یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

سەری مارەکە لە تارانە!

سەری مارەکە لە تارانە!
عەبدولڕەحمان گەورکی، نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی

ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە ئاگری ویلایەتی فەقیهیدا!

وەلی فەقیهی دەسەڵاتداری ئێران، لە پێناو مانەوەی رژێمەکەیدا لە هیچ تاوانێک سڵ ناکات. کارنامەی ٤٤ ساڵەی دەسەڵاتی دیکتاتۆریی ئایینی پڕە لە بەڵگەنامەکان لەم بوارەدا. لە ناوخۆی سنوورەکانی ئێراندا هەر دەنگێکی نەیاری لە ژێر ناوی "سزا ئیسلامییەکان"دا سەرکوت کردووە و زیاتر لە ١٢٠ هەزار کەسی بە شێوازی جۆراوجۆر لە سێدارە داوە یان لە ناوی بردوون. لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێرانیش، ئەوەی تا ئێستا بووە و کراوە، دەرئەنجامی ئەم بیرکردنەوەیە شەڕخوازی و گەمژانە بووە و ئەم شەڕهەڵایسنەی ئەمڕۆکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەرهەمی ئەم عەقڵییەتەی ئێرانە و لەم چوارچێوەیەدا قابیلی لێکدانەوە و رامانە!

دەسەڵاتدارانی ئەم رژێمە و دەزگاکانی، سیاسەت و ستراتیژی خۆیان لەسەر بنەمای "درۆکردن" و "چەواشەکاری" و لە ژێر ناوی "ئیسلام" داڕشتووە. ئەگەر جیهان و دەوڵەتان بڕیک "راست بین" بوایەن، بە دڵنیاییەوە بارودۆخی ئێران و ناوچەکە و جیهان جیاواز دەبوو لەوەی ئێستا و جیهان نەغرۆی ئەم شەپۆلە بەهیز و بەرفراوانەی تیرۆر و کوشتار و نائەمنی و ناسەقامگیری نەدەبوو. لانیکەم بەو جۆرەی کە ئێستا دەیبینین. ئەگەر سازان لەگەل ئەم دیکتاتۆرییەتە نەبوایە، هەرگیز ئەم دەسەڵاتە دڕندەیە نەدەگەیشتە ئاستێک کە ببێتە "هەڕەشە" بۆ سەر ناوچەکە و بگرە جیهان و ئاوا کۆمەڵگای جیهانی خەڵتانی خوێن بکات!

موقاومەتی ئێران هەمیشە سەرنجی جیهان و بەتایبەتی دەوڵەتانی بۆ ئەو راستییە راکێشاوە کە "سەری ماری ویلایەتی فەقیهی لە تاراندایە" و لەم راستەوە جەختی لەسەر داواکارییەکەی کردووەتەوە کە "یارمەتی مانەوەی ئەم دیکتاتۆرییەتە مەدەن و بەس!". ئەمە راست و درووستترین سیاسەت و ستراتیژە لە پێوەندی لەگەڵ ئێراندا لە پێناو سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچە و جیهاندا و لە هەمان کاتیشدا باشترین و بەرزترین پشتیوانییە بۆ گەل و موقاومەتی ئێران. موقاومەتی ئێران هەمیشە سیاسەتی راست و دروستی بەوە زانیوە کە لە تەنیشت خەڵک و موقاومەتی ئێران بێت، کە لە راستیدا "وەستان لە دیوی راست و درووستی مێژوو"!دایە.

ئەوەی زۆر دڵتەزێنە و هێشتا هەیە، هێڵێکە لە سیاسەتی "سازان لەگەڵ دیکتاتۆریی ئێران" لە لایەن دەوڵەتانی رۆژئاوایی و عەڕەبیەوە کە تاوانەکانی ئەم رژێمە دیکتاتۆرییە پەردەپۆش دەکات و چاوی بەسەردا داخستووە و لەمپەڕی درووست کردووە لەسەر رێگەی خەبات و تێکۆشانی خەڵکی ئێراندا و ئێستایشی لەگەڵدا بێت یارمەتیدەرە بۆ دەسەڵاتی دیکتاتۆرییەت لە ئێران. چونکە بە پێچەوانەی خەڵکی ئێران، بێ تێچووە و هەڵوێست و کرداریان، ئاوێتەی درۆکردن و کاری فریودەرانەی دەسەڵاتی وەلی فەقیهیە و لەگەڵیدا سازاون و بەرانبەر دەسەڵاتی دیکتاتۆرییەتی دڕندە و فرەخوازی وەلی فەقیهیدا، سیاسەتی ئیمتیاز و سازانیان گرتۆتە بەر. ئەوەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگوزەرێت، بەر لە هەر شتێکیتر، بەرهەمی هێڵی سازانە لەگەڵ دیکتاتۆرییەتی ئایینی و زۆر مەترسیدارە!

