە خەلیفە باوکی شەهید سەعید تەها و مامی مەنسوور تەها ئەندامی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و کادری پێشوی یەکێتی ناسر تەها ، بە هۆی نەخۆشی لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
کاک محەممەد تەها باوکێکی نیشتمانپەروەر و نەتەوەیی بوو کە تا دوا هەناسەی ژیان بە ڕێبازی شەهید سەعیدی کوری وەفادار مایەوە و هەر دەم ڕق و بێزاریی خۆی لە ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی دەردەبڕی.
کاک محەمەد لە بیرەوەرییەکانیدا بەردەوام باسی ڕۆژانی پێشمەرگایەتی کوڕەکەی دەکرد و بە گەورەترین سەربەرزی و شانازی دەزانی کە خاوەن شەهیدێک بۆ ئەم ئاو خاکە.
کاک محەممەد تەها ناسراو بە مەلا محەممەد باوە خەلیفە ، ساڵی ١٣١٥ لە گوندی تیکانتەپە لە بنەماڵەی ئایینی و سیاسی لەدایک بووە کە باوەگەوەری حاجی خەلیفە بەها ئەمینداری شۆرشی شیخ عوبەیدوڵڵای نەهری بوە و کە ئەمرۆش دەیان تیکۆشەری بنەماڵەکەیان لە رێزی خەبات لە ناو حیزبە کوردستانیەکانن.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی کاک محەممەد تەها لە بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و دۆستان و کاک مەنسوور تەها و ناسر تەها دەکات و وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، خۆمان لەم خەم و پەژارە دا بە شەریک و بەشدار دەزانین.
رووحی کاک محەممەد شاد و یاد و ناوی، ڕێگە و ڕێبازی بەرز و بەڕێز بێ.