پۆلیسی تورکیا و کەسانێکی سەربەحیزبەکەی ئەردوغان هەڵیکوتایە سەر خۆپیشاندەرانی خوێندکارانی زانکۆی ئەستەنبوڵ و ٣٠ کەسیان دەستبەسەر کرد.
خوێندکارانی زانکۆی ئەستەمبوڵ له‌ئاست بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ داخستنی زانکۆکان له وەرزی بەهار و خوێندن به شێوه‌ی ئانلاین له پاش ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌که و ناکارامه‌یی هاوکاری نەکردن لەلایەن دەسەڵات به لێقه‌وماوانی ئه‌و ڕووداوه ڕۆژی پێنجشه‌ممه خۆپیشاندانێکیان له گه‌ره‌کی “کادیکۆی” بەرێوە برد لە زانکۆی ئەستەنبوڵ سەرەتا فاشیستەکان و دواتر، پۆلیسی تورک هێرشیان کردە سەر خوێندکاران. ژمارەیەکی زۆر خوێندکار بە کەلەپچەکراوی ئەشکەنجە دران و دواتر و ٣٠ که‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر کرد.
کچە خوێندکارێک بە شوشە لە سەریەوە بریندارکرا. خوێندکاران بۆ شەرمەزارکردنی هیرش بۆ سەر کچە خویندکاری کە بە شوشە سەریان بریندار کردبوو و بۆ ئەوەی لێدوان لەبارەی هێرشەکە بدەن، تاوەکو دەرگای سەرەکی زانکۆی ئەستەنبوڵ رێپیوانیان کرد، بەڵام پۆلیس پەلاماری خوێندکارانیدا. زۆر خوێندکار بە ئەشکەنجە دەستگیرکران و هێرش کرایە سەر رۆژنامەنووسان و بە زۆر لە ناوچەکە دوورخرانەوە.
به‌پێی زانیارییه‌کان، خوێندکارانی ناڕازی دژبه دەسەڵات و حیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆغان دروشمی تۆندیان دەدا و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵکی بومه‌له‌رزه‌لێدراو ڕاگه‌یاند.