ئازادکردنی ئەسەدوڵلا ئەسەدی کارمەندی باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران، کەتاوانبارە بە کردەوەی تیرۆریستی جێگەی شەرمەزارییە.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٣، تیرۆریست ئەسەدوڵڵا ئەسعەد، کارمەندی باڵوێزخانەی ئێران، ١٥ ساڵ پێش کۆتایی هاتنی حوکمەکەی لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی شەرمەزارکەرانە لەگەڵ حکومەتی بەلژیک ئازاد کرا.
گەورەترین کردەوەی تاوانکاری لە ئەوروپا لە دوای جەنگی جیهانی دووەم لەلایەن ئەسەدوڵڵا ئەسەد، نوێنەری ڕێژیمی ئێرانەوە ڕێکخرا و فەرماندەیی کراوە.
ئەمەش پێشێلکارییەکی ڕوونی فەرمانی دادگایە. ئەمەش فاشیزمی ڕێژیمی ئێران توندوتیژتر دەکات و ڕێگا بۆ درێژەدان بە تاوانەکانی سەرکوتی ناوخۆیی و تیرۆری ناوچەیی و نێودەوڵەتییان بۆ خۆش دەکات.
دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەنترۆپ لە بەلژیک لە ١٥ی بانەمەری ٢٧٢١دا، بە تۆمەتی کردەوەی تیرۆریستی، ئەسەدوڵڵا ئەسعەدی، کارمەندی باڵیۆزخانەی ئێرانی بە ٢٠ ساڵ زیندانی پەسەند کرد و سزای بەسەردا سەپێندرا.
ئەسەدوڵڵا ئەسەدی کە وەک دیپلۆماتکار لە باڵیۆزخانەی ئێران لە ڤیەننا کاری دەکرد، ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی موجاهدینی گەل لە پاریس بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشی تیرۆریستی و چاندنی بۆمب سزا درا و سزای ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
تاکە هۆکاری پشتگوێخستنی ئەم کردەوە تیرۆریستییە، ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانە لە نێوان بەلژیک و ڕێژیمی ئێران ، ئەو کرێکارە فریاکەوتنە لەبەردەم دیپلۆماتکار ئەسەدوڵڵا ئەسەدی ئازاد کرا کە بە کردەوەی تیرۆریستی سزا درابوو.
ڕێژیمی ئێران لە سەرەتای دەسەڵاتی خۆیەوە بە پەرەپێدانی تیرۆر لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات درێغی نەکردووە لە سەرکوتکردن و لەناوبردنی نەیارەکانی. لە کاتێکا ناوبراو تەنیا کەسێکە لەگەڵ سێ کەسی کە لە هاوکارەکانی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تیرۆر لە ئەوروپا دادگایی کرابون و حوکم دراوە .