یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

دادگای تێهەڵچوونەوەی سوید سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر حەمید نوریدا سەپاند

دادگای تێهەڵچوونەوەی سوید سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر حەمید نوریدا سەپاند
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

دادگای تێهەڵچوونەوەی سوید ڕۆژی سێشەممە داوای حەمید نوری بەرپرسی پێشووی دەزگای قەزایی ئێرانی بۆ کەمکردنەوەی سزای هەتاهەتایی ڕەتکردەوە.
حەمید نوری ناسراو بە حەمید عەباسی، پێشتر لە لایەن دادگای یەکەمی سویدەوە بە تۆمەتی ڕۆڵی لە کۆمەڵکوژیی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ١٩٨٨دا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئێستا بڕیاری دادگاییکردنەکە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوە پشتڕاستکراوەتەوە
حەمید نوری یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کرد و “تاوانی جەنگ”ی ئەنجامدا بەهۆی ڕۆڵی لە لەسێدارەدانی هەزاران زیندانی سیاسی لە…
تانەدانەکەی حەمید نوری لە 11ی 1ی 2023 دەستیپێکرد و نزیکەی نۆ مانگی خایاند. دانیشتنی سەرەتایی نۆ مانگی خایاند. سی و چوار داواکار و ٢٦ شایەتحاڵ لە دژی حەمید نوری ئیفادەیان دا.

ڕۆبێرت گرین سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی کرد.
بەپێی یاساکانی سوید، زیندانی هەتاهەتایی یەکسانە بە ٢٥ ساڵ زیندانی و کەسێک کە بەم سزایە سزادراوە، دەتوانێت دوای تێپەڕاندنی دوو لەسەر سێی سزاکە داوای ئازادکردن و لێخۆشبوون بکات. هەروەها  جگە لە زیندانی هەتاهەتایی، سزای قەرەبووی کەسوکاری ئەو کەسانەشی بەسەردا سەپێنراوە کە لە ساڵی ١٩٦٧دا گیانیان لەدەستداوە و دوای تەواوبوونی حوکمەکەی، لە سوید دیپۆرت دەکرێتەوە و مافی گەرانەوەی بە هیچ شیوە بۆ سوید نیە.


9 مانگ و 16 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر