یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

پیامی ڕێکخراوی یاریکورد و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی زمانی دایکی

پیامی ڕێکخراوی یاریکورد و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی زمانی دایکی
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ڕێکخراوی یاریکورد

خوێندن بە زمانی دایکی مافی سروشتی و بنەڕەتی هەموو مرۆڤێکە و زمانی دایکی ئەو زمانەیە کە مرۆڤ ناسنامەی خۆی لێ وەرئەگرێت.

سەرەتا پیرۆزبایی لە هەموو گەلی کورد و ئەو گەلانە دەکەم کە بەهۆی داگیرکەرانی خاکەکەیانەوە مافی خوێندنیان بە زمانی دایکی نییە..

لە ٢ی ڕەشەممەی ١٩٥٢ خوێندکارانی زانکۆی شاری داکا کە ئەوکات بەشی بوو لە وڵاتی  پاکستان لە  خۆپیشاندانێک دژی نەخوێندن بە زمانی دایکیان ئەنجامدا کە لەلایەن پۆلیسەوە سەرکوت کرا و چەندین شەهیدیان بوو. خۆپیشاندەران خوازیاری خوێندن و ناساندنی زمانی بەنگالی وەک زمانی دووەمی پاکستان هاوشانی زمانی ئوردو بوون. بە خەباتێکی بێ وچان و  دوای حەوت ساڵ سەربەخۆیییان دەستکەوت و هەموو ساڵێک ئەم ڕۆژە پیرۆز دەگرن . لە ٢٧ی خەزەڵوەر ١٩٩٩ بەنگلادیش پێشنیاری بۆ یونسکۆ کرد کە ٢ی ڕەشەممە وەک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بناسرێت. ئەم پێشنیازە لە سێیەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوەکەدا پەسەند کرا و لە ساڵی ٢٠ ٠ ٠ ەوە هەموو ساڵێک ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکرێت.

گرنگی زمانی دایکی بۆ پەروەردە

یەکەم چەمک و ماناکانی زانین و ئاخەوتن لە  ناو مێشکیدا بە زمانی دایکی  دروست دەببێت کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە هەڵسوکەوتی منداڵان لەگەڵ یەکتردا  و بیرکردنەوەو  و خەیاڵیان. فێربوون بە زمانی دایکی دەبێتە هۆی زیادبوونی متمانە بەخۆبوون و هەستێکی نامۆنەبون و ئاسوودەیی بۆ پرۆسەی فێربوون و زۆر بونی توانای داهێنان و تامەزرۆی و منداڵان بۆ فێربوون.

یۆهان ئامووس کۆمنیۆس" لە نیوەی دووەمی سەدەی ١٧ کۆمەڵێک یاسای بۆ پەروەردە و فێرکردن داناوە کە زۆربەی وڵاتان تاکوو ئێستا پەیڕەویی لێ دەکن و هەمیشە بە زەرورەت دەزانی  و  جەختی لەسەر کەڵکوەرگرتن لە زمانی دایکی دەکرد ، باوەڕی بەوە بوو  کە هەتا تەمەنی ١٢ ساڵان پەروەردە و فێرکردن لە قوتابخانە دەبێت تەنیا بە زمانی دایکی بێت و، پاش ئەم تەمەنە دەکرێ خوێندن بە زمانەکانی تر بخرێتە بەرنامەی کارەوە.

 

زمان شوناس و بنچینەی ژیانی نەتەوەیە کە  هەر نەتەوەیە  لە زمانەکەی بێبەش بێت، لەناو دەچێت. و بە پاراستنی  زمانەکەی ، ئەگەر سەربەخۆیی نەبێت، هەرگیز نامرێت و ڕۆژێک دێت سەردەکەوێت و سەربەخۆ دەبێت

پێشێلکردنی مافە زمانییەکانی نەتەوەیەک لەلایەن نەتەوەیەکی دیکە یان دەسەڵاتی نەتەوەیەکی دیکەوە دەبێتە هۆی ناکۆکی و شەڕ لەنێوانیاندا و سنوورێک لەنێوان گەلان دروست دەکات و سنووری زمانیان دەبێتە  سنووری نەتەوەی کە بۆ پاراستن دیموگرافی و خاک دەبێت شەڕی مان و نەمان لە پێناوی  زمان و جوغرافیاکەت  بکەیت.

نەتەوەی کورد یەکێکە لەو گەلانەی کە سەدان ساڵە خەباتی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی خۆی دەکات کە بە دەستی  چندین وڵاتی زلهێزی دنیا کە ئەمڕۆ ئەوان بوونەتە چالاکوانی مافی مرۆڤ  یاریدەدەر پشتوانی  وڵاتانێکیشن کە بە داسەپاندنی سنوورێکی دەستکرد هەوڵی گۆرینی دیمۆگرافی جوغرافیایی  لەناوچونی گەلەکەمان دەدەن بە زەوتکردنی مافی خوێندن و ئەنجامنەدانی بۆنەی کولتووریەکانمان.

ئەو نەتەوەی کوردە  کە بەرخۆدان و قوربانیانی ڕیگەی سەربەستی  خەسارەیکی زۆری مرویی و دواکەوتن لە پێشکوتنە جیهانیەکان ئەمڕۆ باسی مافێک دەکات کە سێ سەدە زیادە وەک مافی هەر مرۆڤێک پێی بەخشراوە.

دەبێ تاکی کورد هەست بە بەرپرسیارێتی بکات و هەوڵی پەروەردەکردن و پاراستنی زمان و زاراوەی کوردی بدەن و هەموو هەوڵەکانیان لە دژی سیاسەتی هەڵاواردن و سڕینەوە بەکاربهێنن بۆ هاندانی بۆ فێربوونی نووسین و قسە کردن  وشە درزنەکراوەکانی ناو زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانەوە . زمانەکەمان بە زیندووی و گەشاوە و فراوان ڕابگرین.

 

وەک یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد ئەم ڕۆژە پیرۆز ڕادەگرین و بەم بۆنەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە تاک بە تاکی نەتەوەکەمان دەکەین.


1 ساڵ و 7 مانگ و 15 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر