یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

کوردستان لە ژیر داگیرکارێدا.

کوردستان لە ژیر داگیرکارێدا.
مەنسوور تەها

هەرچەندە دنیایی  داگیرکەر و داگیرکراو مێژووی هەزاران ساڵەی هەیە کە کوردستان یەکێ لە ئەو نەتەوە بێ دەوڵەتانەیە کە چەندین سەدەیە دابەش و داگیرکراو ماوەتەوە ئەو هۆکاری  دەرفەتانەیە کە گرنگییەکی کەمی زانستییان پێدراوە کە ئەمرۆ بەرهەمیەتی.


داگیر کەران بۆ بەردەوامی حوکمرانیەکانیان لە کوردستان هەمیشە پێویستیان بە هەزارن سەربازی پۆشتە و پەرداخە بۆ حوکمڕانی هەفتا ملیۆن گەلی کوردە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی چالاکییەکانی سەردەمی شەڕی  ڕزگاری و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستیان بە کەسانێکە کە شارەزای ناوچەکە و سیخور و بەکرێگیراوانێکن لە نەتەوەکەمانن و  بەم شێوەیە ڕێگەیان پێدەدات وێنەیەکی ڕوونتر لە چۆنیەتی کارکردن و بەردەوامی لە  داگیرکارییەکەنیان بەدەست بهێنین.

ئێمە قەت لێکولێنەوە پشکنینمان بۆ پەیوەندییە جۆراوجۆرو ئاڵۆزەکانی نێوان داگیرکەر وتاکی  داگیرکراو نەکردوە کە چوون کەسانێک دەچنە ژێر باری حوکمرانی دەسەڵاتدارێکی کە هەموو مافەکانی نەتەوەیی و ئایینی و کولتوری و مێژووی زەوت کردوە و دژایەتی  سەنگەرێکی ڕاستەقینە و ڕەمزی نەتەوەی دەکات.


هەرچەندە ئێستاش دەسەڵات بەدەست داگیرکەرانەویە و  فتوای جیهاد و لەشکرکێشیەکانی  شەڕانگێزانەی سپا و مێتی داگیرکەران لە داگیرکردنی کوردستان، کەسانێکی کورد  ڕۆڵی داگیرکەر دەگرنەبەر، داگیرکەران  هەرگیز تەنیا نەبوون و پێگەی ئەوانیش هەرگیز ئەمن نەبووە و بۆ بەڕێوەبردنی داگیرکاری، فەرمانروایەکانیان  پشتیان بە هاوکاری ناوخۆیی بەستوە.

