٣٢ ساڵەی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان پیرۆز بێت
خەڵکی دڵسۆزی کوردستان.
کەسوکاری شەهیدانی کوردستان.
ئەمڕۆ ٣٢ ساڵەی ڕاپەڕینی گەلی باشووری کوردستانە، بەهۆی ئەو زوڵمەی ڕژێمی بەعس بەرامبەر ئەم نەتەوە لە باشووری کوردستان، گەلی کورد هاتە سەر شەقامەکان لە رانیەی دەروازەی راپەڕین جەماوەری کوردستان لەم رژێمە ملهوڕە هاتنە دەنگ و زۆربەی خاکی پیرۆزی کوردستان لەبەعەسییەکان پاککرایەوەو موژدەی ئازادی باشووری وڵات بەهەموو کوردستاندا بلاوبۆوە، لەم رۆژەدا گەلی کوردستان بەهەموو دونیای راگەیاند کە چیتر ژێردەستەیی قبوڵ ناکات و, خەبات و تێکۆشانی لەپێناو ئازادی و رزگاری تا سەربەخۆیی کوردستان بەردەوام دەبێت.
لە کاتێکدا ئێمە ڕێز لە ڕاپەڕین دەگرین، باشووری کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕن، کێشە چارەسەرنەکراوەکانی هەولێر و بەغدا، ئەو گەمارۆی ئابوورییەی حکومەتی عێراق بەسەر کوردستاندا سەپاندووە،هەڕشەی هەڵوەشاندنەوەی ئەوە ئیجاب دەکات کە پێویستی بە یەکڕیزیی هەموو لایەن و پێکهاتە سیاسییەکانە گەلی کورد، بۆ تێپەڕاندنی ئەو کێشانە، پێویستە ئەم فاشیزمی عیراق بونە بکەینە بنەمای کاری هاوبەش بۆ گەڕاندنەوەی هەموو ناوچە دابڕێنراوەکان بۆ ئیدارەی کوردستانیکی سەربەخۆ و خۆڕێکخستنەوە لە چوارچێوەی کوردستان و پلانی داڕشتنی سیاسەتێکی نەتەوەیی بۆ هەنگاونان بەرەو سەروەری و بەختەوەری گەلی کورد لە کوردستان.
بەم بۆنە شکۆمەندە پیرۆزبایی لە هەموو گەلی کوردستان دەکەین و جەخت دەکەینەوە کە پێویستە بە ڕۆحی شۆڕشگێڕانەی ڕاپەڕین درێژە بە خەباتی نەتەوەیی بدرت و هەوڵبدرێت بۆ بەدیهێنانی خەونەکانمان. ڕێگای سەربەخۆیی و ئازادی کوردستان.
ساڵیادی ڕاپەڕین کەنە هوێنی یەکرێزی و یەکگرتووی نەتەوەی و بیکەنەوە شکۆی بنەماڵەی شەهیدان، گشت گەلی کورد و ئاسودەی رۆحی سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
کوردستانی سەربەخۆ و ئازاد و یەکگرتوو.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان وڕێکخراوی یاریکورد
١٤ڕەشەمممەی 2722
٥/٣/٢٠ ٢٣