موقاومەتی ئێران کە هەمیشە وەک گەنجینەی ئەزموون و دەستکەوت بەرانبەر بە دیکتاتۆرییەتی ئایینی بەردەست بووە بۆ هەموو لایەک، بەردەوام لە خەبات و تێکۆشاندا بووە بۆ رووخاندنی دیکتاتۆرییەت لە ئێران کە پوختە و کورتکراوەکەی بریتیە لە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئێران و بۆ ساتێکیش لێی دوودڵ نەبووە و پشت گوێی نەخستووە. ئەوەی بۆ موقاومەتی ئێران لە ئەولەویەتدایە، رزگارکردنی ئێران و خەڵکی ئێرانە، کە بەدڵنیاییەوە دەبێتە هۆی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە و بگرە جیهانیش. ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی پلاتفۆرمی ئەم موقاومەتی هۆکارێک بێت لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن لەم ناوچەیەی جیهاندا.

دەسەڵاتی مەزهەبیی ئێران بە توندکردنی سەرکوت لە ناوخۆی ئێران و هەڵگیرسانی شەڕ لە دەرەوەی سنوورەکانی، دەیەوێت بە رێگەی باج وەرگرتن لە دەوڵەتان، باڵ بەسەر ناوچەکە و جیهان بکێشێت و بە ئامانجی خۆی بگات. موقاومەتی ئێران لە ماوەی چوار دەیەی رابردوودا، زۆر جار بیروڕای گشتیی ئاگادار کردووەتەوە لە پڕۆژە فراوانخوازییەکانی رژێمی ئاخوندی. رژێمی ویلایەتی فەقیهی هەرگیز دۆستی هیچ گەلێک نەبووە و ئەوەی بۆی گرینگ و ئەولەویەتە، لەسەر پێ مانەوەی دەسەڵاتە ئایینی و ناشەرعییەکەیە کە لە سەرووی هەموو شتێکەوە، دوژمنایەتی گەلەکەی خۆی دەکات لە ناوخۆی ئێراندا.

لە جیهانی ئابووری و بازاڕدا، فرۆشیار "نرخی کاڵا" ئەوەندە بەرز دەکاتەوە کە "کڕیار"ی هەبێت. کە کڕیار نەبوو، ناچارە نرخی کاڵاکە دابەزێنێت! لە دونیای سیاسەتدا و تێکەڵ بە تەوەرەی ئایینی، ئەمە پەیوەستە بە فێڵکردن و فریودانێکی زیاتر و کاربەدەستانی ئەم رژێمە لە ئاست ئەم یاسایەدا، زۆر لێهاتوون و دڕندەن. ئەگەر هەر لەسەرەتاوە سیاسەتی سازان لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە نەبوایە و تاوانەکانی ئەم دەسەڵاتە و بە تایبەت لە رووی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانەوە، پەردەپۆش نەکرابا و سیاسەتێکی بڕەڕ هەبا، بە دڵنیاییەوە دۆخەکە بەو ئاستەی ئەمڕۆ دڵتەزێن نەدەبوو. ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی سیاسەتی "سازان لەگەڵ دیکتاتۆرییەت" هەمیشە رۆڵی هەبووە لە مانەوەی ئەم دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەدا.

خومەینی بە قۆستنەوەی هەستی ئایینی خەڵکەکە لە ئێران، ناوی رژێمەکەی ناوە "کۆماری ئیسلامی". لە ناوخۆی ئێران، سزاکەی بە "ئیسلامی" و هەناردەکردنی تیرۆر و دەستوەردان لە وڵاتانی دیکەی بە "پێشکەوتنی ئیسلام" ناوبرد. نەیارانی بە دژە شۆڕش و دژە ئیسلام و دژە ئێران و دژە گەل و دواجاریش بە "مونافیق" و خۆیشی بە "ئایینزایی خودایی" و "میراتبەری پێغەمبەران" و سەرپەرەشت و "نوێنەری گەل" ناوبرد و لە ژێر ئەم نازناوانەدا، ئەوەی ویستی کردی و کوشتی و لە ناوی برد. بێ هۆ نییە کە ئەم دەسەڵاتە بە "سامناکترین جۆری دیکتاتۆری لە ناوچەکە" و "بانکی تیرۆریزم لە جیهان"دا ناوی دەرکردووە.

