بەشی ١
چەک هەڵگرێک کە چەکەکەی بارگرانییەک بوو لەسەر شانی
شۆڕشەکان بە ڕووداوی مێژوویی ناسراون کە کاریگەرییەکی قووڵیان لەسەر کۆمەڵگاکان هەیە. ئەم ڕووداوانە نەک تەنیا لە بواری ئابووری و سیاسیدا، بەڵکو لە ڕەهەندە کولتووری و مرۆییەکانیشدا کاریگەرییان هەیە. یەکێک لە لایەنە سەرنجڕاکێشەکانی کاریگەریی شۆڕە لەسەر مرۆڤەکان بوونی چەکە بێ کلتوری فکری کە کۆمەڵگا بەرەو توندوتیژی بێ بەها کردن پیرۆزیەکانی نەتەوەیی رادەکێشێت.
شۆڕشەکان بەگشتی گرێدراون بە گۆڕانکارییە گەورەکانی هەڵوێست و ئیرادەی مرۆڤەوە. لەوانەیە ئەم گۆڕانکاریانە ببنە هۆی دروستبوونی گیانی خەبات و باوەڕبوون بە ئیرادەی نەتەوە و پێکهێنانی شوناسێکی نوێی نەتەوەیی. مرۆڤ، وەک فاکتەری گرنگ شۆڕش دەتوانم بلێم گۆڕینی ژیانی کۆمەلگا.
چەک لە شۆڕشدا بەتەنها توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی نییە. ئەوئامانجانەی لە پشت شۆڕشە دەبێ هەبێت ئەوەیە کە ئەو کۆمەڵگایانەی کە لە ئەنجامی شۆڕشی چەکداری هاوکات لەگەڵ شۆڕشی فکری پێک هاتبێتن،کە ئەنجامی بەرەو گەشەکردن و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و بەختەوەری گەلەکەی دەسکەوتیەتی.
شۆڕشی چەک داری دەتوانی تەنها هەر کاریگەری لەسەر جوغرافیا و گورێنی دەسەڵاتی ناوچەکە بێت بەڵام سیاسەتی تەمەندرێژی و گەشەی ئابوریە گەلێکی پێشکەوتووخواز دەسکەوتی خەباتی فکریە و ئەوەی کە هەردوو شۆڕشەکان گرێدراوی یەکبن.
بە درێژایی مێژوو چەندین شۆڕش و بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی بە ئامانجی گۆڕینی سیستەم و دامەزراوەکان ئەنجام دراون. بەڵام سەیرە لە زۆر حاڵەتدا ئەم شۆڕشانە نەیانتوانیوە ڕۆشنبیرانی کۆمەڵگا ڕابکێشن یان هاوئاهەنگی لەگەڵیان دروست بکەن. لەم نووسینەدا هەوڵ دەدەم هۆکارەکانی ئەم کەموکوڕییە لە شۆڕشەکاندا بخەینە ڕوو و شیکارییەکی قووڵ بۆ ئەوە دەخەینەڕوو کە هۆکاری شکستی ئەو شۆڕشانە چی بووە لە ڕاکێشانی پشتیوانی ڕۆشنبیران.
بەبێ زانیاری و بەشداری ڕۆشنبیران هیچ شۆڕشێک ناتوانێت بۆ ئەوانی تر بسەلمێنێت کە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری خوازراو و بەردەوام. هۆکاری سەرەکی ئەم کەموکوڕییە چییە؟
نەبوونی پلانی کاریگەر:
زۆربەی شۆڕشەکان بەهۆی نەبوونی پلانی کاریگەر لە بوارەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری هاوشان لەگەڵ خەباتی چەکداری و نەیانتوانیوە کە یەکگرتن لەسەر جیاوازی ناتەبایی و نامۆ بوون بە یەک بوتە هۆی شکەست و کزی شۆڕش تا ئاشبەتاڵەکان.
ئەو بیرکردنەوەی چەکداری و چەکدارانە لە شۆڕشی کوردا بەم کەرەستە سەربازییانە زاڵە بەسەر هەموو کولتوورێکدا بەتایبەتی کلتوری فکری.
پلاندانانی ناتەواو دوور لە خوێندن و خۆپێگەیاندن بوەتە هۆی ئەوەی ڕۆشنبیران بێمتمانە بە پێشکەوتنی پڕۆژەی شۆڕشگێڕانە بن.
کاتێ شۆڕشی چەکداری نامۆیە لەگەڵ کلتوری فکری و هەڵگری ئایدۆلۆژیایە ئەوانە ڕێگری لە یەکگرتنی حیزب و گرووپ و ڕێکخراوەکان دەکەن. ئەمانە دەبنە هۆی ئەوەی کە جەماوەر پشتگوێ بخرێن یان هەست بە ناتەبایی لەگەڵ ئامانجە شۆڕشگێڕییەکان بکەن سوسیال دیموکرات و کۆمنیست و ئەم ئایدۆلۆژیا چەپیانە لەگەڵ خواستی گەل و جەماوەرێ کە وڵاتی داگیرکراوە نامۆیە، کە بە داخەوە زاڵی شۆڕشی چەکداری بەسەر کلتووری فکری دا بوە هۆی شەرێکی کورد کوژی و تا ئێستاش هەر بەردەوامە
زۆربەی شۆڕشەکانی کوردستان نامۆن لەگەڵ کلتووری فکری و کاریان لە سانسۆر و سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕینن کە ئەمەش بوتە هۆی لەدەس دانی جەماوەر و نیگەرانی کۆمەڵگای لێ کەوتوەتەوە.
لەو هۆکارە گرنگانەی کە دەتوانم ئەم شۆڕشانە سەرکەوتوو بکەن لە ڕاکێشانی کلتووری فکری بۆ پشتوانی خەباتی چەکداریە.
ئەوەی کە حیزبە ڕۆژهەڵاتیەکان بە تێپەراندنی زیاد لە سێ دەیە لە مانەوە لە تاراوگە دەستیان کەوتووە چەکەکانیان وەک بارێکی زیادی هەڵگرتوە کە چەکێ کە سێ دەیە فیشەکی پێ نەتەقاندوە دەکری بلێم دەیانشواتەوە لە شۆڕشگێڕی چەکداری و تەنانەت لەو
ئەوەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دوای زیاتر لە سێ دەیە لە کەمپەکان بەدەستیان هێناوە ئەوەیە کە چەکەکانیان بارێکی زیادە بوە بەشانیانەوە، کە سێ دەیە تەقەیان پێ نەکراوە.
دەتوانم بڵێم لە شۆڕشی چەکداری خۆیان پاراستەوە و لەو دەرفەتەش هیچ هەوڵێکیان نەداوە بۆ ڕەخساندنی هەلومەرجێکی پەروەردەی شۆڕشی فیکریان و بە گشتی هیچ شۆڕشێک ڕووی نەداوە تا شۆڕشگێرڕ بن.
کاتێ هەزری شۆڕشگێری بێ بنەما بێت و نامۆ لە خواستی کۆمڵگا دەسکەوتی ئەوەیە کە ئەمڕۆ لە تاراوگە بووەتە کێشە بۆ حیزب و ڕیکخراوەکان کە نەچەکیان دانا و نە خەباتی چەکداریان درێژە دا و نامۆش بوون لە پێشکەوتن و کلتوری فکری.