هەموو نەتەوەیەک ڕۆژێکی هەیە بۆ ئاهەنگگێڕان بە ناسنامەی نەتەوەیی خۆی کە وەک ڕۆژێکی نەتەوەیی پێناسە دەکرێت. هەرچەندە بەسەدان هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی نەمانتوانیوە وڵاتێکی ئازاد و سەربەستمان هەبێت، بە واتایەکی تر وڵاتێکی سەربەخۆ بە ناوی کوردستان ئاڵای خۆی لە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵدات.
جیاوازی ئەم ڕۆژە لەگەڵ دەیان ڕۆژی تر کە بزووتنەوە و ڕاپەڕینەکانی کورد ئازایانە و دڵسۆزانە و ڕاستگۆیانە لە گۆڕەپانی ئازادی خەباتیان کردبێتیان، ئەوەیە کە کورد یەکەمین حکومەتی خۆی لە ژێر ناوی کۆماری کوردستان دامەزراند.
کۆماری کوردستان لە ئەنجامی خەباتێکی مێژوویی پڕ لە قوربانیدان و خۆڕاگری گەلی کورد و گواستنەوەی ململانێی نێوان زلهێزەکان لە سەردەمی شەڕی عالەمی دووەمدا دروست بوو. لە کەش و هەوای ئەو ساڵانەدا کە جیهان تێوەگلاوە لە شەڕێکی گەورەدا، زۆرێک لە گەلانی جیهان لە وەها هەڵومەرجێک کە شەرەکەیان زۆر جار دەرفەتی ڕزگاری بۆ گەلانی ژێر دەست بوون هەوڵیان دەدا لە چنگی داگیرکەران دەربچنکە لەوکات دەسەڵاتی پاشایتی لە لاوازترین کاتی دەسەڵاتیدا بوو کە کوردیش ئەو دەرفەتەی بۆ خۆی گواستەوە گەلی کوردلە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سوودیان لەم دۆخە وەرگرت.
گەلی کورد کە ساڵانێک لەلایەن حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی جوغرافیای داسەپاوەدا چەوسێنرابووەوە، توانی لەم دەرفەتە مێژووییەدا ئەزموونێکی زێڕین تۆمار بکات. لە ٢ی ڕێبەندان بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە ژێردەستەیی و گەیشتن بە ڕزگاری و ئازادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە بەشیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند.
٢ی ڕێبەندان خاڵی وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو بۆ پێناسەکردنی گەلی کورد و مافەکانیان. نیشانی جیهانی دا کە ئەم میللەتە بوونی هەیە و خاوەنی کولتوری و خاک تایبەتی خۆیەتی کە لەسەر بنەمای پێوەرە ئینسانی و ئازادیخواز و پێشکەوتنخوازانە دامەزراوە و سەربەخۆیی مافی حاشا هەڵنەگری خۆیەتی.
رێکخراوی یاری کورد (یارسان) و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بەم بۆنە پیرۆزە نەتەوەیی و نیشتمانییەوە، گەرمترین و پیرۆزبای پێشکەش تێکوشەران ڕێگەی ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان و گەڵی کوردستان دەکات، هەزاران سڵاو پێشکەشی گیانی پێشەوای شەهید قازی موحەممەد و ئەفسران و پێشمەرگەکان و کاربەدەستان و تێکوشەرە شەهیدەکانی کۆماری کوردستان دەکات و وەک رێکخراوی یاری کورد یارسان ویەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ، لەم رۆژە پەیمان نۆی دەکەینەوە کە هەلگری ریبازی پێشەوا سەربەخۆیی ولاتەکمان و هەڵگری ئاڵای نەتەوتیی و سروودی نەتەویی بێن و هەتا رزگاری یەکجاری نیشتمان و هەلکردنەوەی ئاڵای نەتەوەی و بیگانە بەدەر کردن لە نیشتمانمان ،هەرگیز سەنگەری خەبات و بەرخۆدان چۆڵ نەکەین.
ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان بکەینە دەروازەی ئاشتی و برایەتی بۆ خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد و هێما و هاندەرمان بێت بۆ یەکخستنی ڕیزەکانمان، تا خەباتمان بۆ سەربەخۆیی ئەم خاکە چڕتر بکەینەوە و مافە ڕەواکانمان بگەڕێنینەوە.
یادی ٧٨ ساڵەی کۆماری کوردستان پیرۆز بێت
مەرگ و نەمان بۆ دوژمنان و داگیرکەرانی خاکی کوردستان