هەروەها خەڵکی ناوچەکە بەهۆی کۆنترۆڵکردنی دەست ڕاگەیشتن بە سەرچاوە گرنگەکان بژێوی ژیان پێویستیان بە هاوکاری لەگەڵ داگیرکەران دەزانی. کە سەروەت و سامان و پوڵ لە ئەسلی  ئەم پەیوەندیانە پێکدەهێنێت کە  تەنانەت ململانێیان دەکرد  لە  خۆش خزمەتیشیان بە داگیرکەران. 
 یەکێ دیکە لە هۆکارەکانی پەیوەندییە هاوسۆزیەکان پەیوەندییە ناسودبەخش و زۆرجار سۆزدارییەکانە کە لەسەر بنەمای هەستێکی بابەتیی  وەک ئایین یا پەروپاگەندەیی مێژوویە کە بە ناوی دەسەڵاتی چەند هەزار ساڵە بە خواردی نەتەوەکەمان لە ڕیگەی میدیای و خوێندن لە مەکتەبەکانەوە دراوە  توانێویانە پێناسەی خۆ بە ئێرانی و عیراقی و تورک و سووری بوون بەسەریاندا بەقەبوڵێنن کە تەنانەت ئەم پێناسە سەرکردە و ڕێبەرانی  حیزبەکان و هونەرمەندانیشی تێوەگلاوە.
 بۆ باشتر تێگەیشتن لە هۆکارەکانی شکستی ڕاپەڕینی گەلی کورد، دەمەوێت سەرنجتان بۆ هۆی  هاوکاریی دانیمارک لەگەڵ ئەڵمانی نازی ڕابکێشم و هەڵوێستی گەڵی دانمارک.
پاش داگیرکاریەکانی ئاڵمانی نازی  حکومەتی دانمارک دەستی کرد بە هاوکاری لەگەڵ داگیرکەران. ستراتیژی سەرکردە سیاسییەکان ئەوە بوو کە زۆرترین ئۆتۆنۆمی بۆ دانمارک بپارێزن و لە هەمان کاتدا لەگەڵ داواکارییەکانی ئەڵمانییەکان بگونجێن. هەروەها بە پەیڕەوکردنی ئەم ڕێگایە، پارتە سیاسییەکانی دانمارک هەوڵیاندا کۆمەڵگەی دانمارک لە هەڕەشە و کردەوە توندوتیژانە ناو خۆیەکان بپارێزن کە لە  لەلایەن نازییە دانیمارکییەکان (پارتی نیشتمانی سۆسیالیستی کرێکاری دانیمارک)ەوە لە سەریان بوو کە هەرچەندە زۆربەی دانمارکییەکان پشتگیریان لە ستراتیژی سەرکردە سیاسییەکانیان دەکرد، بەڵام نارەزایەتی لەگەڵ شێوە سیاسەتانەی حیزبەکانیان بوە هۆی سەرهەڵدان و بەرخۆدانی چالاکانە بەرامبەر بە هاوکاری لەگەڵ ئەڵمانیەکان و تادەهات جەماوەری زیاتر بوو. و بە بزووتنەوەی خۆڕاگرانە لە  ئۆپەراسیۆنی تێکدەرانەوە دەستی پێ کرد. ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە بریتی بوون لە لەناوبردنی موڵک و ماڵی ئەڵمان و هێڵی ئاسن و کۆمپانیاکانی کە هاوکاری لەگەڵ ئەڵمانییەکان دەکەن و لەگەڵ ئەم کردەوەانە کاتێک خەڵک هەواڵی شکستە جۆراوجۆرەکانی سپای ئەڵمانیایان دەبیست، بەرخۆدان و بەرنگاریبونەەکان شێوەی ڕاپەرینی بە خۆی گڕت و  پێکدادانێکی زۆر لە نێوان گەنجانی دانمارکی و سەربازانی ئەڵمان ڕوویدا. لەم نێواندەدا بزووتنەوەی بەرخۆدان بە چالاکییە چەوسێنەرەکانی خۆی، داگیرکەری بە زاڵ هێنا. دۆخەکە بە مانگرتن و خۆپیشاندان  لە  لە چەند شاری دانمارک تەقیەوە و دواتر لە زۆریەک لە شارەکانی دیکەدا بڵاوبووەوە. کرێکاران لە شوێنی کارە گەورەکاندا پێشەنگایەتی ئەو مانگرتنەیان کرد و زۆری نەخایاند نائارامییەکی تەواو سەریهەڵدا، لەوانە خۆپیشاندان و شەڕی شەقام لەگەڵ ئەڵمانییەکان و دەسەڵاتدارانی دانیمارک کە هاوکاری نازیەکانیان دەکرد.
