یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

         

پیامی ڕێکخراوی یاریکورد و یەکێتی‌شۆڕشگێڕانی کوردستانی بە بۆنەی ١٠ ی خاکەلێوە

پیامی ڕێکخراوی یاریکورد و یەکێتی‌شۆڕشگێڕانی کوردستانی بە بۆنەی ١٠ ی خاکەلێوە
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ڕێکخراوی یاری کورد

١٠ ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدان و ڕۆژی پەیمان نوێ کردنەوە لەگەل ڕێبازی هەزاران شەهیدکە لەپێناو پاراستنی شوناسی نەتەوەکەیان خوێنیان ڕژایە سەر خاک و شەقامی ئەم نیشتمانە

 

١٠ ی خاکەلێوە، رۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی موحەممەد، سەرۆک کۆماری کوردستان وسەدری قازی و حەمە حوسێـن خانی سەیفی قازی یە. ٧٦ساڵ لەمەوبەر، لە ڕۆژی ١٠ ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٢٦ی هەتاویدا، پێشەوا قازی موحەممەد، یەکەم سەرکۆماری کوردستان، لە چوارچرای شاری مەهاباد، ڕاست لەو جیگایەی پێشەوا قازی، کۆماری کوردستانی لێ راگەیاندبوو، بە فەرمانی موحەممەد رەزاشای پەهلەوی، لەسێدارە دران و گیانی پاکیان لە پێناو ئازادی و ڕزگاری گەل و نیشتیمانەکەیان بەخشی و چونە رێزی کاروانی نەمرانی کورد و کوردستانەوە. دەوڵەتی دوژمن بە کوردی پەهلەوی چەند ڕۆژ دواتریش ژمارەیەکی دیکە لە ئەفسەرانی سوپای میللی کۆمارە جوانەمەرگەکەی کوردستان و کاربەدەستانی دیکەی حکومەتی کوردستانی لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان لە سێدارە دا.

بەو شێوەێە دەوڵەتی ئێرانی بە رێبەری حەمەرەزاشا پەهلەوی، لە ئاکامی گەلەکۆمەکیەکی نێودەوڵەتیدا ، توانی دەوڵەتە ساواکەی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان لەنێوببا، بەو مەبەستەش بوو کە ، شەپۆلێکی بەرینی ئیعدام و کوشتن و گرتن و ڕاونان و زەبروزەنگی درندانەی لە وڵاتی ئێمە دەست پێکرد .

کاربەدەستان و فەرمانرەوایانی ئێرانی فکر کردن وە ئەو کارە توانن فکر ئازادیخوازی و وڵات دوستی ئەرا هەمیشە لە ناو ملەت کورد لە بەین بوەن ،وەلی ئەو جورەێکە پێشەوا قازی محەمەد لە وەخت لە سێدارەدانێ روی کردە دوژمنەیل خاک و وڵات و وەت> وە کوشتن من و خاباتکارانترنەک کورد فکر ئازادی و وڵات دوستی نەک هەر لە بەین ناچوت بەڵکوو لە ئایندە فرە گەرم و گورتر و وە هێزتر لە ئیسە بوت.

پێشهاتەکان دویاتر کوردستان ئەوە سەلماندن کە کوشتن و لە سێدارەدان رەهبران قارەمان کورد نەک هەر کورد لە خەبات و بەرخوەدان دەست هەڵناگردنە و ناگرن بەڵکوو گەرمتر لە جاران ئەرا ماف زەوت کریاگیان کوشن و موبارەزە کەن هەتاکوو ئامانج و ئارەزوەکان قازی و کومارە جوانەمەرگەکەێ بارنە دی.

ئیمە دوینیم کە ئیمروژ جمهوری ئسڵامی جور دریژە دەر دەوڵەتە یەک لە دویای یەکەکان ئێرانی وە دڕندانەترین شێوە شمشێر بێ رەحمی گردێەسە دەس ئەرا سەرکوت کردن جونبش هەق تەڵەبانەێ ملەت کورد ، بەڵام هیچ وەخت نەتوانستێە لە نواێ شەپول گەل و ئرادەێ ملەت وە زاڵە هاتوی کورد بگرێت و خەباتکاران کورد وە تونترین شێوە جواو مەلاکان و رژیمەکەی تاران دانەسوە و ئیمروژ شورش لە هەر چوار پارچەێ کوردستان وە شێواز جوراجور ئەرا ئازادی و رزگاری یەکجار ئدامە دێرێت.

.هەر چەند روژ ١٠ ێ خاکەلێوە وە روژ تاڵێک لە تاریخ موبارزەێ ملەت کورد ناسیەت وەلێ لە لایکتروە ئەو روژە وە روژ پەێمان تازە کردن و یەکیەتی و یەکگرتنە ئەرا ملەت کورد ،ئێمە نەتەوەێ کورد جەبرە لە سەرمان کە ئی جور روژگەلێک بکەیمە نوقتەێ قەوەت ئەرا یەک گرتنمان و یەک دەنگیمان لە پێناو ئامانج و ئارەزوەکان پێشەوا و هەڤاڵانێ.

لەی روژە کەڵک گریمن داوا لە خەڵک و هێزە سیاسیەکان کوردستان بکەیم هەر چێ زیاتر لە دەور ئامانج و ئارەزوەکان کومار خوەێان رێک بخەن و رێزەکان شورش و تێکوشان و سەنگەراکانیان یەک بخەن و خۆیان وە هێزتر بکەن ئەرا هاتنە کاێەی هەر ئەگەرێکی لە ناکاو لە سەر خاک و نیشتمانەکەمان،

سڵاو لە گیانی پاکی پێشەوا قازی و گشت گیانبەختکردیەل رێ ئازادی کورد و کوردستان


1 ساڵ و 7 مانگ و 24 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر