یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

         

ئەحسەن شێخ جەمال شێخ عوسمان نەقشبەندی: ١٤ی مانگ چاوەڕوانی مژدەی مێژووییتانین

ئەحسەن شێخ جەمال شێخ عوسمان نەقشبەندی: ١٤ی مانگ چاوەڕوانی مژدەی مێژووییتانین
ئەحسەن جەمال شێخ عثمان سراجەدین نەقشبەندی.

ئەحسەن شێخ جەمال شێخ عوسمان نەقشبەندی کەسایەتیی دیاری بنەماڵەی شێخانی تەریقەتی نەقشەبەندی داوا دەکات: ڕۆژی ١٤ی مانگ دەندەران لە سەر سندوقەکانی دەنگداندا خیانەت و خراپەکارییەکانی رژیمی ئەردۆغانیان لە یاد بێت و کۆتایی بەڕژێمەکەی بهێنن.

ئەحسەن شێخ جەمال شێخ عوسمان نەقشبەندی کەسایەتیی دیاری بنەماڵەی شێخانی تەریقەتی نەقشەبەندی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار و پارلەمانی تورکیا پەیامێکی ئاڕاستەی هاوڵاتیان و پەیڕەوانی ڕەچەی نەقشبەندی لە باکوری کوردستان و تورکیا کرد.
نەقشبەندی لە پەیامەکەیدا داوای لە دەنگدەران کردوە: ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە لە کاتی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگداندا، خەیانەت و خراپەکارییەکانی رژیمی ئەردۆغان وەیادبێننەوە و کۆتایی بەو ڕژێمە بهێنن.
ئەحسەن شێخ جەمال شێخ عوسمان نەقشبەندی دەشڵێت: هەر رێزمەندێکی کورد و تورکی موسڵمان و مرۆڤدۆستی ئازادیخواز کە لە تورکیا خۆی بە شوێنکەوتوی ڕچە و رێبازی عیرفان و تەسەوفی حەزرەتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی پێناسە دەکات و لەم هەڵبژارنەدا ئەرکی ئیسلامی خۆی کە سلم و ئاشتی و دادپەروەری و پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و دیاری کردنی چارەنووسە و خۆپاراستن لە بدعە و تەکفیر و پاڵپشتی لە حاکمانی داگیرکاری خوێنڕێژ، خۆی دانەبڕیت کە رژیمی ئیخوان داعشی ئەردۆغانە.

دەقی پەیامەکەی ئەحسەن شێخ جەمال شێخ عوسمان نەقشبەندی

بە ناوی خالقی بێ هاوتا

گەلی شەرەفمەندی باکوری کوردستان و بەرەی ئۆپۆزسیۆن چاوەڕوانی مژدەبەخشی ئاوەژۆکردنی مێژووییتانین. بێگۆمان هەر رێزمەندێکی کورد و تورکی موسڵمان و مرۆڤدۆستی ئازادیخواز
 لە تورکیا کە خۆی بە شوێنکەوتوی ڕچە و رێبازی عیرفان و تەسەوفی حەزرەتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی پێناسە دەکات و لەم هەڵبژارنەدا ئەرکی ئیسلامی خۆی کە سلم و ئاشتی و دادپەروەری وپاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و دیاری کردنی چارەنووسە،
و خۆپاراستن لە بدعە و تەکفیر و پاڵپشتی لە حاکمانی داگیرکاری خوێنڕێژ، خۆی دانەبڕیت کە رژیمی ئیخوان داعشی ئەردۆغانە،
باوەڕمەندی ئیسلامی و پەیڕەوی لە شەریعەتی غرای محەمەدی، درودی خۆدای لەسەر، و تەریقەت و حەقێقەتی عیرفان و تەسەوفی حەزرەتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی و ئەرکی مرۆیی و ویژدانی خۆی
لە نێوان حەق و باتیل و جوێ کردنەوەی زاڵەم لە مەزڵوم دەخاتە ژێرپرسیاری گەل و مێژوو،
هەربۆیە پێویستە رۆژی 14/3/2023 پێش دەنگدان لە ویژدانی حەقپەرەستی خۆتان بپرسن بۆ چ مەبەستگەلێ دەنگ ئەدەم ?
کێی شایستە و شیاوی دەگی متمانەیە ?
 پاشان تابلۆی خەیانەت و خراپەکاریەکانی رژیمی ئەردۆغان وەیادبێننەوە هەم لە ئاستی نێوخۆیی و هەم نێودەوڵەتی !
پاشان بە ئێرادەی پۆڵایی روو لە سەندوقەکانی
 دەنگدان بکەن بۆ کۆتاییهێنان بەم رژیمە دیکتاتورە کە نە نومایانگەری ئیسلامی راستەقینەیە و نە واتای ئازادی و نە دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئەمنییەت و دادپەروەری لە کۆمەڵگەدا ، کە کرۆکی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە ،
 ئەوەی لەماوەی بیست ساڵ فەرمانڕەوایی ئەردۆغان دا بینراو و هەست پێکراوە
هەر شەڕ و داگیرکاری و بەکوشتدانی رۆڵەی هەژاروفەقیر بووە،
و تەحریف و ئاوەژۆکردنی
ئایینی پیرۆزی ئیسلام لەسەر خۆاستی شەخسی بۆ پەرەپێدانی بیرۆکەی ئیخوان داعشی.

دەگەڵ سڵاو و رێزی بێ پایان و هیوای سەرکەوتن

براتان ئەحسەن جەمال شێخ عثمان سراجەدین نەقشبەندی. 
وڵاتی/ سوید
12/5/2023


1 ساڵ و 6 مانگ و 9 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر