یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

         

ئاڵمان:هەیئەتێک بە نوێنەرایەتی یەەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد لە ساڵیادی دامەزرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بەشداری کرد.

ئاڵمان:هەیئەتێک بە نوێنەرایەتی یەەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد  لە ساڵیادی دامەزرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بەشداری کرد.
مەنوچێهر پیرمورادی

ساڵیادی دامەزرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بەشداری کرد.

ڕۆژی ١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی ٥ی ژووەنی ٢٠ ٢٢ی زایینی، هەیئەتێکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە سەرپەرەستیی “مەنووچێهر پیرمرادی” و بە یاوەری هاوڕێیان ئەفسانە شەکەری و مەسعوود پەژووهی ئەندامانی دەستەی ڕێبەریی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، لە سەر بانگهێشتی فەرمیی کۆمیتەی ئاڵمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕێوڕەسمی یادی ٤٧ ساڵەی دامەزرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دا بەشداریان کرد.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و دواتر کاروان کەریم نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان، وێڕای بەخێرهێنانی بەشداربووان، چەند وتەیەکی لە سەر خەبات و تێکۆشانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە : خەباتی گەلی کورد پێویستی بە نوێبوونەوە هەیە و یەکێتی نیشتمانی وەکوو ڕێکخراوێکی سیاسی لەم ڕێگایەدا هنگاو دەنێت و هەوڵی خۆی تەرخان دەکات بۆ ژیانێکی خۆش و بەختەوەرانە.

پاشان پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستان لە لایەن نوێنەری بەشداربووی پارتیەوە خوێندرایەوە کە لە پەیامەکەی دا باسی لەوە کرد کە کوردستان لە قۆناغێکی هەستیاری مێژووییدا بەسەر دەبات و گرنگە کە کوردستانیان بە ئاگاداریەوە هەڵسووکەوت بکەن لەگەڵ ئەو باروودۆخە نوێیەدا و هەروەها بە گەرمی پیرۆزبایی کرد لە خەڵکی کوردستان بە هۆی دامەزراندنی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و ئاواتی سەرکەوتوویی بۆ ئەو پارتە خواست.

پاشان نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان کە لەو ساڵیادە دا بەشدار بوو بە هەمان شێواز جەختی لەسەر باروودۆخی هەستیاری کوردستان کردەوە و ئاماژەی بە ساڵەها خەباتی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە دژی وڵاتی داگیرکەری ئێران کرد و دەست خۆشیشی لە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان کرد کە هاوکاریی هێزە کوردستانیەکانی کردووە.

لە درێژەی ڕێوڕەسمەکە دا نوێنەری هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزرانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، جەختی لەسەر مێژووی پڕ خەباتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و گرنگی دانی بە داهاتووی کوردستان کرد.

مەنووچێهر پیرمرادی لە درێژەی پەیامەکەیدا جەختی لە سەر قسەکانی سەرۆکی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان کاک بافڵ تاڵەبانی کردەوە و پرسی «پشتیوانی کردن لە کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستانی» بە گرنگ وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازان بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە هەوڵ بۆ یەکخستنی ماڵی کورد بدا و هەنگاو بۆ بەرەو دەوڵەت بوونی کوردستان دەنێت.
لە بەشێکی تری پەیامەکەی هاوپەیمانیدا هاتبوو:
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان خوازیارە تاکوو یەکێتی نوێ، ببێتەوە بە هێزی پشتیوانی کورد لە باکوور، باشوور ، ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا و ئەوە ئەو کات یەکێتی بۆ هەموو نیشتمانە و هێزی لەشکان نەهاتووی ٨٠  ملیۆنی کوردی لە هەر چوارپارچەی کوردستان لە پشت دەبێ و ئەمەش بە مەرجێک کە لە بواری کرداریدا بە بیر و باوەرێکی پتەو و کوردستانی هاوکار و یارمەتی دەری یەکتر بین لە خەبات و تێکۆشان و وەدی هێنانی ڕزگاری و سەربەستی بۆ نەتەوەکەمان.
لەو ڕێوڕەسمە دا هەئیەتی نوێنەرایەتی هاوپەیمانی وێڕای دیدار و چاپێکەوتن لە گەڵ بەڕیز پۆڵا سیاسی سیروان تاڵەبانی، ئەندامی سایت سەرکردایەتیی، حوضە بەڵاتەی کەری، حەمیز بەڵەکەدک.


1 ساڵ و 11 مانگ و 28 ڕۆژ و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر