کونفڕاسێک بێ بەشداری ژنان بەناوی 'شۆڕش بە پێشەنگایەتیی ژنان لە ئێران'
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ±¶ی جۆزەردان کۆنفڕانسی بەناوی 'شۆڕش بە پێشەنگایەتیی ژنان لە ئێران' کە لە پارلمانی ئورووپا لە بروکسێل بەڕێوە چوو، کۆنفرانسێک بە پڕاوێز خستنی دەیان حیزب و رێکخراوی کوردستانی. لەو کۆنفراسەدا ژمارێک لە بەرێوەبەر و نوێنەرانی حیزبە کوردیە ئێرانیکان بەشدار بوون. کە لە نێویان دا بەرێز مستەفای هیجری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدار بووە کە بە پەراوێز خسنی هاوپەیمانەکەی خۆیان لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران کۆمەڵەی شۆڕشگێران و داترازانێکی دیکەی لە یەکریزی و ناهاوکاری بوون حیزبەکانی پێوە دیار بووە .
بە راستی ئەو سێ حیزبە، ئەگەرچی هەر حیزبی پەیرە و پرۆگرامی تایبەتی خۆیان هەیە، تا ئێستا ناکۆکیکی زۆریان تێدا بوە، بەڵام بە خۆشحالیەوە لێرە پێکەوە بەشدار بوون بەڵام لە سەر ئەو خاڵە کۆکن کەوەک بەشێک لە کولتوری سیاست لە کوردستاندا دەبێ هەمیشە بۆ هاوکاری چەند حیزبێک پەروایز بخرین و خەت ومەش حیزبایەتی بە سەر هاوکاریەکان دا زاڵ بێت. ئەو کونفراسە بۆ گەلی کورد دڵخۆشکەر و هیوا بەخش دەبوو، کە کوردستان وەک شوێنی سەرهەڵدانی ئەم ڕاپەرینە بەناوی ژن ژیان ئازادی، بە گشتی حیزبە و رێکخراواکان بانگ هێشت کرایەن.
ئەو سێ حیزبە نەیانتوانی داکۆکی لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد کن کە تەنانەت پیامەکیان بە بەراوەرد لەگەڵ پیامەکەی خاتتوو مریم رەجەوی رێبەری موجاهدینی گەل زۆر لاوازتر بو و بەگشتی باس لە چوارچیوی ئێرانێک داهاتوو و بێجگە لە ئێرانێکی یەکپارجە بە ئەفسانە ناوزەد کرا و حاشا لە هەر داخوزیەکی کە کرا .
ئێمە وەک یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان زۆر لە مێژە کە خەریکی دروست کردنی بەرەیە بۆ حیزبە کوردستانیەکانین، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ گەیشتن بە بەختەوەری و ئاوات و ئامانجەکانی گەلی کورد. ئەو بەرەییە کو ستراتیژیەکی درێژخایەنی بۆ سەرکەوتنی گەلی کورد هەبێت و بەردەوام بێت تا دەوڵەتداری .
یەکگرتن و یەکریزی حیزب و رێکخراوەکانی کورد هێما و نیشانەی سەرکەوتنێ بۆ گەلەکەمانە. کورد تەنیا بە یەکگرتوی سەر دەکەوی هەر پەراوێز خستن و حیساب نەکردن بۆ تەنانەت تاکێکی کوردیش دژی بەرژەوەندیەکانی گەلەکەمان و دوور و تەمەندرێژی خەباتی گەلی کوردە بە خەسارەیەکی زۆرتر