دەنگۆی هەندێک لە میدیاکان سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی ئەندامی یەکێتی ڕەت دەکینەوە
میدیاکانی نزیک لە حکوومەت لە ئێران باس لەوە دەکەن کە لە لایەن دەسگا سەرکوتکەرەکانی تیمێکی تەشکیلاتی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان دەستنیشان کردووە و ئەندامەکانیان دەستبەسەر کرابێت. بەڵام یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ئەم بانگەشەیە بە درۆدەخاتەوە رەتی دەکەینەوە.
پینج شەممە ١٨ جۆزەردان ، میدیاکانی نزیک لە سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات لە هەواڵێکی کورتدا ئیدیعایان کرد کە تیمێکی تەشکیلاتی یەکێتیمانیان دەستنیشان کردووە. لە درێژەی ئەم هەواڵەدا باس لەوە کرا کە ئەندامانی ئەم گرووپە لە شارە جیاوازەکان بەهەمان شێوە دەسبەسەرکراون کە هەڵگری چەک بوون. لەم هەواڵەدا باسی کات و شوێنی و چەند کەس بن نەکراوە.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ئەم هەواڵەی رەت دەکاتەوە و پێمان وایە و ئەوە ڕژیمە بەدوای پیلانگێڕی ئەمنیدا دەگەڕێن دژی خەڵک و پێویستیان بەم درۆیانە هەیە بۆ جێبەجێکردنی سەرکوتی زیاتری خەڵک.
میدیاکانی ڕژیم سەر بە سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات ماویێ چەند مانگیکە لە دوای سەرهەڵدانی ڕاپەرێنی ژن ژیان ئازادی بە هێرش کردنە سەر یەکێتی دەیانەوەێت سیمایەکی ناشرین بۆ یەکێتی و ئەو مافە ڕەوایی کە بە خەبات لە پێناوی بەختەوەری گەلەکی خاوەنی هیز و کاری تەشکیلاتی خۆی بێت بە وشەی تیرۆریست ناوزەد کردن و لەم ڕاگەیاندنەدا کۆماری ئیسلامی لەسەر ئەو بنەمایە دەیانەوێت بە تاوانی ئەندام بوون یەکێتی و کاری سیاسی خەڵکی شار و گوندەکان هەراسان بکەن.