یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

         

ئەمڕۆ ٢٨ی خەرمانان ساڵوەگەری تیرۆرکردنی ڕێبەری یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان کاک سەعید یەزدان‌پەنا

ئەمڕۆ ٢٨ی خەرمانان ساڵوەگەری  تیرۆرکردنی ڕێبەری یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان کاک سەعید یەزدان‌پەنا
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

ئەمڕۆ ٢٨ی خەرمانان ٣٢ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی کاک سەعید ئەندامی دامەزرێنەر و ڕێبەری یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان تێدەپەڕێت.

ڕێبەری شەهید کاک سەعید لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا هەڵمەتە سیاسییەکانی دەستپێکرد، کە هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە دژی ڕژێمی داگیرکەر لە سەردەمێکدا کە سیاسەت و شۆڕش پێویست بوو. شەپۆلێکی گەورەی خەڵک و بەتایبەت گەنجان ڕوویان لە سیاسەت و چالاکیی سیاسی کرد و جلی حزبی و شۆڕشگێڕانەیان لەبەر دەکرد. شەهید سەرکردە کاک سەعید ئامادەیییەکی بێوچان بوو لە خەبات بۆ مافەکانی گەلی کوردستان و خاکی پیرۆزی کوردستان.
کاک سەعید خابەتگێڕێکی نەسرەوتوو کۆڵنەدەری بوو کە جیاواز لە خەباتی چەکداری و قارمانیەتی مەیدانی شەڕ، داهێنەری بێڕی نوی نەتەوەیی لە کوردستان بوو ...
جێ بیر هێنانەوەێە تا ئەو سەردەمەی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان دامەزرا هیچ حیزب و رێکخراویکی ڕۆژهەلات باسیان لە فیدرالی و سەربەخۆی کوردستان وەک ئامانج نەکردوە و خەباتی هەر هەموویان گرێدراو بوو بە ئیرانەوە و هەڵگری دورشمگەلێک بوون وەک دیموکراسی بۆ ئێران و خۆدموختاری بۆ کوردستان، شەهید کاک سەعید وهاوڕێیانی  بە داهینانی بیری تازە بۆ درێژەدانی خەبات فیدرالیەتی وەک پردە بازیک بوو بۆ سەر بەخۆیی کوردستان.

لە راستیدا یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان بە رێبەری جوانە مەرگ کاک سەعید تەنیا هێزێک بوو کە رچکەی ئێرانی چیەتی شکاند و ئەو وانەیەی فێری هێزەکانی روژهەڵاتی کوردستان کرد کە بڕوایان بە خۆیان بێت و لە ئەوە نەترسن پێان بڵێن تەجزیە تەڵەب و هەر وەها بیروکەی هەڵکردنی ئاڵای رەنگینی کوردستان و بەرەی کوردستانی بونین.                

ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە کە لە دوای کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژکاف) هەتاکوو دامەزراندنی یەکێتی شۆڕشگێرانی نەتوانراوە بە شێوەی پێویست و بوێرانە باسی مافە رەواکانی گەلی کورد و سەربەخۆیی کوردستان بکرێت.

رێکخراوێکی نوێ وەک یەکێتی شۆڕشگێران بە بیری نوێ و بە دورشمی سەربەخۆیی پای ناێە مەیدانی خەبات. بەڵام بە داخەوە زۆر زوو دوژمنان و ناحەزان رێبەر و بیرمەندەی گۆڕەپانی خەبات شەهید کاک سەعیدیان لە تەمنێکی کەم و دوای ١٤ ساڵ خەبات لە پێناو ئازادی و دادپەروەری و تێکوشانی لە بەرەکانی شەڕ دژبە کۆماری ئیسلامی و خەباتی ئێرانی چیەتی گواستەوە بۆ خەباتیکی کوردستانی لە پلانێکی ناجوانمێرانە و تەم و مژاویدا بە دەس ناحەزان و نەیاران دوای ٤مانگ لە تەمەنی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و گەشە کردنی خەونەکانی بە نووسینی نامێلکەیەک بەناوی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان باشتر بناسین شەهید کرد و کاکە سەعید پەێوەست بوو بە کاروانی شەهیدانی کوردستان و بۆ هەتا هەتاێە جێ هێشتین.
ئێمە درێژە دەرانی رێبازی پیروزی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و هۆگرانی خەونەکانی کاک سەعید جوانەمەرگ و گشت شەهیدان لە ساڵ روژی شەهید بونی  کاک سەعید سەرکردە پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا دوا هەناسە درێژەدەری رێبازی یەکێتی شۆڕشگێران دەبین.

یاد و یادوارەی شەهیدی سەرکردە کاک سەعید و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان بەرز و بەرێز بێت.


1 ساڵ و 2 مانگ و 4 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر