لە بیست و چوارەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیداØ›
٢٤ساڵ لەمەوبەر، لە پیلانێکی نێودەوڵەتی بە بەشداری دەیان وڵات لە دژی ڕێبەری خەباتی ئازادیخوازی لە باکووری کوردستان ، عەبدوڵڵا ئۆجالان، لە١٥/٠ ٢/١٩٩٩ لە کاتێکدا کاک ئۆجالان بیری ئەوە دەکردەوە کە بچێتە هۆڵەندا، لەلایەن چند سیخوڕێکەوە دەستگیر دەکرێت و دەگەڕێتەوە بۆ تورکیا و بەرەبەیانی ١٦/٢/١٩٩٩ بۆ زیندانی دوورگەی ئیمرالی گوازراوە. ئەم پیلانی نێودەوڵەتیە و داگیرکەرانی ڕۆژئاوای و ڕۆژهەڵاتی بە دەستبەسەر کردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان گەیشتە لوتکەی دڕندایەتی، کە تا ئەمڕۆش بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوامن و سوورن بۆ گەیشتن بە ئامانجە نەگریسەکانیان.
لە پەیمانی لۆزان لە ساڵی ١٩٢٣ تا ئێستا گەلی کورد لە ماوەی سەد ساڵەی خەباتی خۆیدا هەرگیز ئەو ڕێکەوتنە چەوتەی قبوڵ نەکرد و هەمیشە لە حولی رەخساندنی هەلومەرجێک و خەباتیکی هاوبەش و ڕێکخستنی نەتەوەیی و دەوڵەت و نیشتمانیی خۆیان بوون.
نیگەرانی زلهێزە داگیرکەرەکان و سیستەمی سەرمایەداری جیهانی. بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان کە لەناوبردنی گەل و بزووتنەوەی ئازادیخوازی بوو، پیلانێکی نێودەوڵەتییان چاند. بەڵام لوتکەی ئەم سیاسەتە پیلانگێڕییە دژ بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لە باکوری کوردستان رادەست کردنەوەی عەبدوڵڵا ئۆجالان سەرۆکی پارتی کریکارانی کوردستان بە ڕژێمی تورکیا.
٢٤ ساڵە گەورەترین و مێژووییترین بەرخۆدان لە دژی ئەم پیلانگێڕییە لە ئامرالی بە دەسبەسەرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان بەرێوەیە لە کاتیکا بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی، جەماوەر و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پێشەنگی ئەم بەرخۆدانە بوون و چەندین چیرۆکی مێژوویییان خوڵقاندووە و ئەمڕۆش لە چیاکانی کوردستان لە بەرخۆدانێکی گەورەدان .
ئیدانەی ئەو پیلانە دەکەم، ئەوەش خیالی خاوە کە بیانەوێت بە چڕکردنەوەی گۆشەگیری لە ئامرالی بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلی کورد لە باکووری کوردستان، هەروەها بە داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان، درێژە بە پیلانەکەیان بدەن..