لە ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨، حەوت مانگ دوای ڕووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی ئێران و دامەزراندنی ڕێژیمی ئیسلامی، ڕێبەری ئێران خومەینی بە مەبەستی داگیرکردنی کوردستان و کوشتنی نەتەوەی کورد، فەتوایەکی بە ناوی جیهاد لە دژی کافرەکان دەرکرد.
دوابەدوای فەتوای خومەینی، لە جێبەجێکارانی ئەم فەرمانە، بە ناوی قوتابیانی پەیڕەوی لە خەتی ئیمام تەیارکراو بە چەک و چۆڵ، بە تانک و تۆپ و تەیارە هێرشێکی بەربڵاویان کردە سەر خاک و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە لەسێدارە دانی سەدان کەس و هەزاران کەسیان لە ژن و پیاو،گەنج و لاو، منداڵ قەتڵوعام کرد
هەرچەندە ٤٥ ساڵ بەسەر ساڵڕۆژی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی خەڵکی کوردستان تێدەپەڕێت، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا دۆسیەی ئەو کوشت و کوشتار و قەتڵ و عام و ژینۆسایدەی گەلی کورد کە لە لایەن دەسەڵاتی ئەنجام درا لەلایەن هیچ ناوەند و دامەزراوەیەكی ڕەسمی و جیهانی و لە دادگایەكی نێونەتەوەییدا نەكەوتۆتە بەرباس و لێكۆڵینەوەیەكی جیددی و یاسایی لەبارەوە نەكراوە
لە جوگرافیای سیاسی ئێراندا چەندین حکوومەت ڕووخاون و دەسەڵات گۆڕدراوە، بەڵام ئەوەی نەگۆڕاوە، هەڵوێستی ئێرانیە مەرکەزنشینەکانە بەرامبەر بە نەتەوەکانی کە بەتایبەت کورد کە هەوڵیان بۆ سڕینەوەی ئەو نەتەوەانە بووە بەو جوغرافیایەوە لکێندراون کە فتواکەی خومەینی کۆتایی فتوا نابێت تا یەکپارچەیی ئێران بەداگیرکاری کورستان و نەتەوەکانی کەوە گرێ دابێت.
گەلی کورد کە ئازادی و بەختەوەری بۆ گەلەکەی دەویست، بە فەتوای خومەینی کەوتە بەر پەلامار و هەر بۆیە تاکە ڕێگا بۆ دووپاتبوونەوەی ژینۆساید و فەتوای دەستدرێژکاران درێژەدان بە خەباتە لەسەر بنەمای کوردستانێکی سەربەخۆ.