با بە پرسیارەوە مێژووی دوور و درێژی کورد بکۆڵینەوە
بۆ ئەوەی بگەینە پێگەی کورد و کوردستان ئازاد، بەپەلە پێویستە لە وابەستەیی دەرزی لێدراو و ناسنامەی سەپێنراو ببڕین.
بۆ تێگەیشتن لە ناسنامەی کوردایەتیمان پێویستە ئاماژە بە بنەچەی خۆمان بکەین
ئەگەر ناتوانن سەپاندنی بێگانە لە بیرۆ بۆچۆن و زمان و کولتوور لاببەن، کە وایە چۆن دەتوانن پاساو بۆ کۆمەڵگا و نەتەوە بهێننەوە و بگۆڕن?!
هەر یەکێک لە ئێمە پابەندە بە زیندووکردنەوەی ناسنامە و جەوهەری کوردایەتیمان بۆ ئەوەی خۆمان لەو وابەستەییانەی کە سیستەمی فاشیستی و کۆلۆنیالی بێگانەکان بەسەر نەتەوەی کوردیان دا داسەپاندوە دیسان زیندوو بکەینەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی پی هاتنی پەیمانی شۆمو ناحەزی لۆزان کە کوردستانی هەڵوەشاندەوە، ئەرکە بۆ هەموو مرۆڤێکی کورد بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم پەیماننامە شومە کە شەرمەزاری کەین.وە لە هیچ هەوڵێک نەبین بۆ ڕێگریکردن لە دروستکردنی لۆزانێکی تر.
با گۆڕانکارییەکە لە خۆمانەوە دەست پێ بکەین.
گەلان بە جینۆساید نامرن
بەڵام لەگەڵ لابردنی ناسنامە دەمرن.
ئێمەی میلەتی (کورد) پابەندین بە زیندوو ڕاگرتنی ژیانی کورد لە کوردستانی خۆمان لە پێناو ڕێگرتن لە کوشتنی ناسنامەی کورد و ئەم شۆڕشە تایبەتە بۆ ئازادی نەتەوەیی کوردە بۆ ڕزگارکردنی وڵاتەکەی تا نەوەکانی داهاتوومان بتوانن بە ئارامی و پێشکەوتن و سربەخۆی و بەختەوەری لە کوردستانەکەمان دا بژین.