پێویستی پاراستنی شوناسی کولتووری لە بەرامبەر قەیرانی کولتووریدا
یەکێک لەو دیاردانەی کە دەتوانێت کاریگەری باش و یا خراپی لەسەر هەر کۆمەڵگایەک هەبێت، شوناسی کولتووری ئەو کۆمەڵگایە.
شوناسی کولتووری ئاماژەیە بۆ کۆمەڵێک خوو و بیروباوەڕ و هونەر و مۆسیقا و جلوبەرگ تایبەت بە نەتەوەیە. کە زۆر هۆکار ڕۆڵ دەگێڕن لە پێکهێنانی ناسنامەی کولتووری مرۆڤەکاندا و یەکێکە لە بناغەکانی پێناسەی نەتەوە
هەر نەتەوەیەک خاوەنی کەلتوور و نەریتی خۆیەتی، مانەوەی کولتوور و جلوبەرگیان دەبێتە ڕەمز و سەروەری نەتەوەیی بۆ ئەو نەتەوەیە. نەتەوەی کوردیش هەر وەک میللەتانی تر خاوەنی کلتورو دابونەریتی خۆیەتی, بۆ پاراستنی ئەم کولتوورانە، کە داگیرکەران سەدان ساڵە هەوڵی سڕینەوەیان دەدەن، دەبێت خاوەندارێتی بکەین و قەدریان بزانین.
لە هەلومەرجی قەیرانی کلتوریدا خەڵکی کۆمەڵگا گومان لە کولتوورەکەیان دەکەن و ڕوو لە نەخش و ڕەفتارە دەرەکییەکان دەکەن کە لەگەڵیدا دەگونجێت.
کاتێک زۆر کەس خۆیان لەم قەیرانەدا دەبیننەوە، کولتووری نەتەوەیی خۆیان بە بێمانا و هۆکاری دواکەوتوویی و بێزاری دەزانن، بۆیە هەڵبژاردنێکی نوێ دەکەن و ئەم هەڵبژاردنە بێ شوناسە کە لە ئەنجامدا بۆ لاوازکردن و لێدانی نەتەوەیەک بەکاردەهێنرێن. کۆماری ئیسلامی ئێران گشت داگیرکەران پەیڕەوی لەم پڕۆژەیە دەکات. لە هەلومەرجێکی وادا ئەرکی گەلی کورد ئەوەیە کە ڕێگری لە دوژمن بکەن لە گەیشتن بە ئامانجە خراپەکانیان..
جل و بەرگی یەکیکە لەو کلتورانەی کە رۆژی 10ی ڕەشەممەی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژێکی نەتەوەی بۆ دەستنیشان کراوە.
لەم ڕۆژە بە لەبەر کردنی جلی کوردی ڕێزگرتنە لەم کلتورە.
بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلی کورد دەکەم و هیوادارم هەموو هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی کولتوور و نەریتی کوردی فراوانتر کەین.