ڕۆژی کورد: هەندێ لایەنی کوردیش هەن کە ناسیۆنالیزم بە هەڕەشەیەکی تەواو بۆ سەر بزووتنەوەی ئازادی دەزانن و بیری سەربەخۆیخوازی بە تێنەگەیشتن لە سیاسەت و خەیاڵی دەزانن. ئایا شیکارییەکی فەلسەفی سیاسی بنەڕەتی لەم حاڵەتەدا دەبینیت، چۆن ئەمە دەبینیت، ئایا ئەمە فەلسەفەی ناسیۆنالیزمە?
ش: هۆکاری ئەوەیکە حیزب و لایەنەکان،سەربەخۆیخوازی بە تێنەگەیشتن لە سیاسەت و خەیاڵی دەزانن ئەوەیە کە کورد لە سەدساڵی ڕابردوو دا بەپلانی بەقەوەتی داگیرکەرانی کوردستان لە بواری میدیایی و کتێب و ڕۆژنامە و فێرگەکان دا تواندراوەتەوە و ئاسمیلە بوە.
وەلێرە دا کورد باوەر بەخۆبوونی لێ ستێندراوە و ئەوشتەی داگیرکەر بۆی داڕشتۆ وەری گرتۆ وە باوەڕی کردۆ کە بوونی وڵاتی کوردستان و سەربەخۆیی خەون و خەیاڵە وە ئەو دەبێ هەر لەو سنوورە دەستکردانە دا بمێنێتەوە.
ناسیونالیزم بیرکردنەوەیێکی کۆدەنگییە کە لێرە دا ئێمەی کورد نامانهەوێ بۆ تواندنەوەی نەتەوەکانی دیکە بە کاری بێنین ، بەڵکوو بە پێچەوانە دەمانهەوێ بۆ ڕزگاری خاک و نیشتمان مان کەڵکی لێ وەرگرین ، کەواتە ناسیۆنالیزم شتێکی دڕندانە وە دژی مرۆڤایەتی نیە کە ئەحزابی کوردیان پێ ترساندۆ بە جۆرێک کە ناوێرن باس لە ناسیۆنالیزم بکەن .
ڕۆژی کورد: نموونە دروشمی “یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان” کە دەلێت "ئێمە دەمانەوێت ئەو سامە بشکێنین و بە ڕاشکاوی بڵێین کوردین و خەڵکی وڵاتی داگیرکراوی کوردستانین و هەڵوێستیشمان لەسەر ئەو بنەمایە دیاری دەکەین، بەبێ ترس و لەرزی سیاسی لەوەی کە پێمان بڵێن تەجزیەخواز، واتە خۆجیاکەرەوە لە جوگرافیای ئێران" بۆ زۆر لایەن سەرنجڕاکێشە، هەم نیشتیمانپەروەرانەیە و زۆریش خانەدانانەیە. بۆچی حیزبەکانی کوردستان لەبری ئەوەی کێبڕکێ سیاسەتی لەبەرژەوەندی سەروەری گەل کەنەوە، هەوڵی لەناوبردنی یەکتریان زیاتر لێ دەردەکەوێت ?
ش: لێرەدا کێشە دێتەوە سەر باوەڕ بە خۆ بوونی حیزبەکان ولایەنەکان کە ناوێرن باسی سەربەخۆیی بکەن وە داوای مافی ڕەوای خۆیان لە داگیرکەر دەکەن ، وەدەیانهەوێ خۆیان بە داگیرکەران بناسێنن کە ئێمەش هەین و مافمان هەیە وەکوو ئێوە ژیان بکەین، بەڵام کێشەی سەرەکی ئەوەیە ئەوان داگیرکەر وەکوو دۆست دەبینن کە ئێمە هەرچەند خۆمان ئاشتی خوازتر نیشان دەین زیاتر باوەڕمان پێ دەکەن وە مافی ڕەوای خۆمان پێ دەدەن .
بەڵام ئەوان مافی ئێمە بەو شێوازەی کە لە بەرژەوەندی خۆیان دایە پێمان دەبەخشن ، وەکوو ئاغایێک کە شتێک دەدا بە ڕەعیەت. بۆ وێنە خوێندن و قسەکردن بە زمانی دایکی وە جلوبەرگی کوردی.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە باوەڕی ناگونجێ کە شتێکی مافی خۆیەتی بۆ وێنە خاک و نیشتیمان ، بە دیالۆگ ونەرموونیانی لە داگیرکەر داوا بکات ، دیۆگ کردن لە گەڵ داگیرکەرانی کوردستان جگە لە خەسارە هیچی دیکەی بۆ ئێمە تێدا نەبۆ.
حیزبەکان وابیر دەکەنەوە کە ئەو ڕێگایەی ئەوان هەڵیان بژاردۆ تەنیا ڕێگایە بۆ چارەسەری کێشەی کورد وە لێرە دا هەر لایەنێکی جیاواز لەوان بیر بکاتەوە ، بە جگای یەکگرتوویی ، بەدژی ئەوان هەنگاو هەڵ دێننەوە.
ئێمەی یەکێتی شۆڕشگێڕان بە پێچەوانەی ئەوان بیردەکەینەوە وە شێوازی دەستهەڵات داری دادەنێین بۆ دوای ڕزگاری کوردستان وە داوا لە هەموو حیزبەکان و لایەنەکان دەکەین پێکەوە بۆ وەدەرنانی داگیرکەرانی کوردستان هەنگاو هەڵێننەوە.
ڕۆژی کورد:ئەمە زۆر سەرنجڕاکێشە. بە بڕوای جەنات چ کلیلێک دەبێ بێت لانیکەم بۆ هاندان و دروستکردنی گفتوگۆیەک لەنێوان لایەنە جیاوازەکاندا. چونکە بەرەی کوردستانی خاڵی دەستپێکی دامەزراندنی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بووە ئەم هەموو تووڕەییە کە دەبینرێت لەلایەن گەڵەوە کەم کاری ئێوە بووە وەک یەکێتی کە هەڵگری ئەم هەڵوێستە نیشتمانیەن وتوڕەیەکی گەیاندۆتە ئێرە، و مافی خۆیانە دەربارەی چوونیەتی کارەکانتان ئاگادارو نیگەران بن، کار و فۆڕمی ژیانی خەڵک لەناودەچێت. هیچ سەیر نییە خەڵک تووڕەن سەبارەت بەوەی کە ڕوودەدات و خەڵک حیزبەکان سەرکۆنە دەکەن بەوەی شتگەلێکیان بەسەردا هاتووە بەبێ ئەوەی ئەمان ویستبێتیان دەرەئەنجامی کەمکاری و کەمووکۆری ئەو لایەنانەی کە بەرگریکار و هەڵسوڕاوی مافەکانی ئەو بەشەی کوردستان بوون ، بەڵام پرسیارە ڕاستەقینەکە ئەوەیە کە هۆکاری یەکنەگرتووی و نەبونی بەرەیەکی کوردستانی چییە? لە ئێستا و داهاتوودا? تاڕادەیەک پەیوەندیی بە ئێوەوە هەیە?
ش: هەروەک لە خاڵی سێ دا ئاماژەم پێ کرد تەنیا ڕێگای ڕزگاری گەلی کورد وەلانانی شێوازی بیرکردنەوەکان بۆ ئەوڕۆ کە نە خاکمان لەبەردەستی خۆمان دایەوە نە مافمان ، وە نە گەلەکەمان دەتوانێ بێت دەنگ بە شێوازی حوکمڕانی لە چوارچێوەی کوردستان دا بدات.
کەوایە بیروو بۆ چوونە جیاوازەکان بۆ دوای ڕزگاری کوردستان دانێین وە یەکگرتوو بین هەتا ڕۆژی ڕزگاری وسەربەخۆیی .
لێرە دا سەرەکی ترین خاڵ ئەوەیە کە لە چوارچێوەی کوردستانی بوون دا بیر بکەینەوە، نەک لە چوار چێوەی ئەو جوگرافیایەی کەدەوڵەتانی داگیرکەر بۆیان دابین کردووین .
ڕۆژی کورد:پرسیارەکە ئەوەیە هیچ ئەگەرێکی چارەسەرکردنتان هەییە لەکاتێکا
تەنیا لە دۆخی وەک ٩مانگ لەوە پێش لێکترازانی چەندین لایەن و دژایەتی یەکتری لێکەوتەوە و هیچ پێکەوەیی و هاوکار نەبینرا کە دواتر کاردانەوەکان بوون بەوەی بەشی لە خەڵک بڵێن ئێوە نوێنەری هەڵسوڕاوی مافەکانی ئێمە نین. بەڵام ئەوەی حیزبەکان دەیەکن، کەمپنشینیان و هۆی سەرەکی لەدەستدانی پەیوەندیی بەم شتانەوە ییە و بنەڕەتی پرسیارەکە دەگەڕێتەوە بۆ حیزبانەی پێناسەی شۆڕشگێری دەکەن و خاوەن هیزی پێشمەرگەن، هیچ پاساوێک هەیە کە تەنیا لە دۆخی وەک چەند مانگ لەوە پێش تەنانەت یەک لایەن نەیتوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بۆ دوخێکی بقۆزیتەوە کە بنەماڵەی شەهیدانی ئەم شۆڕشە هستی ئەوە بکەن کە شەهیدەکانیان بە خوێنی خۆیان هەڵی ڕۆخانی دەسەڵاتیان ڕەخساندبێت و خوێنیان بە فیرۆ نەچوبێت?
ش: لە کاتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دا، ئەو حیزبانەی پێناسەی شۆڕشگێڕی دەکەن وە خاوەن هێزی پێشمەرگەی چەکدارن ، پاساویان ئەوە بوو کە ئەگەر ئێمە بچینەوە ناوخۆ ، دەوڵەتی ئێران خەڵکی بێتاوان ڕەشە کووژ خەکات، بەڵام لە هەمان کات دا دیتمان کە ئەوکارەی لە کوردستان کردوو خەڵکی کۆمەڵکووژ کرد، لە جوانڕۆ ، سنە ، مەهاباد،…. وە لە هەموو کوردستان بەگشتی .
تەنانەت کۆمەڵێکی زۆر دەست بەسەرکراون کە ئەوڕۆ حوکمی لە سێدارەدانیان بۆ دێتەوە.
ئەو شتەی حیزبەکان لێی دەترسان بەسەر کورد بێت ، دیتمان بە نەرم و نیانتر بەسەر خەڵکی وڵاتەکەمان هات.
ئێمەش خۆمان بە قەرزداری خەڵک وبنەماڵەی شەهیدان دەزانین، هەر چەند ئەوەی لە تواناییمان دابوو کردمان، بەڵام دەستێک بە تەنیایی دەنگی نایەت
ڕۆژی کورد:سپاس و ڕیز بۆ بەرێزتان کاک شیرزاد