ئەرخیانبوین کە حیزبەکان نە ڕێکخراون و نەدەشتوانن رێکخەر بن
شۆڕش دەبێت ڕێکبخرێت
خاڵی سەرەکی ئەوەیە کە شۆڕش دەبێت ڕێکبخرێت. هەموو شتێک لە خۆیەوە ڕوونادات. زۆر کەس چاوەڕێی ئەون کە دەسەڵاتە چەوسێنەرەکان بە رووداوێکی سروشتی و چەند خۆپیشاندانێک و هاتنە سەر شەقام و تایەئاگردانێک کوشکی زۆردار بروخێنن. پەیامەکم ئەوەیە کە خەڵک پێویستە ڕێکبخرێن. میللەت بە گشتی، ئامانجەکان دەتوانرێت لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانەوە بەدی بهێنرێت. ئێمە احزاب سیاسی ئەوەی دەمانەوێست بەدەستی بهێنین ئەگەر ڕێکخراوبوایین و کاری ڕێکخراویمان بزانیایە شۆڕشی ژن ژیان ئازادیش وەک هەر ڕاپەرێنێکی کە بە تێچوی سەدان شەهید و هەزاران زیندانی بە مێژووی بەرخۆدانی نارێخراوە، ڕاپەرێنە سروشتیەکان نەدەسپارد..
ئێمە ڕاهاتووین لەسەر هێڵی حزبی سیاسی خۆمان ڕێکبخەین. فۆرمێکی ڕێکخستنی لەم شێوەیە لە گۆڕینی وڵاتدا کار ناکات. دیموکراسی دوای سەرکەوتنی شۆڕش لەژێر سەرکردایەتی حزبی سیاسیدا کاردەکات.هیچ کاتی وڵاتێک خاوەنی دەیان حیزب و ڕیکخراو بێت، پارتێکی سیاسی بەتەنیا ناتوانی وڵات ئازاد کات، تەنها شۆڕشێکی جەماوەری و ڕێکخراو لە حیزب و گەڵ دەتوانێت سەرکەوتوو بێت.
حیزبەکانی ئێمە لە کوردستان هەرگیز بیریان لەوە ناکردوەتەوە کە وەک ئۆرگانێکی شۆڕشگێڕ ڕێکبخرێن، بەڵکو وەک ئۆرگانێک کە هەوڵی بەڕێوەبردنی وڵات دەدات لە سەر سفرەی حازری ئامدەبوون دەجۆلێنەوە. ئەم جیاوازییە زۆر گرنگە. گەڵی کورد لە ڕۆژهەڵات دەبێ ئەوە بزانێت ڕێکخەران تەنها پێویستە ئاسانکار بن نەک سەرکردەی یاخیبوو کە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتدا. کوردستان پێویستی بە شۆڕشێک هەیە کە جیاواز بێت لەو شۆڕشانەی کە بە درێژایی مێژووی جیهانی شارستانی باسکراون. پێویستمان بە شۆڕشێکە کە بە زاراوەی شۆڕشگێڕانە وەسف بکرێت، بەڵام دەرکەوت کە بە وردی احزابی سیاسی لە کەمپەکان بۆ بە سەرۆکایەتی داهاتوو ئێرانێکی فیدرال دوای شۆڕش و ڕاپەڕین بە زەبری چەک کە یاسای کەمینەکانن حوکم بکن.
لێرە ئەرخیانبوین کە حیزبەکان نە ڕێکخراون و نەدەشتوانن رێکخەر بن بە پێی مێژوو و تەمنی ئەوانیش ڕەخساندنی هەڵومەرج و شۆرش، لەکاتێکا شۆڕش خۆی کارێکی ١٠ بۆ ١٥ ساڵەیە نەیانتوانیوە تەمەنیان بو دەیان شۆڕش دەگرێتەوە هەمێشە ویستویانە کەڵک لە شەپۆلی شۆڕشگێرانی ناو خۆ کە هەڵقوڵاوی ستەمی داگیرکەران و گەڵی بەزاڵ هاتوە کەڵک وەرگرن.
بژاردەیە دەبینن بۆ دەستپێکردن هیوایکتان پیان ماوە?
لێرە گەر ئەو پرسیارە لە خۆمان وەک یەکێتی بکن کە ئێمەش لەگەڵ ئەوان هاو تای ئەم کەموکۆریانەن دەڵیم بەڵی بەو جیاوازیەیی کە ئێمە لە ساڵی ٢٠ ١٧ لە باشووری کوردستان و نزیکترین شوێنی بۆ کار و چالاکی لە ڕۆژهەڵات بەناچاری و هەڕشە پارتی دێموکراتی کوردستان (بارزانی) و بەگشتی باشووری کوردستان ئزنی کارو چالاکیمان لێسەندراوەتەوە و کەم و کۆریەکانی ئێمە دەهەرێتەوە بۆ دووری لە سنوورەکان و گەلەکەمانە. ئەو شوێنەی کە دەکرا بە ئێمە بێت بەوانە.
ئەوەی کە دەبێ حیزبێکی شۆڕشگیر بێبێت برتین لەوەی کە:
بتوانی شۆڕشێکی ڕۆشنبیری و روژێنێت
هەڵگری ئایدۆلۆژیایەکی بە نرخبێت کە لەگەڵ واقیعدا کۆکبن . نە دیموکراسی بۆ ئێران و نە کۆمۆنیزم برایەتی گەڵان بۆ گەلی داگیرکراو واقیعی نییە.
توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری و دژە سیخوڕی هەبێت
توانای بەڕێوەبردنی ڕێکخراوێکی هەواڵگری هەبێت
بتوانی سەرچاوەی دارایی زەبەلاح بۆ دابینکردنی دارایی خەبات کۆبکاتەوە
توانای یەکخستنی هەبێت، واتە گەلەکەی لە بەرامبەر ئەو دەسەڵاتەی کە ستەممان لێدەکەن، یەکبخات.
توانای چالاکی نیزامی و هێرشبەرانەی بێت.
پارتێک خۆی وەک ڕزگاریکەر و شۆڕشگێر نیشان دەدات و تەنها باوەڕی بە ئەوە هەیە وەک پارتەکەی تاکە ڕێگایە بۆ ڕزگاربوون لە دەسەڵاتێکی دیکتاتۆرو باوەڕی بە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات هەیە. ئەمەش پێچەوانەی واقیعی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری کە ناتوانرێت بە پرۆسەی وتووێژ لاببرێت دیموکراسی بکرێت. دەسەڵاتێک کە تا دەتوانێ نادەستووری بێت، بەڵام بەو بیانوو و ڕێوڕەسمانەی کە تایبەتمەندی دیموکراسییەکی دەستوورین، خۆی پاک بکاتەوە. ناسنامە، ئایدۆلۆژیا، بیروباوەڕ، سیستەمی بەهاکانیی ڕێگری لم حیزب دەکات کە بزانێت بۆ ڕزگارکردنی خەڵک زیاتر پێویستە.
حیزبی لەگەڵ واقیعدا هاوتەریب نەبێت. وەهمێکە، هەروەک هەموو ناڕەزایەتییەکی ئاشتیانە .