یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

         

٤٤مین ساڵوەگەڕی بەلاڕێدا بردنی شۆڕشی گەلانی بندەستەی ئێران

٤٤مین ساڵوەگەڕی بەلاڕێدا بردنی شۆڕشی گەلانی بندەستەی ئێران
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ڕێکخراوی یاری کورد

بەیاننامەی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاریکورد بە بۆنەی ٤٤هەمین ساڵوەگەڕی بەلاڕێدا بردنی شۆڕشی گەلانی بندەست و ستەملێکراوی ئێران

٤٤ ساڵ لەمەوبەر لە پاش ململانەیکی بێوچان و شۆڕشێکی دورو درێژ لە لایان نەتەوە بندەستەکانی جۆگڕافیای سیاسی ئیران و قۆربانیدانێکی بێ ئەژمار لە پێناو دەستەبەر کردن و  کۆتایی هێنان بە سیاسەتی دژە دیموکراسی،  ستەم،  ئەشکەنجە و ئیعدام و  کێشە ئابوورییەکانی سەردەمی محەممەد ڕەزاشای پەهلەوی ،  کێشە نەتەوەیەکان و شۆڕشی ڕزگاری خوازانەی نەتەوەی کە دەکرێت ئاماژە بە شۆرشگێڕانی وەک سەردار "سمکۆ شکاک" و "قەدەم خێری لۆڕستانی " "مەلا ئاوارەو، ملا ئەحمەد شەڵماشی" "سولەیمانی موعینی"  و دۆست محمد خان بلوچستانی و "سەتار خان و باقر خانی" ئازەری و میرزا "کوچەک خانی" مازەندەرانی و تا دەگاتە " قازی موحەممەد" و "پیشەوەری" و دەیان سەرکردەی دیکەی " کورد و ئازەری و تۆرکمان و عەرەب و بەلوچ و فارس " لە دژی رەزا خان و حەمەرەزای کۆڕی ، بەلام مخابن لە پاش ڕوخانی سیستمی سەرکۆتکەری پاشایەتی بنەماڵەی " پەهلەوی " ، شۆڕش و ئاکامەکەی لە پیلانێکی نێودەوڵەتیدا بە لاڕێدا بردراو لە لایان گروپێکی پان ئێرانیستی مەزهەبگەرا  لە ژیر ناوی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕەنجی خوێن و ئارەقەی دەیان ساڵەی خەباتی و تێکۆشانی گەلانی مافخواز دزرا، وەک دەسەڵاتی پاشایەتی، سەرکوتکەر و دژە دیموکراسی توتالیتار،  درێژەی بە ئیعدام  جیهادی بەناوی ئایین و تاڵانی سەرخان و ژێرخانی نیشتمانەکامنیان کردوە

  تاکو ئێستاش کە ٤٤ ساڵ بەسەر ئەو گۆڕنکاریە تێدەپەڕێت، گەلانی بندەستەی ڕێژیمی دیکتاتۆر و داگیرکەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە گشتی و گەلی کوردی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی بەردەوامن لە ململانێی قوربانی دان  بۆ دەستەبەر کردنی مافی دیاریکردنی چارەنوس کە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ئێستادا ڕژیمی ئێران لە حەولی سەرکوت و بەلارێدا بردنیەتی.
زیاد لە چوار مانگە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە شاری سەقز و وەک همیشە کوردستان مەکۆی شۆڕش دژ بە داگیرکەران سەری هەڵداو تەواوی جوغرافیای سیاسی ئێرانی و جهانی  گرتەوەو  و بەردەوامە.


ڕێکخراوی یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە ٤٤مین ساڵوەگەڕی بە لاڕێدابردنی شۆڕشی گەلانی بندەستەی ئێران و بە سەرنجدان بە هەلومەرجی ئێستای شۆڕشی ژن ژیان ئازادی   و جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، لە چەند خاڵێکدا ڕای خۆی دەخاتە بەر ڕای گشتی

 ئەزمونی تاڵی دزینی ڕەنجی گەلانی مافخۆازی و دەسەڵات و حاکمیەتی ٤٤ساڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەمان پێدەڵێت کە جۆگڕافیای سیاسی ئێران و دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی پان ئێرانیستەکان لە ژێر هەر ناوێک دا ، جێی متمانە و پێکەوە ژیان نییەو بۆ دەستەبەر کردنی مافی دیاریکردنی چارەنوس تەنیا ڕێگا " هەڵتەکاندنی ئەو جۆگرافیای ئێستایە" و نەتەوەکانی کورد و بەلوچ و عەرەب و ئازەری لە سەر خاکی خۆیان زۆرینەن و تەنیا بە دامەزراندنی دەولەتی نەتەوە  خۆیان دەتوانن پارێزگاری لە شۆناسی نەتەوەی خۆیان بکەن.

بەسەرنجدان بە ڕەوڕەوەی چارەنوسی دیکتاتۆڕانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست و هەڵوێستی نۆێی دەولەتان ئوروپایی وو زلهێزان بەرانبەر بە کرداری ڕێژیمی ئێران و لەبەرچاو گرتنی ئەگەری هەر گۆرانکارییە لە ئێران و ناوچەکە   ،دەبێت ئۆپۆزسیۆنی پێکهاتو لە نەتەوە بندەستەکان و حێزبەکانی خۆازیاری مافی دیاری کردنی چارەنوس بێ دواکەوتن لە خەمی بەرەیەکی دێمۆکراتیک دابن بۆ قۆستنەوەی هەلەکان و پێشگرتن لە دووبارە بونەوەی پیلانی نێودەولەتی و سازانەکانی پشتی پەردەی نەیارانی مافی رەوای چارەنوسی سیاسی هەرکام لە گەلانی بندەست.

هەر لەو پێوەندیەدا . داواکارین کەحێزب و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان بە بێ هێنانەوەی هەر چەشنە بڕوبیانویک لە هەوڵی کۆبونەوەیەکی بەرفراوانی پێکهاتو لە سەرجەم لایەنەکان و کەسایەتیە نیشتمان پەروەرەکاندا بین بۆ پێک هێنانی بەرەیەکی رۆژهەلاتی
بۆ پێشخستنی ئەم شۆڕشە حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکان و کەسایەتییە دیار و کاریگەرەکان ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستە  هەوڵبدن بۆ  هاوکاری کە  یەکێتیمان بگاتە ئاستی هەڵوێستی و لێدوانی هاوبەش بۆ ئەوەی هێزەکان دابەش نەبن و هەموو هێزەکانی کۆمەڵگا دەست بە دەست دژی مافە زەوتکراوە  نەتەوەیەکانمان  کاربکەن. بەتایبەتی لە بواری بەرانگار بونەوەی بۆ بەلارێدانەبردنی شۆڕش لە لایەن چە ڕژیمی ئێران و چە ئۆپۆزسیۆنی فاشیستی پان ئێرانی  کە لە پێناوی مەرکەزگرای و گرتنە دەستی دەسەڵات  مافی نەتەوەیی نەتەوە بندەستەکان بە ڕەوا نابینن.

تیکۆشانی  ڕاستەقینە بۆ دەستەبەرکردنی مافی نەتەوە ژێردەستەکان بەپێی گوتارێکی ڕاشکاوانەØ› واتە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هەموو جۆرەکانی شۆڤێنیزم، فاشیزم و پان‌ئێرانیزمدا.

بژی هەر چەشنە دەستپێشخەریەک بۆ هەڵهێنانەوەی هەنگاوی بەکردەوە بۆ پێکهێنانی بەرەی کوردستانی.

یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد

٢٢ی رێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی

١٠ ی فێورییەی ٢٠ ٢٣ی زاینی

 

 


1 ساڵ و 9 مانگ و 11 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر