شۆڕشێکی پڕ دەستکەوت
شۆڕش ناڕازیبوونیە گشتیەکان و بێ هیوایی گەلێک کە گەیشتبێتە ئاستێک کە چاکسازی لە ئورگانی سیاسی و ئابوری وڵاتەێک و تاقم و حیزبیک بەدی نەکات و وردە وردە توڕەیی لەوەڕێەی لە توەڕەیی. کە تایبەتمەندییەکانی ئەم ناڕازیبوونە دەبێتە گۆرانکاری گشتی کە چەندین فاکتەەر بۆ سەرکوتنی شۆڕشەکە لە خۆ دەگرێت.
مرۆڤ لە ڕووی ئایدیۆلۆژی یا سیاسییەوە بێت بە سروشت بوونەوەرێکی ئازادە کە هۆکاری سەرەکی و دایک و ڕیشەی هەموو شۆڕشەکانە.
چەسپاندنی یاسایی کە دەبێتە هۆی خنکاندن و دژ بە کلتوورناوچەیی یا خەڵک و جیاکاری لە گەڵانی نێو دەوڵەت و دەسەڵاتی کە دەبێتە هۆی پێشێلکاری و بێبەشکردنی بەشێ یا بەگشتی لە ئازادی و گۆرانکاری دیمۆگرافی بە سەر نەتەوەیکی ژێر دەست ئەنجامەکی دەبێتە سەرهەڵدانی شۆڕش.
زۆرترین هۆکار بۆ ڕووخانی سەڵتەنەتی رەزا پالان مانگرتنی بەربڵاو دوکاندار و بازاریان و سەندیکاکانە کە ڕۆڵێکی سەرەکیان هەبووە. کە کاریگەریی مانگرتنەکان بووە هۆی گۆڕانکاری لە مێژووی ئێران لە ساڵی ١٩٥٧دا.
نیو سەدەش دڕێژبوونەوەی تەمنی داگیر کاری کوردستان دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆکارێ کە ئایدیولۆژیانەی لە کوردستان بوە هۆی شۆڕش دژ بە دەسەڵاتی پاشایەتی و تەنانەت دژ بە رژیمی تازەی شیخایەتی ناتەبایی ئەو ئیدۆلۆژیانە لەگەڵ ئایدیالەکان و خواستی خەڵک و کۆمەڵگای کوردستان.کە تا ئێستاش داگیرکەر نەیتوانیوە ڕژیم متمانەو کورد بە بەشی لە خۆی بزانی کە ئەمەش بە جیاکاریەکانی چە لە شێوەی سیاسەت و بەرێوبەری ئەدارەو یاساکانیش لە کوردستاندا جیاوازیکی زۆری لێ بەدی دەکرێت لەگەڵ نەتەوەکانی کە و دووەم هۆکاری درێژ بوونەوەی تەمەنی داگیرکاری کوردستان ئایدیولۆژیەکانی حیزبەکانی ئەو کات و دژ بە ڕژیمی تازەبەسەر کارهاتوی و مەرکزیەتی تاران، ناکۆکی لەگەڵ خواستی گەڵ کە فکریەتی کۆمنیستی و باس لە چینی کرێکار و دێمۆکراسی کردنی ئێران هیچ نەک لە ئایدیاڵەکانی نەتەوەی کورد کە خاکیان داگیرکراوە نزیک نیە بەڵکو دژ یشی بوو، کە ئەم دژایەتیە و ناروونیەیی بووە هۆی پاڵدانی بەشێک لە خەڵک لەگەڵ ڕژیم و وڵایەتەکی خمینی.
شۆڕشگێڕ کەسانێکن کە چالاکی و بەشداری لە شۆڕشێک دەکەن، یان بەرگری لە نەتەوەکی و دژ بە زوردار و دەکات لە پەناوی ئازادی. شۆڕش شتێکە کە کاریگەرییەکی گەورە لەسەر کۆمەڵگا یان نەتەوە و جوغرافیا لە پەناوی خزمەت بە مرۆڤایەتی هەیە.
نارەزایەتیەکان و خۆپیشاندان و مانگرتنی بازاریان و سەرکوتی خەڵک بە تەواو تواناو بێیزیانەی هێزە سەرکوتگەرەکان بوتە هۆی ڕق و کینەیی کە ڕێشەی قوڵی لە دڵی خەڵک دا چاندوەو و روخساری شۆڕشەکە پڕ لە دڵەروکی و خوێنی لاو و پێر و منداڵی لێ دەچورێت و خەڵک دەستیان داوتە لە وێرانکردنی دامودەزگاکانی حکومەت بە بەگشتی سەرهەڵدانی ئەم قۆناغە نیشانەی سەرهەڵدانی شۆڕشە و کە ئەو هەستە لە ناو تەواو کۆمەڵگادایە کە بەردەوامیش لەلایەکی ترەوە بوونی نەزانی لە سەرانی حکومەتدا کە تەنها بەردەوامن لە سەرکوتکردن، ئەم ڕۆحی شۆڕشگێڕانە ڕۆژانە زیاد دەکات و تا ئەو ڕادەیە دەڕوات کە ببێتە هۆی گۆرانکاری لە دەسەڵات. لێرەیە کە قۆناغی و ئەنجامی شۆرشێکی سەرکەوتو بە گەلی بەزاڵهاتوی سەدان ساڵەی لە دەست داگیرکەران بە پەرە بەستنی ڕۆحێکی تری شۆڕشگێڕانە و تەواو کوردستانیانەو لەگەڵ خواست و ئایدیالەکانی گەلی کورد بم شۆڕشە بەخشین کە سەروەری خاک و سەربەستی و کیانێکی کوردی و هەڵتەکاندنی هەموو سنوورە دەستکردەکان.
لێرە دەتوانریت بە یەکرێزی و بێ لەبەرچاو گرتنی هیچ ناکوکیەکی پێشوی حیزبی و ڕابردوو لە ئەمکات و ساتەی کە لە هەر چوار وڵاتی داگیرکەر سەرلێشیواوی کزی و ئالۆزی ناکۆکی ناوخۆیەکانی پێەکانی حکوومەتەکەیانی لەرزۆک کردوە تەنیا و تەنیا بەرەی کوردستانی دەتوانی وڵامێکی بەجێ و مێژووی بێت بۆ ئەم گەلەی کەبە دەستی بەتال سنگی خویان کردوەتە قەلغانی نیشتامنەکەیان.