بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای بەڕێوەبردنی ڕووداو و فریاگوزاری تورکیا (ئافاد) پێشبینیی کردووە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بوومەلەرزەی زیاتر ڕووبدات.
ه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٤ی سەرماوەز ٢٠ ٢٣، ئۆرهان تاتار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌که‌ی بوومه‌له‌رزه و که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کان له سه‌رۆکایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌سات و باری له‌ناکاوی تورکیا "ئافاد" له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامهنووانیدا له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند که "له رۆژی ٦ـی سەرماز ٢٠ ٢٣ـهوه هه‌شت هه‌زار و ٥٥٠ پاشله‌رزه له باکووری کوردستان و تورکیا روویانداوه که نۆیان ٦ پله و ٤٤یان ٥ پله بوون.
ئۆرهان تاتار وتی: "پێشبینی ده‌کرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا دوو تاوه‌کو سێ بوومه‌له‌رزه‌ی دیکه له سه‌رووی پێنج پله له ناوچه بوومه‌له‌رزه لێدراوه‌کان رووبداتەوە".
هۆشداری به هاونیشتمانییان و هاووڵاتییانیش دا که "به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بۆ هێنانه‌وه‌ی که‌لوپه‌له‌کانیان نه‌چنه نێو باڵه‌خانه زیانلێکه‌وتووه‌کان".
کاژێر ٠ ٤:١٧ خوله‌کی به‌ره‌به‌یانی رۆژی ٦ـی سەرماوەز ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌گوڕی ٧/٧ پله‌ی رێخته‌ر که چه‌قه‌که‌ی مه‌ره‌شی باکووری کوردستان بوو، ١١ باکووری کوردستان و تورکیای هه‌ژاند.
به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌کان، تاوه‌کو ئێستا ٤٣ هه‌زار و ٥٥٦ که‌س له باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١١٤ هه‌زار و ٥٠ ٥ که‌سی دیکه برینداربوون.