یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

کچە کورد دەبێتە براوەی باشترین خەڵاتی یاری لە میکس کیک بۆکسێن

کچە کورد دەبێتە براوەی باشترین خەڵاتی یاری لە میکس کیک بۆکسێن
عەلی ئاخش

کچە کورد براوەی خەڵاتی جامی تەڵای یاری لە میکس کیک بۆکسێن

سڵاو و ڕیز خاتو مریم دەکری زیاتر خۆت بناسێنی?
 مریەم شەریفیم بە نازناوی سەحەر، خەڵکی شاری بوکان لە پارێزگای ورمی.
چەند ساڵە وەرزش دەکەیت?
م.ش: لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە دەستم بە وەرزش کردووە، یەکەم وەرزش کاراتی ستایلی شۆتۆکان بوو، بەڵام بە شێوەیەکی پیشەیی نەبوو، هەروەها لە وەرزشەکانی وەک لەشجوانیدا، ئایرۆبیکدا چالاک بووم . زیاتر حەزم لە یاری هونەری جەنگییە و لەگەڵ براکم کارم دەکرد کە ئیلهامبەخشی و پشتوانی تەواوم بوو برا بچووکەکەم ئومێد شەریفی بوو کە لە بۆکسێندا چالاک بوو و بەداخەوە کۆچی دوایی کردوە.

ئێستا چالاکیت لە کام بواری وەرزشیە?
م.ش: لە ئێستادا سەرقاڵی کیک بۆکسینگم، بەڵام هەفتەی چەند دانیشتنێکی لەشجوانی ئەنجام دەدەم کە پەیوەندییان بە وەرزشەکەمەوە هەیە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەندامی یانەی سێتارێ غەرب بووم لە شاری بوکان، ئێستاش لە ڤییەنای پایتەختی ئۆتریش ئەندامم لە تیپی میکس کیک بۆکسێن.
چەندی کات بۆ وەرزشەکەت دادانەیت?
م.ش: ١کاتژمێر ڕاهێنان دەکەم، بەڵام ٢ مانگ پێش پێشبڕکێکە زۆربەی کاتەکان لە هۆڵی وەرزش ڕاهێنانم دەکرد، حەزم لێیە زیاتر تەمرینەکانم بە شێوەی روودەروو لەگەڵ هاوتایەکی خۆم بێت و دەست بە دەست بم تا ئازمونی باشم بێتو بەشداری پێشبڕکێکان بکەم چونکە کاتێک ڕاهێنان دەکەم باری دەروونیم زۆر دەگۆڕێت و وزەیەکی ئەرێنی زۆر وەردەگرم.
سەرجاوی ئەم یاری ە جوون و بۆ هەڵت بژاردوە?
م.ش:یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی یاری میکس کیک بۆکسینگ بریتییە لە تێکەڵکردنی چەندین ستایلێکی وەرزشی لەم دیسیپلینەدا، لە ئەم شێوازە یاریە دەتوانیت کاتاش بکەیت ، چونکە بەبێ ئامانج و پلان دانان ناتوانیت ئەنجام بەدەست بهێنیت.
بۆ داهاتتوو چە پلانێک هەیە?
م.ش:ئامانجم بۆ داهاتوووەک ئامانجی سەرەکیم لە ژیاندا ئەوەیە کە سەرکەوتوو بم لەم شێوازە و بتوانم فێرگەم هەبێت و ئەم شێوازە فراوانتر بکەم، سەرەتا بچمە پێشبڕکێکانی ئەوروپا و... پاشان پێشبڕکێکانی جیهان و بۆ ئەوەی بتوانم بە پشتوانی ودوعای خێری دایک و باوکم و لە پشت کارەکەمەوە سەرکەوتوو بم و دیسانەوە چەندین جار و چەندین جار.

چێت هەیە بۆ گەنجانی و کچانی کوردستان?
م.ش: ئامۆژگاریم بۆ گەنجان بەتایبەت کچان ئەوەیە کە بەشداری بکەن لە هەر وەرزشێکدا کە ئاواتیانە و بەردەوامی پێدەدەن تا دەگەنە ئەنجامێک. وە هیوادارم هەموو گەنجان و بەتایبەت گەنجانی نەتەوەکەم سەربەرز و سەرکەوتوو بن.
و ئەم جامە زێڕینە پێشکەش بە هەموو شەهیدانی گەلەکەم دەکەم بەتایبەت شەهیدانی ڕاپەرینی ژن ژیان ئازادی کە لە ڕێگای سەربەستی و ڕزگاری نەتەوەکەیان خوێن و گیانیان پێشکەش بە ئەم خاکە کرد لە پێناوی بەختەوەری نەوەی داهاتوو.
سپاس و رێز خاتوو مریم هیوای سەرکەوتن.

سپاس بۆ ئێوەش


1 ساڵ و 5 مانگ و 6 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر