یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

پەروەردە و ئینتمای نیشتمان! بەشی دوەم

پەروەردە و ئینتمای نیشتمان! بەشی دوەم
مەنسوور تەها

پەروەردەکردنی گەنجانی چاونەترس و نیشتمانپەروەر ناساندنی ئەرکی شۆرشگێرانەیە


حیزب یا ڕێکخراوێک  کە باس لە شۆڕش و  ڕزگاری نەتەوەیی دەکات دەبێت پەروەردەی سیاسی و سەربازی و فێرکردن و ڕاهێنانی "وتاردان" لەخۆ بگرێت، کە پەروەردەی نیزامی  بناغەکەیەتی.
 
بۆ  وڵاتێکی داگیرکراوو رێکخراوێکی شۆڕشگێرانە  پەروەردە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لەو شۆڕشە ڕزگاری کەرەدا، پەروەردە ئاراستەت دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ ئامانج و ئایدیاڵەکانی شۆڕشەکە و  کۆمەڵگادا بگونجێت و  ئامانجەکانی شۆڕش بپێکێت.
پێناسەیێکی پەروەردە شۆڕشگێرانە، بریتییە لە تێگەیشتنی ڕاستەقینەی تیکۆشان لە پێناوی سەروەری نەتەوەی، کە  بەرهەمی ئەم شۆڕشە، بەختەوەر بوونە بۆ نەوەی داهاتوە، پەروەردەکردنی گەنجانی چاونەترس و نیشتمانپەروەر ناساندنی ئەرکی شۆرشگێرانەیە  لە پێناوی ڕزگاری و دوورخستنەوەی کۆمەڵگا لە هەر جۆرە نەزانی و تاریکییەک کە داگیرکەر بە سەرییاندا دای سەپاندووە وای لێ کردوون خۆیان بە کلتور و جوغرافیا داگیرکەر پێناسە بکن.

نە عەرەبم، نە ئێرانیم،

نە تورکێکی شاخستانیم،

نە هەر من خۆم، مێژووش ئەڵێت،

کە کوردم و کوردستانیم.

 

شۆڕشێکی بەسوود ئەو شۆڕشەیە کە تاکی شۆڕشگیری پێگەیاندبێت  کە بتوانی  خوێندنەوەی ڕاست بۆ کۆمەڵگه بکات و ئەو کێشە و ئاستەنگانە دەستنیشان بکە کە لە ڕێگادان.
بۆسەرکەوتن لە شۆڕشە رزگاری خوازانە کە دەبێتە گۆرینی جوغەرافیای ناوچەیی و ڕزگاری نەتەوەی نەک تەنیا دەسەڵات لەهەمان جوغرافیا، دەبێت  وێنەی کۆمەڵگایەکی تەندروست و باوەر پێکراو کە  ئامانجەکانی لە ناو سازماندراوە و چوارچیوەی شۆڕشەکەوە بدی بکرێت و بۆ ئەوەی گەل خۆی بە خاوەن و بەشداری شۆڕشەکە بن، شۆڕشی دروست و بەسوود ئەو ئەم شۆڕشەیە  کە نەخشەی ڕێگی دیاری کراوی هەیە، کە داهاتووی ئەم هەموو تێچووی مرۆیی و کاتە بەرهەمدار دەبێت.

پێشخستنی هۆشیاری و نیزامی  یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانی بنیاتنانی بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە. ئەم جۆرە ڕێکخەرانە تەنیا چالاکوان نین بەڵکو پەروەردەکارن. پەروەردەی شۆڕشگێڕانە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئاسانکاری بۆ ڕاهێنانی ئەو جۆرە ڕێکخەر و ڕاهێنەرە شۆڕشگێڕانە.
 تەوەرەکانی ئەم نووسینە باس لە کۆمەڵێک بابەتی پەروەردەیی دەکم، ئاماژە بەو خاڵانە دەکەم کە کەمتر لە بزووتنەوە و حزبەکانی کوردستاندا بەدی دەکرێن، هەروەها دەیانخەمەڕوو کە چۆن دەتوانین ئەمڕۆ لە سەردەمی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ئەم سیما تەم و مژاویە بیگەینیەوە بە لوتکە.
 دوو پاشکۆ کۆمەڵێک تاکتیک بۆ ئاسانکاری لە فێرکردنی بیرۆکە شۆڕشگێڕییەکان دەخەمە ڕوو.
تاکی پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگەری حیزبەکان  لە ئەمڕۆدا پێیەک لەناو سوشیال میدیاو دنیای کە زۆرترین کات و کەمترین دەسکەوتی تیدا بەدی دەکات  پێیەکی دیکە بەرەو جیهانێک هەنگاو دەنێت کە دەتوانێت بێت، بەڵام هێشتا نییە. لە دەرگایەک دەدەین، پشت درکەکە تاریک و بێ هیوای لێ بەدی دەکرێت، یان ڕووبەڕووی تاکیک  بە کۆمەڵی پرسیارەوە  دەبینەوە، دەبینین وڵامێک بە  کۆمەڵێک کورتهێنان و کەموکوڕی، کە دەسکەوتی کەم کاری لە ڕاهێنانە
پەروەردەی شۆڕشگێڕانە, بەشێکی باوەڕ و مانیفێست، بەشێکی نەخشەڕێگا، بەشێکی ستراتیژی و تاکتیک- خاڵەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە. دەقێکی حەتمی".
مرۆڤی شۆڕشگێر خاوەن هێز و توانایە نەک تەنها بۆ تێگەیشتن لە تواناکەی ، بەڵکو ئەگەر بەکاری بەهێنی، هیچ سنووری ڕێگ لە خەباتی نابێت.


پرسی پاراستن و ئاسیش بابەتێکە کە ژیان و مردنی تاکی شۆڕشگێر پەیوەندی پێوە هەیە. شۆڕشگێڕێکی  شار لە ناوچەی دەسەڵات و کاریگەری و دامەزراندنی داگیرکەر کاردەکات، بۆیە هەمیشە لەژێر گەمارۆدایە. مەترسی لە شاردا زۆر زیاترە لە شاخ، بەهۆی کورتی ڕێگاکانی پەیوەندیکردن  ئاسان و چڕبوونەوەی هێزەکانی دوژمن لە  شارەکەدا، دوژمن هەر کە هەواڵەکەی پێبگات، سەبارەت بە پێگە و شوێنەکە دەتوانێت کاردانەوەی خێرای هەبێت بەرانبەر تیمی شۆڕشگێڕانەکەی ناو خۆ. دەبێت زۆر تەنک و ورد بێت. سەبارەت بە پرسی ئاسایشی شوڕشگێڕانی شارەکان، چەند بابەتێکی گرنگ هەیە کە  دەبێ حەتمەن لەبەر چاو بگیردرین.
پێویستە هەمیشە سیستەمی کۆنتڕۆڵکردن لەسەر ئەندامان هەبێت. ئەم کۆنترۆڵە پێویستە بۆ هەموو پەیوەندی و جوڵەی تاکی شۆڕشگێڕ جێبەجێ بکرێت. ئەم کۆنتڕۆڵە بۆ پاراستنی چوارچێوەکان ئەنجام دەدرێت. ئەگەر جموجۆڵ و پەیوەندییەکانی بۆ هەر چالاکیە بە باشی هەلسانگاندنی بۆ نەکرێت، بێباکی  دەستەکەم گرتن و لە خۆ بایی بوون بەرانبەر بە دوژمن لە مەترسییەکان، ئەگەری زۆری هەیە ڕێکخستنی تیمەکە تێکدەدات و تیمەکە لەناو دەبات.
شۆڕشگێڕانی شار کە بەشداری تیمێک دەکەن، پێویستە ڕۆژانە ئاگاداری بارودۆخی یەکتر بن، بۆ ئەوەی لە کاتی ڕوودانی مەترسیدا کاردانەوەی خێرا و گونجاویان هەبێت. کۆنتڕۆڵ نەکردنی بارودۆخی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، بەتایبەتی یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان، زیانی زۆری مرووی بە ئێمە گەیاندووە کە کاروانی ئاڵا لە ١٧ ڕەشەممە نمونەیکیەتی
ڕێکخستنی چالاکییەکان لە شارەکەدا زیاتر پەیوەندی بە شارەزای بە ناو شارەکەوە هەیە، واتە ئەو کەسانەی کە لە ڕێکخستنەکەدا چالاکن خەڵکی شارەکە بن یان لەوێ ژیابن و بتوانن بە هەر شێوەیەک خۆ دەرباز کەن لە کاتی مەترسیدارداو نەکەونە تەلەی دوژمن.
 ئاگاداری شێوەی هەڵسوکەوت لە کاتی هەموو جوڵەیەکی خۆتان ببن. قوتەقوت کردن یەکی لە هەڵە سەرنجڕاکێشەکانە. پێویستە زۆر ئارام بیت و ڕووخسارێکی نیگەران و دڵەڕاوکێ لە خۆت نیشان نەدەیت. پێویستە هەمیشە ئامادە بن بۆ ئەوەی غافڵگیر نەبن و لەو شوێنانەدا جوڵەو چالاکی بکەن  کە دەیانناسن تا لە ئەگەری مەترسی بتوانین بە باشترین ڕێگا بە پێی شارەزای گەرەکەکە خۆتان دوور کەنەوە.
شۆڕشگێر دەبێت هەمیشە لانیکەم هەنگاوێک لە پێش دوژمنەوە بێت بۆ ئەوەی هەرگیز دەستی دوژمنی نەگاتی. پێویستە هەمیشە ئامادە بیت بۆ ڕۆشتن، بۆیە هەرگیز نابێت پێداویستی و کەلوپەلی زۆر لە شوێنی کۆبوونەوەی تیمەکەدا هەبێت، زۆرترین کەرەستەی گرنگ وەک چەک، تەقەمەنی، تراکتی ڕێکخراوەیی، تراکت لە ماڵەوە ناىێت زیاتر لە 20 کیلۆ بێت.
تاکی شۆڕشگێر دەبێت ڕاکەرێکی باش بێت بتوای چەند کیلومیتر هەڵبێت و پێویستە ڕاهێنانی بەیانی بۆ نەرمی لەش هەبێت و هەوڵبدات ماسولکەکان بەهێز بکەن و کارکردن بۆ کەم کردنەوەی کێش.
شارەزالە  تەکنیکی بەرگریکردن لە خۆ و خێرا کێشانی چەکی سارد و گەرم زۆر گرنگە و زانینی ئەو تەکنیک و لێهاتووییانەی لە بارودۆخی مەترسیداردا تاکە گەرەنتی مانەوەیە.

 هەروەها لەڕووی تەکنیکی و فیزیکییەوە ئامادەبێت. پێویستە شارەزایەکی لە  چەند پیشە وەک  دارتاشی، ، ئاسنگەری، میکانیکی، کاری کارەبایی.

چەند ڕۆژ و چەند کاتژمێرێک پێش هەر چالاکیەک، پێویستە ئەمانەی خوارەوە لەبەرچاو بگیرێن.

ا- دەستنیشانکردنی ئەو شوێنەی کە چالاکییەکە تێیدا ئەنجام دەدرێت، پێویستە پێش هەر کارێک نەخشەیەک و پێگەی ڕێژەیی شوێنی بکێشرێت و لێی بکۆڵرێتەوە. کە لە کام شەقام و کام ڕێگا بچین و بۆڕێگە باشەکەن  دەرباز بون خۆ دور خستنەوە یا  و خۆت بشاریتەوە.

 

ئ- دەستنیشانکردنی کاتی چالاکیەکە، پێویستە شوێنی چالاکیەکان لە کاتژمێرە جیاوازەکاندا دەستنیشان بکرێت و باشترین کات بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە هەڵبژێردرێت.

ب- دەستنیشانکردنی خاڵە بەهێز ولاوازەکانی دوژمن لەوە گەرەکە. لە بەدواداچوونەکاندا پێویستە هەوڵبدەین سیستەمی پاراستنی دوژمن بناسین و خاڵە لاوازەکانی دەستنیشان بکەین و پلانەکە لەسەر بنەمای ئەو خاڵە لاوازانە جێبەجێ بکەین.

پ- ناسینەوەی بەرەبەستەکان : دوای چالاکیەکە، پێویستە هەر جۆرە بەربەستی سەر ڕێگە لە گەرەکی چالاکیەکە دەستنیشان بکن و ڕیگەچارەی بۆ بدوزرێتەوە.

ت- دەستنیشانکردنی ڕێگاکانی هەڵهاتن: دوای چالاکیەکە، پێویستە ڕێگاکانی بەردەست بپشکنین و باشترینیان هەڵبژێرین. هەمیشە باشترین چارەسەر هەیە بەپێی ئاسانکاریەکانمان. پێویستە بگەڕێین و ئەم باشترین چارەسەرە بدۆزینەوە.

دوای پلاندانان و ئامادەکاری، پرسی تەمێ کردن  سەرهەڵدەدات، لە کاتی جێبەجێکردنی چالاکیەکە فەرماندە بڕیارێک دەدات. دەتوانێت گۆڕانکاری لە پلانەکەدا بکات یان پلانەکە پاڵ بنێتە دواوە و بێگومان دەبێت ڕوونکردنەوەیەکی قەناعەتپێکەر لەسەر بڕیارەکانی بدات بە کەسانی دیکە و وەڵامی ڕەخنەی هەڤاڵەکانی بداتەوە. لە کاتی ئەنجامدانی چالاکیەکە فەرماندە کۆنترۆڵی گشتیی شوێنی ڕووداوەکەی دەبی هەبێت و هەر فەرمانێک کە دەردەکات دەبێت بەبێ دوودڵی جێبەجێ بکرێت، تەنانەت ئەگەر فەرمانەکەش هەڵە بێت دەبێت جێبەجێ بکرێت و دواتر پێداچوونەوەی بۆ بکرێت. لە جێبەجێکردنی چالاکیەکە هیچ بوارێک بۆ گفتوگۆکردن نییە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکەش ئەگەر پێویست بوو، دەتوانێت ڕای ئەندامن  بپرسێت. بەڵام بڕیاری کۆتایی لای ئەوە. پێویستە ئەندامانی تیمەکە ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن، بە پێچەوانەوە وەک تیمێک دادوەرییان لەسەر دەکرێت. کە فەرماندەکە توشی هەلە بوبێت و چە کەسانی لە ئەندامانی تیمەکە سەرپیچیان کردبێت پرسی تەمێ کردن  دەیانگرێتەوە.
دوای جێبەجێکردنی چالاکیەکە ، پێویستە کۆبوونەوەی خۆڕەخنەگرتن ئەنجام بدرێت و هەموو هەڵە بەکۆمەڵ و تاکەکەسییەکان بەدواداچوونیان بۆ بکرێت و ئەو ئەزموونانەی لە چالاکیەکەدا بەدەست هاتوون کۆبکرێنەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا چالاکی بە شێوەیەکی کارا جێبەجێ بکرێت.

ژمارەی زیندانیانی سیاسی، چالاکوان و شۆڕشگێڕانی کورد لە نێو زیندانی داگیرکرەاندا  زۆرترین پشکی هەیە. هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئەوان بێ پلان و بێ پەروەردە و نائاگایانە بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی مامەڵە دەکەن.

 


1 ساڵ و 6 مانگ و 24 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر