یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد جەخت لەسەر "هاودەنگیی تەواو"ی گەلان و وڵاتانی جیهان دەکەاتەوە کە هەڵوێستی کاریگەریان هەبێت لە سەر ئەم کۆمەڵکوژیانە
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد جەختی لە دژایەتی "یەکلاکەرەوە"ی خۆی بۆ سزای لەسێدارەدان لە هەر بارودۆخێکدا دەکات و وێڕای مەحکوومکردنی "کوشتنی دڕندانە"ی حەبیب ئەسیود وەک یەکێک لە قوربانیانی سیاسەتی بارمتەگرتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی یەکێتی ئەورووپا دەکاتکە " هەڵوێستی یەکلاکەرەوە و یەکگرتوو بەرامبەر ڕژیمی ئێران هەبێت.
هەروەها داوا لە نەتەوە ژێردەستەکانی جوغرافیای ئێران دەکین کە هەڵوێستی توندی خۆێان لە بۆ دەرکردنی سزای لەسێدارەدان هاووڵاتیان و تێکۆشەرانی ئازادیخواز هەبێت تا داگیرکەران بە هەرشێوەیی بێت خۆی بۆ لەسێدارەدانیان بەدوور بگرێت و کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم جۆرە سزایە بکەن.
نیگەرانی لە "زیادبوونی ژمارەی ئێعدامیان لە چەند مانگی ڕابردوو کە حوکمی لەسێدارەدانی حەبیب ئەسیود لە ناوەڕاستی شەپۆلێکی نوێی لەسێدارەدان لە دە ڕۆژی ڕابردوودا ڕووی داوە. کە لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٤٢ کەس لە سێدارە دراون کە ٢٠ کەسیان لە نەتەوەی بەلوچ بون و هەروەها هەڕشە لەسێدارەدانی لەسەر هاوڵاتیانی کە لە ژێر دەستبەسەری ئارەزوومەندانەدانە دەسەڵاتەدان، دیسان جەخت لەسەر "هاودەنگیی تەواو"ی گەلانی و وڵاتانی جیهان دەکەینەوە کە هەڵوێستی کاریگەریان هەبێت لە سەر ئەم کۆمەڵکوژیانە.
حەبیب ئەسیود، هاوڵاتی ئەحوازی-سویدییە، لە ساڵی٢٠ ١٩ لە کاتی گەشتێکیدا بۆ تورکیا ڕفێندرا و گواسترایەوە بۆ ئێران و لە ساڵی ڕابردوودا حوکمی لەسێدارەدانی لەلایەن دادگای باڵا پشتڕاستکرایەوە. لەسەر بنەمای ئەمەش بە تۆمەتی گەندەڵی لە خاکەکەدا لە ڕێگەی "پێکهێنان و بەڕێوەبردن و سەرکردایەتیکردنی حیزبی النەزال و "پلاندانان و جێبەجێکردنی چەندین چالاکی لە ئەحواز سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.
دەسەڵاتی داگیرکەر دوای سەدان ساڵ لە کۆمەڵکوژی و تیرۆرکردنی سەرکردەکان و ڕێکخستنی ئامێری ئێعدام بۆ گەلانی ژیردەست لەو جوغرافیایە ئەوان بەم کارە نامرۆڤانە نەیانتوانیوە خەباتی ڕزگاریخوازانە بۆ مافەکانیان ڕابگرن. بەڵکو بە درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان و لە ئەحوازدا هەزاران ئازادیخواز لەدایک دەبن و گەرەنتی سەرکەوتنی ئەو خەباتانە دەکەن