یەکێک لە فێڵ و تاکتیکە دژە ئینسانییەکانی ئەم دیکتاتۆرییەتە ئایینییە ئەوەیە کە رێگەخۆشەکەرە بۆ خۆ دزینەوە لە "قەیرانی رووخاندن" و لە هەنگاوی دواتریشدا، بە چەواشەکاری و کاری فریودەرانە، خەڵکانیتر دەخاتە ژێر رکیفی خۆیەوە، بۆ ئەوەی راپەڕینە جەماوەرییەکان و موقاومەتی رێکخراوی ئێران بخاتە پەڕاوێزەوە و شۆڕشەکە بە لاڕێدا بەرێت.

وەلی فەقیهی دەسەڵاتدار، لە یەکەم ساڵی ئەم راپەڕینەدا ئەوەی کرد. بەڵام ئەم پیلانەی رژێم، بە هۆی وریایی خەڵک و موقاومەتی ئێران شکستی هێنا. بۆیە ئێستا لە دەستپێکی ساڵی دووەمدا، پەنای بردۆتە بەر دەرەوەی سنوورەکانی ئێران کە شەڕ و ئاژاوە درووست بکات. ئەوەی کرد تا نەمانی رژێمەکەی دوور بخاتەوە! هەڵەی حیساباتی گەورەی وەلی فەقیهی لەوەدایە کە "هەرگیز دۆخەکە ناگەڕێتەوە بەرەودواوە". خەڵکی ئێران لە خەباتی دژ بە دیکتاتۆریدا گەیشتوونەتە خاڵی نەگەڕانەوە. ئەوان بە کەمتر لە رووخاندنی دیکتاتۆرییەت و دامەزراندنی کۆمارێکی دیموکراتیک و جەماوەری و نەتەوەیی، بە هیچ شتێکیتر رازی نابن. پێداگریی خەڵکی ئێران و بەتایبەتی بنەماڵەی شەهیدان لەسەر ئەم بابەتە، جەختکردنەوەیە لەسەر درێژەدان بە رێگاکەیان و پێداگرتنە لەسەر گرنگترین ئەو دەستکەوتانەی تا ئێستا بەدەستیان هێناوە!

دوا وشە!

رژیمی دەسەڵاتداری ئێران گەیشتووەتە کۆتایی خۆی و رووخاندنی ئەم دەسەڵاتە لەلایەن خەڵک و موقاومەتی ئێرانەوە حەتمییە. ئەم دەسەڵاتە بە فێڵکردن و تاکتیکی شەڕئەنگێزی لە دەرەوەی سنوورەکاندا ناتوانێت قەیرانی رووخاندن تێپەڕێنێت. داتاکانی دۆخی ئێستا زۆر جیاوازە لە رابردوو! بەرەنگاربوونەوەی دێوەزمەی ویلایەتی فەقیهی و مسۆگرکردنی ئایندە و تێپەڕاندنی سەرکەتووانەی گۆڕانکارییەکان، پێویستی بە مێژوو و بەڕێوەبەرایەتیکردن و بەرنامە هەیە کە (ئاڵترناتیڤی ئەنجوومەنی نیشتمانیی موقاومەتی ئێران) شیاوترینە و خانمی مریەم رەجەوی سەرۆکایەتی دەکات.

ڕاپەڕینی ئەمدواییەی خەڵکی ئێران لەدژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری و شەڕخوازەکانی ئەم دەسەڵاتە لە ناوچەکەدا، جارێکی دیکە رەوایەتی ستراتیژیی موقاومەتی ئێرانی سەلماند. سەری ئۆختاپوس و رەشەماری ویلایەت لە تارانە. تا سەری مارەکە پان نەکرێتەوە، دۆخەکە ناگۆڕدرێت و دوای ماوەیەک جارێکیتر سەر هەڵدەداتەوە. سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەیوەستە بە "رزگارکردنی ئێران" لە دەست دیکتاتۆرییەت.

10 مانگ و 10 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر