یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

من دەتوانم سەرکردەبم

من دەتوانم سەرکردەبم
مەنسوور تەها

من دەتوانم سەرکردەبم

کەسێ کە ئامانجی گەورەی هەبێت خۆی بە عەلافی نادۆزێتەوە هەمیشە کارایە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی و ئەو توانا لە خۆیدا دەدۆزێتەوە کە دەست‌هەڵەگریت لە ئامانجی بچوک و ڕۆژینە و زیاتر بەرەو ئامانجی مەزن و چارەنوس سازی بۆ داهاتوو هەنگاو بنێت. ولەو ڕێییە تاقەکاری و ئەزمونەوە کە چەندین تایبەتمەندی لەو کەسە دروست دەکات دەبێتە هۆی جیاوازی لە کەسانی ئاسایی و دەتوانی پشت بە گا ببسته و جێوازی بە گاە ببسته و جێوی پەتەم باوەڕ. ئەوەی کە ئەم کەسانە باورپێکران و متمانەی دەرەوەی سنووری کۆمەڵگا وەر دەگرن، ئەوەیە کە سنوورێک نیە بۆ کەسانێ کە تواناکانیان دەخەنە خزمەت بۆ لێکدانەوەی زانیاریە ئالۆزەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجێک و بە مەبەستی چارەسەری کە لە کۆتایی سود و کەلکی لێ وەربگیردرێت. ئەم کەسانە هەستیارو تێگەیشتون ودەتوان بەرنگاری هەر پرسێک ببنەوە و لە جێ و کاتی بەرژەوەندی گشتی بریار پێوێست بدات.
ئەم کەسانە بە وتارێکی ڕۆشن و هزر و ئایدیا و توانای کۆکردنەوەی هەمووکەسانێکی جیاوازیان لە دەوری خۆی هەیە کە پەیوندیەکی گشتی لەگەڵیان ساز بکات.
تایبەت مەندی ئەم کەسانە هەمێشە جۆرێک هەست دەکەن کە تینۆ و نیازی فێربونی زیاتریان هەیە کە گرنگی بە پەروەردەی خۆی و دەوروبەرەکەی دەدات کە بتوانن بۆ هەموو ڕووداوە جۆراوجۆرەکان بە مەبەستی قەناعەت پێکردن و بڵگەی سەڵمێنەر ببنە ڕێگە چارەسەرێک لە بەرژەوەندی گشتی
ئەم کەسانە خاوەنی دڵێکی گەورە و ڕوحێکی مەزنن ئارامی هیمەتێکی بەرزن کە وەک کێوێکی سەربەرز و بەوقار خۆیان پاراستووە.
ژێری کۆمەڵگایە و نیاز پاکێکی تەواوە ئاگای لە گرفت و کێشە و خواستی تاک و کۆمەڵگاکەیەتی کە کۆمەڵگاکەشی بە متمانەیی کە دوە پێیانی بەخشیوە چارەسەری دەرمەی کێشەمیان لای. ئەم ژێرەی کۆمەڵگا خاوەسازینی فەلسەفەو جیهانبینیەکی ڕوون و ئامانجدارە و ئەرکەکانی خۆی دەناسێت و توانای داهاتووناسی و زانستی و لێکدانوری بنەوە و پێشبینیم و سەلئەتی. ئەم کەسانە لە داهاتوویەکی قووڵتر دەڕوانن بەڵام ریسک گەلێک دێتتە رێگەیان کە جێگەی مەترسی و دوبەختەکیەو دەشزانێت کە بەختەوەری و داهاتویێکی گەشەسەندوو بۆ کۆمەڵگاکەی کارێکی ئاسان و ئاسایی نیە و دەشزانی چون خۆی لە قەیرانەکان دەرباز بکات و تێگەیشتنی خێرای هەبێت لە نیوان پەیوندیەکانی هۆ و هۆکارەکان و دۆزێنەوەی ڕێچارەی گونجاو.
ئەم کەسانە دەتوانن ببنە وەبەرهێنەڕی مرۆڤی ژیر و وشیار و داهێنەر تا کۆمەڵگا لە بیری داخراو و چەقبەستوویی ڕزگار کات و کۆمەڵگا بەرەو گۆڕان و نوێبونەوەی سەردەمیانە بە هەزری نوێ ساز بکات و جەوهەری داهێنەرانە لە ناخی گەلەکەی بەخوڵقێنێت کە بێتە هۆی ئیرادەیەکی بەهێز کە ئەو ئامانجگەلانەی کە لەناومێشکیاندا دەیپەروەرێنن و بێهێنە بواری جێبەجێ کردن و بی هیچ دوودڵی و ئەوەی کە ترسیان بکەوێتە دڵ.
ئەم کەسە دلێر و دروست و ڕاستبێژ و بەرگریکار لە حەق و کەسێکی سەرەڕای نییە و لە جێبەجێکردنی بریارەکان وەک چاودێریک بەسەریا ڕادەگات و هەر بریارێک بێت بەرێوەی دەبات تا ئەوکاتەی کە بەرژەوەندیەکانی گەلەکەی نەکەوێتە مەترسی و دەبێ بۆ ئەم ریسک و دووبەختکیەش ڕێچارەی هەیە کە خەسارەی بۆ گەڵکەی نەبێت . ئەم کەسانە لە سەر هەر رووداویک بە پەی ئەوی کە پەیوندی بەوە و هەیە بەرپرسیارێیەتی لە ئەستۆ دەگڕێت و هەممو کاروبارەکان و هێزو پێدوستیوفی و ‹‹هەموتن کاروبارەکان و هێزو پێدوستیوفی و ‹‹هێزو پێدوستیوفیەکانی است.
من دەتوانم سەرکردەبم


1 ساڵ و 10 مانگ و 10 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر