یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

         

دامەزرانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان تروسکانەوەی ئەو ئاسۆ ڕوونە بوو کە ئێستا بەرهەمەکەی بۆتە ڕەوتی سەربەخۆییخوازان.

دامەزرانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان تروسکانەوەی ئەو ئاسۆ ڕوونە بوو کە ئێستا بەرهەمەکەی بۆتە ڕەوتی سەربەخۆییخوازان.
کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی

دامەزرانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان تروسکانەوەی ئەو ئاسۆ ڕوونە بوو کە ئێستا بەرهەمەکەی بۆتە ڕەوتی سەربەخۆییخوازان.

٣٠ ی گوڵانی ساڵی ١٩٩١ لە شەوەزەنگی خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد و، لە هەلومەرجێکی هەستیاری مێژوویی دا و، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانی، بە هەوڵ و هیمەتی دڵسۆزانی گەل و خاک و نەتەوە و نیشتمان ، شۆڕشێکی نوێ، بە گوتار و هزری نوێی سەربەخۆییخوازی کە لەو سەردەم دا وەک خاڵی وەرچەرخان بەرەو نوێگەری چاوی لێدەکرا و هێنانە گۆڕی پرسی سەربەخۆییخوازی لە لای هەندێک لە حیزب و لایەنەکان وەک تابۆ چاوی لێدەکە.
دامەزرانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان وەرسووڕانێکی مژووی بوو لە خەبات و تێکۆشانی چەندین دەیەی ڕابردووی گەلی کورد لە کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەگەر پێشتر حیزب و لایەنەکان تەنیا خۆیان بە خودموختاری بۆ کوردستان و دێموکراسی بۆ ئێران و یا بە گشتی مانەوە لە چوارچێوەی ئێرانی دەستکرد دا دەدیتەوە، ئەوە ئەمجارە گوتارێکی نوێ لە شەقامی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتە ئاراوە و ئەویش بیر و هزری سەربەخۆییخوازی بوو کە بووە ڕێچکە و ڕێڕەوی خەباتی نەتەوایەتیی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان.
دیارە مێژووی بیر و هزری سەربەخۆییخوازای تەنیا ناگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دامەزرانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، بەڵکوو مێژووی سەدان ساڵەی هەیە و نەتەوەی کورد لەو پێناوە دا لە ماوەی سەدان ساڵەی ڕابردوودا ، هەزاران قوربانی بۆ داوە .
شۆڕشەکانی گەلی کورد لە شۆڕشی دێرسیم و شێخ سەعیدی پیرانەوە تا دەگاتە شۆڕشی بارزان و شەهید سمکۆ و پێشەوا قازی محەممەد و شۆڕشی نوێ هەر هەموویان گۆش ئامان.
بەڵام ئەوەی جێگەی داخە، لە ماوەی نزیکەی ٦٠  ساڵی ڕابردۆوە خەباتە لە سەر ئاستی بەرزی سەربەخۆییخوازی ڕا بچووک کراوە بۆ سەر ئاستی ئێرانی بوون و مانەوە و داواکاریی ماف لە ئێرانیەکان کە ئەمەش تا ڕادەیەکی زۆر خەباتی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشی ماندوویەتی و بێ هیوایی کرد و سەرەڕای ئەو هەموو قوربانیەی بۆ دێمۆکراتیزە کردنی ایران درا، بەڵام دەستکەوت نە لە ئاستی چاوەڕوانی دابوو نە لە ئاستی تێچووەکانمان دا .

ئەگەر بە کورتی خەسارناسیەکی خەباتی ٦٠  ساڵی ڕابردوومان بکەین کە تێیدا حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەند ساڵ پاش نەمانی کۆماری کوردستان و لە سێدارە دانی پێشەواکەی، ویست و خواستی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتیان لە سەربەخۆییخوازییەوە کە مافی بێ ئەملاو ئەولای نەتەوەی کوردە ، بۆ پرسی مانەوە لە چوارچێوەی ئێراندا و جاریک لە ژێر ناوی خودموختاری و جاریک لە ژێر ناوی فیدراڵخوازی بچووک و بچووکتر و کەم بایەخ کرد.

سەرەڕای هەموو ئەم خەسارانە ، بە خۆشحاڵیەوە ئێستا کەم نین ئەو تاک و هێز و لایەنانەی پرسی سەربەخۆیی بۆ کوردستانیان کردۆتە ڕێبازی خەبات و تێکۆشانیان کە بە داخەوە ئەویش ئەو جۆرەی پێویستە نەتوانراوە ڕیزەکانی خۆیان ڕێکبخەن، کە هومێد دەکەم ئەو ڕەوتەی ئێستاکە لە ژێر ناوی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان هاتۆتە ناو گۆڕەپانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ، ببێتە مایەی هیوا و هومێدی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بۆ یەکڕیزی و یەکدەنگیی ناو ماڵی کورد بە گشتی و سەربەخۆییخوازان بە تایبەتی.

یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان کە یەکێک بووە لە بناغەدانەرانی ئەم هاوپەیمانییە، بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی مێژوویی و وەک ئەندامی چالاکی هاوپەیمانی، داوا لە گشت هێز و لایەن و تاکی سەربەخۆییخوازی کوردستان دەکا کە لە دەوری چەتری هاوپەیمانی کۆببنەوە تاکوو پێکەوە و دەست لە ناو دەستی یەک، هاوشان و هاوخەبات بین بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی کورد و کوردستان.

لە کۆتاییدا لە ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، وێڕای پیرۆزبایی گەرمی خۆم لە هەموو خەڵکی کوردستان و سەربەخۆییخوازانی کورد بە گشتی و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بە تایبەتی، دڵنیاتان دەکەمەوە کە تا گەیشتن بە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە خەبات و تێکۆشانمان بەردەوام و شێلگیر دەبین و گەشبینین کە خەباتی نەتەوایەتی و ڕزگاریخوازیی گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان سەردەکەوێ.

کاکی ڕۆستەم ئەڵماسی
ڕێبەری یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

٣٠ ی گوڵانی ٢٧٢٢ کوردی
٢٠  مەی ٢٠ ٢٢ میلادی


1 ساڵ و 11 مانگ و 28 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر