مامۆستایان، خانە نشینان و ژنان و بەگشتی هەموو چین و توێژە بەشخوراوەکانی کوردستان
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
جەماوەری شۆڕشگێری کوردستان!
کرێکاران و زەحمەتکێشانی ستەملێکراو!
وەک دەزانن لە یەکی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە هەموو وڵاتانی جیهان بە کۆبوونەوە و ڕێپێوانی گەورە بۆ هاوسۆزی لەگەڵ چینی کرێکار لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەدەچێت ئێمەش بێ بەشن لم بۆنەیە.
ئەمساڵ یەکەم ڕۆژی مانگی مەی لە دۆخێکدا بەڕێوەدەچێت کە زیاتر لە حەوت مانگ بەسەر ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی، دژی ڕژێمی داگیرکەری ئێران تێدەپەڕێت، کە بە گشتی کوردستان و بەلوچستان لە گەمارۆی سەربازی و ئابووری و هەڕشەدان و هەر وەها بێکاری و گرانی گشتی ئێران تەنیوە و لە هەموو چینێک چینی کرێکار و زەحمەتکێش و هەژار،بەتایبەت لە کوردستان و بەلوچستان کەوتووەتە تەنگانەوە و لەژێر فشاری تاقەتپڕووکێنی نیزامی و لەژێر سێبەری مەترسی مەرگ و نەمان دەست دەنە کاری کۆڵبەری و سوختبەری کە ساز کراوی دەستی ڕژیمە بۆ درێژەی جنایەتەکانی دژ بەکرێکاران و قەتلوعامیان یا دوور لە خاک و نیشتمان و بنەماڵەکیان کۆچ بۆ شارە مەرکزنشینەکان کەن.
ڕۆژی کرێکار کە بنەمای خەباتی بێوچانی کرێکارانی جیهانە بۆ پێگەی ئابووری خۆیان و بەدیهێنانی مافەکانیان، نیشانەیەکە بۆ هەموو کرێکارانی کوردستان و جیهان.
کرێکارانی کورد ئەمڕۆ پیر دەبن، بێکاری، گرانبوونی نرخ، گەمارۆ ئابوورییەکان و بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل، کەمی حەقدەست و یاسا ناڕێک و دژە کارەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران و بە گشتی داگیرکەران بۆتە نۆرمێکی ئاسایی و ژیان لە ژێر گەمارۆی داگیرکاری و ستەمدا تێدەپەرێت.
بە درێژای سەدان ساڵە مافی ڕێکخستن و ڕێکخراوە کرێکارییەکان و بەشداریکردن لە پەسەندکردنی یاساکانی حەقدەست و یاساکانی کار بە گشتی لە کرێکاران سەندراوەتەوە و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیش لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکان هەموو ڕێکخراوەکان و مافەکانی کرێکارانی کورد و نەتەوە ژیردەستەکانی و پەراوێز خستووە و چالاکوانانی کرێکار بە توندترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، لەسەر تاوانی جۆراوجۆر دەگیرێن و سزای زیندان و شەلاق لێدانیان بەسەردا دەسەپێنرێت.
نەبوونی گەرەنتی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران، لەوانەش بیمەی کار، ئاسایشی کار، ئابووری کێشەی سەرەکی کرێکارانە کە گەندەڵی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی، سیاسەتی هەڵەی ئابووری و لە هەمووی گرنگتر سیاسەتی نابەرپرسانەی دەرەکی، چ لە ئاستی ناوچەیی و چ لە ئاستی جیهانیدا، هۆکاری سەرەکیە.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد وێڕای پشتیوانی لە کرێکاران، زەحمەتکێشان، مامۆستایان، خانە نشینان و ژنان و بەگشتی هەموو چین و توێژە بەشخوراوەکانی کوردستان بۆ وەدەستهێنانی مافەکانی خۆمان، جەخت لەسەر ئەم مەسەلەی وەدیهاتنی مافی نەتەوەی دەکاینەوە کە گرێدراوە بە تەواوی کۆمەڵگاکەمان بە تایبەت کرێکاران و زەحمەتکێشان و بەشخوراوانی کوردستان. کە سەربەستی نەتەوەی کورد و مافەکانی گەلەکەمان لە یەک جیا ناکرێتەوە. مافە نەتەوە داگیرکراوەکان جا چ لە ئێران یان هەر شوێنێکی تری سەر زەوی تا گەلەکەی خاکەکەیان بەداگیرکراو بزانن پارێزراو نابێت و نەبوە و سەربەستی تەنیا رێگەی ئەم جیاکاری نەتەوەیە و بەختەوەری گەلەکەمانە.
پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لە سەرجەم کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان و جیهان دەکەین و هیوای جیهانێکی یەکسان و دادپەروەرانە دەخوازین کە تێیدا مافی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی پارێزراو بێت.
بروخێن دەسەڵاتی داگیرکەران.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، ڕێکخراوی یاری کورد