ئەڵمان تەواو دەسەڵاتی لە دانمارکیەکان وەرگرتەوە و باری نائاسایییان ڕاگەیاند سوپای دانمارکیان لەچەک داماڵی و هەروەها هەوڵیان دا هێزی دەریایی بگرنە دەست. ئەمەش بووە هۆی پێکدادان لە نێوان سەربازانی دانمارک و ئەڵمان و هێزی دەریایی دانمارک چەند کەشتییەکی نوقم کرد بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی نازیەکان و تەنیا ڕیگەی بۆ بەرگری کردن  سەزای لەسێدارەدانی بە سەر خۆپێشاندەران و گەڵی ڕاپەری دانمارک سەپاند. ئەو هەڵوو مەرجەی کە گەلی دانمارک ڕەخساندی بوە هۆی ئەوەی کە حیزبە سیاسیەکانی دانمارک ئەم شیوە سیاسەتەی کە درێژەدان بە دەسەلاتی داگیرکەران بوو، ڕێگر بوون لەوەی کە لە داهاتوودا دانمارکیەکان خۆ بە بەشی لە ئالمان و ئاڵمانی نەزانن. کۆتای بە داگیرکاریەکانی هێنا و ئاڵمان دوای شکەست لە چەند وڵاتێک کە لە ٤ی مەی ١٩٤٥ کاتژمێر ٨:٣٥ خولەکی ئێوارێ لە ڕێگەی ڕادیۆی بەریتانیا ڕاگەیەندرا کە هێزەکانی ئەڵمان لە هوڵەند ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئەڵمان و دانمارک شکەستیان هێناوە.
ئەمڕۆکەی کوردستان لە لایێکەوە لە ڕۆژئاوا شەڕی ڕزگاری لە داگیرکاری سووریەدایە و لەو لاوە تورکیە حەولی داگیرکاری دەدات و هەڵومەرجانەی کە بەناوی ڕاپەرێنی ژن ژیان ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەتوانرا کۆتای بە ئێرانیچێەتی و داگیرکاریەکانی و هەڵوەشاندنەوەی ئەو جوغرافیا سیاسیە داسەپاوە  بدات لە سەر سیاسەتی بە ناوی پاراستنی گەلی ڕۆژهەڵات هەمان سیاسەتی حیزبە دانمارکیان گرتبوە بەر شکەستی هێنا.
ئەوە کە ڕوونە سیاسەتی حیزبەکان کە لەگەڵ داخوازیەکانی گەلی کورد ناگونجێت و گەلی کورد خواستی ڕزگاری لە ئەو جوغرافیا سیاسیە ساختەیە حیزبەکانیش ئەمڕۆ ملکەچی خواستەکانی ئێران و عێراقن بەناوی داماڵین لە چەک و چۆڵ کردنی باڕگاکانیان.
خۆ نوێ کردنەوە خۆ پێ گەیاندن یەکێ لە هەرە بەهێزترین چەکانەیە کە دوژمن ترسی لێی هەیە و ئەوەی کە حیزب کلاسیکەکانی خۆی لێ دەپارێزن توشی نەیین.
یەکێکی کە لە ئەو مەترسیانەی کە بۆ دووژمن، سیاسەتێکی روونە بەرانبەر گەڵ کە بناغەی دەچێتەوە سەر خاڵی ئەوەڵ خۆ پێ گیاندنە کە دەتوانن داهاتوێکی پڕشەنگدار و خواستێکی ڕەوای گەڵەکەمانە  کە ئەو خواستە هەڵقوڵاوی بێر و هەزری گەڵەکەت بێت نە دەرەکی. ئێمە دانێشتوی خۆڕهەڵاتی ناوەراستین و دیموکراسی مانایێکی نیە و لە سەر بریاری وڵاتانێ کە بە ناوی دیموکراسی و مافی مرۆڤ بدوژمنانمان بە ناوی دەوڵەت بە چەکی کۆمەڵکوژی پڕ چەک کردوە لە کاتێکا ئەوەی بەرانبەر بە گەلی کورد کراوە ئەمڕۆ لە ڕۆژاوا روو دەدات و سێدارە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جینوسایت و کردەوەی ترۆریستیە. نابێ گوێ بە دەنگێ بەدرێت کە هەڵقوڵاوی خواستی گەلکەت نەبێت. تا بە ناوی دێمۆکراسی و چاوەروانی هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بین کە دەست لە بەرژەوەندی ئابووری لە فرۆشی چەکە کۆمەڵکوژیەکانیان هەڵگرن و ڕێگر بن لە ئەم کۆمەڵکوژی و کردەوە ترۆریستیانە.

10 مانگ و 22 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر