یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

         

مێژوونووسێکی گەورەی هۆڵەندی لە ساختەکارییەکانی کوروش بەم شێوە دەدوێت

مێژوونووسێکی  گەورەی هۆڵەندی لە  ساختەکارییەکانی کوروش بەم شێوە دەدوێت
مەنسوور تەها

هەر داگیرکەرێک کە بێەوێت هێرش بکاتە سەر خاک وڵات و نەتەوەیەک قەتڵوعامی نیشتمانپەروەرەکانی کردوە کە لە بەرانبەر داگیرکاریەکانیان هەڵویستیان بوبێت

هەموو ئەو شتانەی کە خەڵکی [بەناو خاکەکان]ی ئێران لە میدیای فەرمی و نافەرمی سەبارەت بە کوروش دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی هەخامەندییەکان بیستوویانە، بەگوێرەی سەلیقەی قارەمان سازی خۆیان بووە. ئەم پاڵەوانپەرستییە - قارەمانبوون - وردە وردە وەک بنەمایەکی ڕەها وەرگیراوە. لە لایەکی ترەوە زیادەڕەوی لە کۆڕەش، یان بە سووکتر بڵێین، زیندووکردنەوەی ناو کۆڕەش میژوویە دروین  ڕەگ و ڕیشەی سیاسی و دژە ئایینی هەیەØ› کە پێویستە لە شوێنی خۆیدا پشکنین بۆ بکرێت.

 

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی مێژووی پێش ئیسلام . ڕۆژهەڵاتناس و شوێنەوارناسانی ڕۆژئاوایە کە بە بەرنامەوە کاریان بۆ شیواندنی مێژووی ناوچەکە و بەتایبەت ئەم باسەی ئەمن کردوە، بۆیە بۆ دەربڕینی بیروڕا پێچەوانەی کە جێی متمانە نین.

 

جونا لاندرینگ"، مێژوونووسێکی هۆڵەندی، دەڵێت: "هەموو ئەو شتانەی لە مێژوودا باس لە کوروش، پاشای هەخامەنییەکان دەگێڕنەوە، لە درۆیەک زیاتر نییەØ› پیلانێکی مێژووییە.

 

ئەو پێی وایە کەڵک وەرگرتن لە ناو و ناسنامەی کوروش تاکە کەرەستەی تەبلیغی دوایین پاشای پەهلەوی بووە. محەممەد ڕەزا شا و ئامێرە تەبلیغییەکانی تەنیا بۆ سەقامگیرکردنی حکومەتی پەهلەوی ناوی کوروش و ئەو سلندەرەی (ئەستوانە) کە بەجێی هێشتووە بەکاریان هێنا.

 

لاندرینگ سەبارەت بەو ووشە و ووتە مێژووییانەی پەیوەستن بە سەردەمی کوروش  لە میزۆپۆتامیا و هەڵسوکەوتی هاوسەنگ و ئاشتیخوازانەی لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو ئایین و نەتەوەکانی ناوچەکەدا دەڵێت: "هەموو ئەمانە پڕوپاگەندەیە". ئەو پڕوپاگەندەیەی کە لە سەردەمی دەسەڵاتی پەهلەوی و سەرەتای ئاهەنگەکانی ٢٥٠ ٠  ساڵەدا گەیشتە لوتکە. ئەوانەی ئەم پرسە قبوڵ ناکەن، چالاکانی سیاسین کە بە جۆرێک لە جۆرەکان دەستیان لە گەمەی تەبلیغاتی پەهلەویی محەمەد ڕەزا شادا هەبووە. سلندەری کۆرۆش زۆرترین ڕۆڵی ڕیکلامی لە ئاهەنگی ٢٥٠ ٠  ساڵەی محەممەد ڕەزادا بینی. کۆپییەکی ئەم سلندەرە وەک پێشکەشکردن دراوە بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەوەی شا وڵاتەکەی پیشان بدات، ئێرانییەکی عەلمانی و دیدگای ئازادی ئایینییە. ئەوەی بەڕاستی سلندەری کوروش بۆی کرد”.

 

دەشڵێت: ئەو لێکدانەوەیەی کە بۆ میساقەکە کرا و ناوی لێنرا وەک میساقی مافەکانی مرۆڤ، لێکدانەوەیەکی هەڵە بوو کە تنیا باس لە داگیرکردنی بابل دەکات. بەڵام هێشتا  پێداگرییەکی زۆر دەکەن لەسەر ئەم درۆ میژوویەوە لەسەر ئەوەی کە میساقی کوروش باسی مافەکانی مرۆڤ دەکات..

 

هەروەها پرۆفیسۆر "ڤان دێر سپێک" سەبارەت بە کوروش دەڵێت: "کوروش هیچ پلان و سیاسەتێکی نوێی لەبەردەم ئەو خەڵکەدا جێبەجێ نەکرد کە تەنها گوێڕایەڵی ئەو بوون". لەسەر فەرمانی ئەو پەرستگاکان وێران کران. هێگمتان تاڵان کرا. دوای یەکێک لە گەورەترین شەڕەکانی (ئۆپیس)، کوروش ژمارەیەکی زۆری خەڵکی کوشت .

لە واقیع لە جیاتی ڕاگەیاندنی مافی مرۆڤ و ئەم قارەمانێتییە، تاڵانچی و تاوانبارێکی مێژووییە و وەک هەر داگیرکەرێک کە بێەوێت هێرش بکاتە سەر خاک وڵات و نەتەوەیەک قەتڵوعامی نیشتمانپەروەرەکانی کردوە کە لە بەرانبەر داگیرکاریەکانیان هەڵویستیان بوبێت

 

دامەزرێنەری وەهمە مێژووییە پیرۆزەکان، نەتەوەیی و ناسیۆنالیزمە فاشیزمەکەی پانئێرانیزم و پەهلەوییەت کە  خەونی پوشاڵی ٢٥٠ ٠  ساڵە کە هەر نەبوە، کردیە خۆراکی خەڵکانێک کە تائێستاش بەو خەونەوە خیاڵی ئێرانێکی
یەکپارچە دەبینن.


1 ساڵ و 6 مانگ و 27 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر