شۆڕشێکی سەرکەوتوو ئەو شۆڕشەیە کە بتوانێت ڕژێمی هەبوو بڕوخێنێت.
بەڵام چۆن حوکم لەسەر دەرئەنجامی درێژخایەنی ئەم جۆرە هەوڵانە بدەین و بۆ تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون?
پێش ئەوەی بچینە سەر پشکنینی پرسیارەکە، پێویستە زاراوەی "شۆڕش" و چۆنیەتی پێناسەکردنی شۆڕش بە سەرکەوتن یان شکست پێناسە بکرێت.
شۆڕش مانای زۆرهەڵدەگرێت و ڕەنگە مانای وشەیی خۆی نەبێت: بەڵام نە بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخێکی پێشوو بێت (پەهلەوی). شۆڕش لە جیهانی مۆدێرن دا بە مانای گۆڕانکاریە و بۆ دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتە، بەڵام بۆ پرۆسەی بەرفراوانی وەک پیشەسازی و گەشەپێدانی تەکنەلۆژیش بەکارهاتووە.
گۆڕانکاری لە مانادا ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر پرسی سەرکەوتن یان شکست هەیە. شێوەیە لە شۆڕشەکان، کە لە کۆشک و ناو خۆیی دەسەڵات بە کودەتاکان ناوزەد دەکرێت لم شێوە شۆڕشانەدا کە تێیدا ڕەنگە فەرماندەی هیزی دەسەڵات لە حاکمی وڵاتەکە بگرێت . ئەم شۆڕشانە دوای پێکدادانێکی سەربازی کورت زۆر جار دەگاتە ئامانج. بەڵام ئەم جۆرە شۆڕشانە گۆڕانکارییەکی کەمیان لێدەکەوێتەوە. ئەو شۆڕشانەی هەوڵی گۆڕینی تەواوی کۆمەڵگاکانیان داوەو سنوورەکان دەگوڕدرین و وڵاتانانێک لەدایک دەبن، کاریگەریی دوور مەودا و ئاڵۆزیان هەیە کە ماوەیەکی زۆر درێژخایەن کاری بۆ دەکرێت.
لە سەدان ساڵی ڕابردوودا شۆڕشێکی زۆر لە سەرانسەری جیهاندا ڕوویداوە و هەر ئێستاش ژمارەیەکی زۆر لە بزووتنەوەکان کە بانگەشەی شۆڕشگێڕانە دەکەن، بە شێوەیەکی سەرەکی لە وڵاتانی تازەپێگەیشتودا و هەندێکیان سەرکەوتوو دەبن، هەندێکی دیکەش شکستیان هێنا. لەم وتارەدا ئامانج لێی لێکۆڵینەوەیە لەوەی کە بۆچی هەندێک سەرکەوتوو بوون لە کاتێکدا هەندێکی تر شکستیان هێناوە
لە هەر گۆشەیەکی ئەمڕۆی جیهاندا، ،بزوتنەوەهایەک لە خەباتدان بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچن کە ئەو بزوتنەوەیە کە وەک ئەرکی خۆی ئەرکی بڵاوکردنەوەی زانستی بە بەرزترین ئاست و بڵاوکردنەوەی بەرهەمی جددی وەرگرتووە کە پەروەردە بەرەوپێش دەبات و پەرەپێدانی تێگەیشتنی گشتی، و دەوڵەمەندکردنی ژیانی کولتووری، لەوانە زانستە کۆمەڵایەتییەکان، زانستە مرۆییەکانە، کە بزووتنەوەیەک بۆ کۆکردنەوەی هاوپەیمانیەکی بەرفراوان لە حیزب و گروپە ناوخۆییە جۆراوجۆرەکان و لەوانەش گروپە نوخبەییەکان و چینی ناوەڕاست و پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکان بۆ سەرکەوتن پێویستە کار دەکات.
لەسەر بنەمای ئەم پێناسەیە، شۆڕشێکی سەرکەوتوو ئەو شۆڕشەیە کە بتوانێت ڕژێمی هەبوو بڕوخێنێت. ئەم پێناسەیە هەندێک تێڕوانین وپرسیار ساز دەکات ، بەو پێیەی شۆڕش بزووتنەوەی جەماوەری لەخۆدەگرێت، بۆیە سەیر نییەØ› کۆکردنەوەی جەماوەر یەکێکە لەو هۆکارانەی کە دەبێت بۆ پرسیارەکە لەبەرچاو بگیرێت. شۆڕشەکان هەرگیز تەنیا دەرئەنجامی نادادپەروەری ئابووری یان تەنانەت ئیستغلالکردن نینØ› ئەوان وەڵامێکن بۆ حکومەتێکی دڕندە و ستەمکار. ئەمە بنەمای ئەم وتارەیە. من دەڵێم هەندێک فاکتەری سیاسی، واتە ماهیەتی ئیستسنای دەسەڵاتی هەبوو و پێکهێنانی هاوپەیمانی شۆڕشگێڕانە و جەماوەرییەتی، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی شۆڕشەکان زیاتر سەرکەوتوو بن کە کورد و شۆڕشەکانی قەت و تا ئێستاش هەوڵێکی جدیان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی و شۆڕشیکی واقعی نەداوەو یا بەرەوە پیری ئەو داخوازیە نەچوون.
تا ئەو کاتە ناسیۆنالیزمی وەک وتارێکی بەهێزە بۆ یاخیبووان و بۆ دەستکەوتە توندوتیژەکان بە زەبری هێز بۆ سەرکەوتن دەستنیشان کراووە وهاوپەیمانییەکی شۆڕشگێڕی جەماوەری پێویستی بە گەیاندنی شتێکی کرداریە ، کاری بەکۆمەڵ سەلماندیبوو کە کلیلەکەیە. ناوی شۆڕش تەنیا شۆڕشێکی ئایدیۆلۆژی نییە. ئەمەش بە تایبەتی بۆ وڵاتانی کە خاکیان داگیرکراوە یا کەم پێشکەوتووی ئابوورییە، کە ڕژێمی ئێستا بە دەگمەن هیچ شتێکی بۆ دانیشتووانەکەی دابین نەکردووە.
هیوای شۆڕشێکی جەماوەری سەرکەوتوو گەیشتن بە بەرهەمێکی سەلمێنراو و تەواو، ئەمە جۆرێکە لە کار بۆ چینی کرێکار و هاوڵاتی هەژار کە دەسەڵاتەکەیان بە هۆشیارییەوە ئەو هەرێم و گەلانە دەچەوسێنێتەوە.
پەروەردە و پێگیاندن بەڵێندەرە بۆ پاڵپشتی خەڵک، بۆ ئەوەی هاوکارمان بن بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانمان.
مشتومڕ و باسەکە ئەوەیە کە هیوای بەدەستهێنانی پاراستنی باشتر لە کاری بەکۆمەڵ و پەرەپێدانی هێزی سەربازیە.
هاوپەیمانییەکی شۆڕشگێڕی سەرکەوتوو ئەو بەرەیە پێک دێنیت کە بتوانێت ئەو بزوتنەوە و حیزبانە کە لە بنەڕەتدا لەلایەن ڕژێمی هەنووکەیی وەدەرنراون و یا لەدەرەوی سنوورەکان دامەزراون کۆبکاتەوە. کەواتە ئەگەر بەرە بتوانێت ئاستێکی فراوانتر لە لەخۆبگرێت، ئەوا ئەگەری سەرکەوتنی شۆڕشەکە زیاتر دەکات. بۆ ئەوەی بزانرێت ئاستی حزبە ئامادەبووەکان لە بەرەدا چەندە پێویستە، پەیوەندی بە ئەو فاکتەروە هەیە کە ڕژیمی هەنوکەی تا چەندی بەتواناو خاڵە ئەرێنی و نەرێنییەکانیەویە، تا دەسەڵات تایبەتمەندتر بێت، واتە پێویست بە بەرەیەکی بەرفراوانترە دەبێ زیاتر پۆتانسێلی خۆی لەگەڵیدا جێگیر بکات و کۆبکاتەوە.