ململانێی ناو ماڵی کورد و ئەحزابی سیاسییەکان لە قۆناغە جیاجیاکاندا هەمیشە بەربەست بووە بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئەو کۆسپ و ئاستەنگانەی کە هاتوونەتە سەر ڕێگامان.
شەڕی ناوخۆ و سیاسەتی هەڵە بە پیشە کردن و لە بەر چاو نەگرتنی وەزعەو بارودوخی هەستیار و پشتگوێخستنی هەلومەرجە گرینگەکانی شۆڕش و سەدان بابەتی تر کە دەکرا لە دەیان پەرتووکی بنووسرێت.
لە کاتیکدا شۆڕشی نوێی کوردستان لە هەلومەرجێکی زۆر هەستیار و دژوار دەچێتە پیش ئەبوو، بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دوژمنانی داگیرکەر ڕۆژ بە ڕۆژ بە خوماندابەچینەوە و سیاسەتەکانمان بە کردەوە بەڕۆژ بەکردایە و بۆ هەموو ئەگەریک خۆێندنەوەی بە رۆژمنان بوایە ، کە چی بە داخەوە بەو جۆرەکە دەبوو ببین نەبووین ! بە پی ئەو شۆڕشە کە دەبوو بشداری چالاک بۆبایین دەر نەکەوتین و بگرە هەر یەک لە ئەحزاب بە سازێکی ناکۆک چەندین نەمایشیان لە خویان نیشان دا کە غیری رسوایی هیچیتر بە دوواوە نەبوو .
شۆڕشی ئەمجارەی ڕۆژەهەڵاتی کوردستان بە سەر پەرەستی کچان و کورانی پاڵەوان لە ناو شەقامەکانی کوردستان و ئێران نیشانیان دا کە شۆڕش بە ئینسانی شۆڕشگێر دەکریت نە بە پارانەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ دوژمن.
خواستی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران ئەوە بوو کە ئەو شۆڕشە هەر لە بێشکەدا بکوژیت و نەهێلی پەرە بستێنی بەڵام شکەستی هێنا و توشی سەر سۆرمان بووەوە، کە دوای ٤٤سال هێشتاە نیتوانیووە قەناعەت بەو خەڵکە بێنێت کە ڕەچاوی حیجاب بکن و خاونی وەعدەی و پابەندن بە پەیمانی ئاسمانیبە و بەهەشتەی ئەوان بن.
بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی دوژمن پێی نەکرا و شکەستی تیدا هێنا ، ئەحزابی بە ناو شۆڕشگێر خوڵقینەری ئەو کارساتانەن کە بۆنەتە هۆی شکاندنی ئیرادەی خەڵک و جادەیان بۆ سەرکوتی زیاتر بە سودی رژیم خۆش کرد،
پیلانی رژیم بۆ دور خستنەوەی حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات لە خەڵکی کوردستان و شارەکان توانی تا حدی شۆڕشەکە کز بکاتەوە و خەلکەکەش بێ هیوا کە بە نەزەری من ئەحزابی سونەتی و کلاسیکی کوردی بە نەخویندنەوەی دروست لەو بارودوخە ئاویان بە ئاشی رژیم دا کرد .
ئیستاش کە ڕێخۆشکەرن و بیگومان چاوەروان دەکەریت بە بی هیچ شەک و گۆمانیک بۆ پاکسازی یکجاری ئاهنگی سەرکەوتن بگیریت و میلەتەکەمان لە ناخویش تۆشی هەرەسهینان بکات کە چیتر باوەریان بە خەباتگیرەکانیان نەمینیت .
لەم نێوەندەدا حیزبە ناسازگارو ناتەباکان لەبری ئەوەی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵات ئامادە بکەن، کە چی ئەبینی هەموو بیر و وزەی خۆیان بۆ لەناوبردنی یەکتر فکر و ئەنرژی خۆیان بۆ حذف کردنی یەکتر بەکار هێناوەو و کوری خەڵک قۆربانی معاملە و تەسفیەحەسابەکانی ناو خووی ئەم جەریانە ماندو و لە خدا و خەڵک بیخەبەرە دەبن.
خەڵکی کوردستان و شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلی کورد مەستەحەقی ئەم ڕۆژە نەبوو کە هێندی ئەفراد و باندی معاملەچی بە سەریان هێناوە.
مێژوو ئەم جۆرە بە ناو خەباتگیرانە نابەخشینرین و ئەبیت رۆژیک جواب پەس بدەن.