یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

پۆلیسی بریتانیا لە ڕاپۆرتیکدا پووچەڵکردنەوەی کردەوەێکی تیرۆریستی لە دژی نەیارانی کۆماری ئیسلامی راگیاند

پۆلیسی بریتانیا لە ڕاپۆرتیکدا پووچەڵکردنەوەی کردەوەێکی تیرۆریستی لە دژی نەیارانی کۆماری ئیسلامی راگیاند
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

پۆلیسی بەریتانیا هەوڵەکانی خۆی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ئەو کردەوانەی ئێران، ڕووسیا و چین چڕکردووەتەوە کە هەڕەشە لە دانیشتوانی بەریتانیا دەکەن

پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بەریتانیا هەوڵەکانی خۆی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ئەو کردەوانەی ئێران، ڕووسیا و چین چڕکردووەتەوە کە هەڕەشە لە هاووڵاتییان و دانیشتوانی بەریتانیا دەکەن.

سەرۆکی پۆلیسی دژە تیرۆری بەریتانیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: لە چەند مانگی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی لانیکەم ١٥ جار هاووڵاتییانی بەریتانی یان ئێرانی دانیشتووی بەریتانیای ڕفاندووە یان تەنانەت کوشتوویانە.

بەگوێرەی جۆکس، پۆلیسی دژە تیرۆری لەندەن ساڵی ڕابردوو هەشت پیلانی تیرۆری قۆناغی درەنگیان پووچەڵکردەوە و لە هەندێک حاڵەتدا تەنانەت منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لەلایەن پۆلیسەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرا.

پێشتر کێن مەککالوم، بەرپرسی هەواڵگری بەریتانیا ڕایگەیاندبوو کە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران لانیکەم لە ١٠  حاڵەتدا هاووڵاتییان یان دانیشتووانی ئەم وڵاتەیان ڕفاندووە یان تەنانەت کوشتوویانە.

پۆلیسی شارە گەورەکانی لەندەن دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕایگەیاند کە دادگاییکردنی محەممەد حسێن دوتایڤ، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠  ساڵانی ئۆتریشی بە تۆمەتی "هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی تاوانی پەیوەندیدار بە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی دژی بینای ئێران ئەنترناشناڵ" لە دادگای وێستمینستەر دەستیپێکردووە .

ئەو ئۆتریشیە ڕۆژی شەممە لەلایەن پۆلیسی دژەتیرۆری بەریتانیاوە دەستگیرکرا.

پۆلیسی میترۆپۆلیتانی لەندەن تا ئێستا وردەکارییەکانی چۆنیەتی دەستگیرکردنی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام ئێران ئینتەرناشناڵ بڵاویکردەوە کە لە دادگا لە ڕێگەی وەرگێڕێکی ڕووسییەوە قسەی کردووە.

لە ماوەی چل و چوار ساڵی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی ئێران بەردەوام بووە لە تیرۆرکردنی نەیارانی خۆی. بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی ناڕەزایەتی سەرتاسەری لە کاردانەوە بە توندوتیژی دژی ژنان و کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن حکومەتەوە لە گەشتی ئیرشاد ، جیهانی ڕۆژئاوا زیاتر هەستیار بووە بەرامبەر بە هەڵسووکەوتی ئێران لە دەرەوە و دەرەوەی وڵات.


1 ساڵ و 7 مانگ و 19 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر