لاپەڕەیەکی تری ڕەشی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان
لە ١٢ی جۆزەردانی ساڵی ٢٦٨٣ (2ی ژوئەنی 1983)دا رێژیمی کۆماری ئیسلامی 59 بەندکراوی سیاسی کوردی گوللەباران کرد
دوای ئەوەی میرحوسێن موسەوی سەرۆک وەزیرانی ئەوکات بە توندترین شێوە هێرشی کردە سەر گەلی کورد، ههر لهو کاتهشدا هاشمی رهفسهنجانی وتارێکی زۆر توند و ههڕهشه ئامێزی لەگەلەکەمان کرد ،ئەمانە یەکێک بوو لەوانەی کە ئاسانکاری بۆ ئەم تاوانە کرد کە لەدوای وەتارەکیان کۆبوونەویک کە لە مەهاباد بەڕێوەچوو، بەداواکاری "حەمید رەزا جەلاییپوور" فەرمانداری شاری مەهاباد لەگەڵ قەرارگەی سپای پاسدران حەمزە و فەرماندەی ئەوکاتی قەرارگاکە واتە "محەممەد ئیبراهیم سەنجقی"، فەرمانی سەرکوتی توند بۆ خوێندکارانی شاری مەهابادیان دەرکرد. و هەروەها ناتیق نووری، وەزیری ناوخۆی ئەوکاتە، لەو بڕیارە ئاگادار کرایەوە و حەسەنی پێشنوێژی شاری ورمێ و نوێنەری خومەینی لە ورمێ پشتیوان خۆێ بۆ دەربری.
لە ١٢ی جۆزەردانی ساڵی ٢٦٨٣ هەواڵێکی دڵتەزێن لە شاری مەهاباد گەلی کوردی تووشی شۆک کرد، کە لێدوانی فەرمانداری ئەم شارە "حەمید رەزا جەلاییپوور" فەرمانی چاپ و بڵاوکردنەوەی راگەیاندنەی دابوو، ئەو ٥٩ بەندکراوە لاوەی مەهابادی کە گواسترابوونەوە بۆ تەورێز و لە دادگایهکی چهند چرکهییدا، به بێ ئهوهیکه هیچ تۆمهتێکیان لهسهر ساغ بێتهوه ە، هەموویان حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندراون و پاشان گوللەباران کران، بنهماڵهی ئهم قوربانیانه، هیچ کات و تا ئێستاش له گڵکۆ و شوێنی ئهسپهرده کردنی تهرمی ئازیزهکانیان ئاگادار نهبوونهوه. له ساڵڕۆژی جینوسایتێکی کەی گەلەکەمان، ئهم کردهوه جهنایهتکارانهیهدا رێز له یادوبیرهوهری قوربانیانی ئهم کارهساته دهگرین.
گوللـەباران کردنی ئەم لاوانە لەدادگایەکی دژە کوردانە دراو بوو کە پاش بەڕێوەچوونی کۆمەلکوژیەکەیان، نامەی ئازادکرانی بەشێکیان لەلایەن ناوەندەکانی حکومەتەوە دەرکرا.
ئەو ٥٩ گەنجە تەمەنیان لە خوار تەمەنی ٢٥ ساڵەوە بووە و تەنانەت ژمارەیەک تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵدا بوو و خوێندکاری دواناوەندی (دەبیرستان) بوون کە شکەنجەشدرابوون.
پیویستە بوترێ کە لە ساڵی ٢٦٨٣ زیاتر لە ²٥٠ کەس لە ماوەی ٤ مانگدا لە کوردستان لە سێدارە درابوون. رۆژی ±²ی جۆزەردان کە ڕۆژی لەسێدرەدانی ٥¹ لاوی مەهابادە بووەتە ڕۆژی یادکردنەوەی هەموو ئەو ئازیزانەی کە لە ماوەی ٤٣ ساڵەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن کاربەدەستانیەوە لە سێدارە دراون.
خەڵکی شۆرشگێر و خۆراگری کوردستان تاوانبارانی ڕاستەخۆ و ناڕاستەوخۆی، بەڕیوەبەرانی ئەم جەنایەتە نە لە بیر دەکەن و نە دەشبەخشن
تەشکیلاتی ناوخۆی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان لە شارەکانی کوردستان شەوی ڕابردوو وەفاداری خۆیان بۆ ڕێگا و ئامانجی شەهیدانی گەل نوێ کردەوە
رێز له یادوبیرهوهری قوربانیانی ئهم کارهساته دهگرین و سڵاو شۆڕشگێرانە دهنێرین بۆ بنهماڵه خۆڕاگر و سهربهرزهکانیان.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و رێکخراوی یاریکورد وێڕای ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ١٢ جۆزەردان ، چالاکیەکانی تەشکیلاتی خۆی بەرز دەنرخێنێت.