یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

ئەم ڕێگەیە پێویستی بە بوێری و هێز هەیە

ئەم ڕێگەیە پێویستی بە بوێری و هێز هەیە
مەنسوور تەها

تەسلیم‌بوون لە ئایینا  وەک شتێکی باش  سەیر دەکرێت واتە هەڵوێستێکی تەسلیم بوونی ڕۆحی وازهێنان لە خۆ کۆنتڕۆڵکردن و متمانەکردن بە خودا و تەسلیم بوون بەو زاتە،  واتە لە تەسلیم‌بوونی ئایینی هیوای نوێ و ژیانێکی نوێ بەدەست دەهێنیت بەڵام لە دنیای دەرەوەی ئایین  وەک وازهێنان لە برواکانت و بێ هیوایی یان دۆڕان سەیر دەکرێت. ئەم شێوە تەسلیم‌بوونە لەوێوە دەست پێدەکات، کە هەموو ستراتیژییەکان لەوێدا کۆتایی پێ هاتىێت. 

تەسلیم‌بوون کاتێک ڕوودەدات کە هیچ لە هۆکاری هەڵوێست و کارێ کە دەستت پێ کردوە نەزانیوە. کاتێک ڕوودەدات کە بزانین ناتوانین بیر لەوە بکەینەوە کە لە کوێین یان ڕێگاکەمان ببینینەوە. تەسلیم بوو وەڵامەێکی لەبەردەستدا نیە ، لە تەسلیمبوونی ڕاستەقینەدا، نازانین ئەوەی لە دوای ئەوە دێت باشتر دەبێت یان خراپتر، ئاسانتر دەبێت یان ترسناکتر دەبێت. تەنها ئەوەندە دەزانین کە ناتوانین بەم شێوەیە درێژە بە کارەکانمان بدەین کە ئێمە شارەزایمان لێی بوو بیرمان لێ کردوەتەوە. تەسلیم بوو خۆ بەدەستەوە دانە بەو فاکتەرانەی کە سەردەمانێک خەباتت بۆ داڕمانی ئەو کردووە، ئەمڕۆکە بوتە ماڵی هیواکانت.

جیاوازی ملکەچبوون و تەسلیم بوون ئەویە کە ملکەچبوون ستراتیژی نییە، ئەمەش نەبوونی ئێرادە و بەرنامە و ئامانجە.
ملکەچبوون جۆرێکە لە کاریگەری کۆمەڵایەتی کە بریتییە لە مامەڵەکردن لەسەر فەرمانی دەسەڵاتدار. زۆرجار ئەو کارانە دەگرێتەوە کە کەسێک نایەوێ بێکات مەگەر لەلایەن دەسەڵاتدانەوە بە زۆر پێی کرابێت.
ملکەچبوون بریتییە لە گۆڕینی ڕەفتارەکانت چونکە کەسایەتییەکی دەسەڵاتدار پێی وتوویت کە ئەوە بکەیت. کاتێک هاوڵاتییەک لەژێر دەسەڵاتێکی سیاسی ستەمکاردایە دەست دەداتە کارێکی ناخواستە و ئەو کارەی وەک پشتوانی بێت بۆ دەسەڵاتە نادپەروەرە.

 تەسلیم نەبوون ئەو وانەییە بۆ تاكێ کە بروای بە شێوەی خەباتی مەدەنی یا شۆڕشگێڕانە بێت کە سەزای زیندان و شکەنجە و سێدارەی لە لایەن دەسەڵاتەوە کە هیچ بەرژەوەندییەکی لە پێکەوە ژیانی ئاشتیانەدا نییە بەسەریدا دەسپێندرێت، وەک  سەربازێکی گوێڕایەڵ تا کۆتایی، سەرکەوتوو دەبێت بە سەر سێدارەدا،بەڵام لا زاتیدا تەسلیم نابێت. ئەرکی ئەخلاقی هەر خەباتکارێکی مەدەنی یا شۆڕشگێڕێکی  دەسبەسەرکراوە بەرامبەر بە دەسەڵاتی داگیر کەرە

زمانی جەستە ناتوانێت هەستەکانت دەرببڕێت
 ئەوەی زمانی جەستەیە خۆی دەدوێنی لە قسە، شیعر، هونەری گورانی وێژی و شەڕی مشت ئەمانە، بەرانبەرەکانت هەستی پێ دەکەن و دەیبینن تاکتیکایەکە کە هیچ پەیوەندییەکیان بە جیهانی ڕاستەقینەی ڕۆحەوە بروا پێ بوون نییە. جیهانی ڕۆحی و برواپێبوون گۆڕەپانی ڕاستەقینەیە، سەرەڕای بوونی زمانی جەستەو ئەوەی هەستی پێدەکەرێت و دەبێنرێت ئەو ڕەنگدانەوەی کاڵەیە کە سەیری دەکەین ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی ئەو واقیعە نیشان نادات کە تێیدایت و بروات پێیەتی.
هەرکەس، تا ڕادەیەک، ڕاهێنراو بۆ شەڕکردن لەسەر زەوی بەڵام کێ دەزانیت چۆن شەڕی  ڕاستەقینەی خۆمان دەکەین ، شەری ڕاستەقینەیە کە تەنیا دەلاقیکیش لە ئازادیدا بێت روح وەک جەستە ناتوانی تێیدا ئارام بگرێت. ئەگەر بە چکولەترین هەڕەشە و ترست لە ساتێک زیندان و بەند و شەقی دەسەڵات و ملکەچی بویت ئەوە و بروات بە خۆت نەبوەو تەنیا شانوگەرێکی میدانیە، ئەواش قوربانییەکی خێرایت، بەڵام ئەگەر بە جەستە و رۆح و بروات،  خۆت لە ناو گۆرەپانی دۆزیەوە، پلانی شەڕ و تاکتیکی بەرگری و چەکت هەیە کە بتوانێت دوژمن شکست پێبهێنێت. سێدارە کۆتا وانەیە بۆ باوەڕداران بۆ ڕێبازەکەیان.


پەروەردە کاریگەرترین ڕێگایە بۆ ئیلهامبەخشین و رۆح بەبەرداکردنی هەتایی بە برواکانت و پاڵنەرە بوو ڕێگەیی کە  شوێنکەوتویت وەک دەروێشیک.کە خۆشەویستی و ئینتما و رۆحی بوونی کارەکەی  لە دەرنونەوە هەلدەقوڵێت.
 لە ڕۆحێکی شۆڕشگێرانەدا  ئەو حاڵەتەیە کە نە ترس و نە خەفەت لە بندو سجن و سێدارە ببێتە بەربەست لە دەست کێشانەوە ئامانجەکانت، هەرچەندە ڕێگاکەی پڕە لە ئازار و سەختی بێت، بەڵام دڵخۆش بێت کە ژیانی خۆی لە پێناو دۆزی خۆیدا بەخت بکات. ئەم ڕۆحی شۆڕشگێرانە پڕە لە هەستی خۆشەویستی و ئەوین و ئەزمونی خۆ پاراستن.

ئاگرێ لە دەروونمە
ڕازێکی سەوداییە
بوومە سۆفی خەڵوەتی
ئەو عەشقە خوداییە
چاوم بینایی نەما
کەچی هەر چاوەڕێتە
ڕێگای تۆ ئەگرمە بەر
دایم سەرم لە ڕێتە
یەکێ پێم دەڵێ دەروێشە 
یەکێ پێم دەڵێ شێتە
من خۆم بێلانەم کەچی
ئەو دڵەم لانە و جێتە

9 مانگ و 22 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر