ڕووسیە بە هەزاران تانک و سەدان فڕۆکە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێدەکات
بەرپرسێکی سەربازی ڕوسیە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەکاری دەکات بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی گەورە دژی ئۆکراینە کە بە بەکارهێنانی نزیکەی شەش هەزار تانک و زرێپۆش و دوو هەزار و 700 سیستەمی تۆپخانە و 810 موشەک هەڵگر و 400 فڕۆکەی جەنگی و 300 هەلیکۆپتەر.
بەرپرسە باڵای سەربازی ئۆکراین ڕووسیە ئامادەکاری دەکات بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی گەورە دژی ئۆکرانیار ڕووسیە ئامادەکاری دەکات بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی گەورە دژی ئۆکرانیار کە داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت، ڕایگەیاندووە کە ڕووسیە جگە لەوەی کەرەستەیەکی زۆری سەربازی هەیە، نزیکەی ٣٠ ٠ هەزار سەربازی لە ئۆکرانیا هەیە.
پێشبینییە نوێیەکانی چالاکییە سەربازییەکانی ڕووسیە لە ئۆکراین زۆر زیاترن لەوەی کە پوتین لە سەرەتای شەڕەکەدا ئاماژەی پێ کردبوون..
ئەو بەرپرسە سەربازییە ئۆکراینیە باسی لەوە کرد کە هێزەکانی ڕووسیە زۆر گەورەتر بوون لەو کاتەی کە هێرشەکە دەستیپێکردووە و مەزەندەی کردووە کە ڕووسیا لە ١٠ ڕۆژی داهاتوودا هێرشێکی گەورە بۆ سەر ئۆکراین دەستپێدەکات.
هەر وەها ئۆلێکسی ڕیژنیکۆڤ، وەزیری بەرگری ئۆکراین پێشبینی کرد کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵڕۆژی یەک ساڵەی شەڕەکە ڕووسیە چالاکییە سەربازییەکانی زیاد دەکات،.