یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

         

مینبەری نوێژی هەینی مزگەوتی مەکی زاهیدان شایەتحاڵی ڕەخنەی ڕاشکاوانە لە دەسەڵاتە

مینبەری نوێژی هەینی مزگەوتی مەکی زاهیدان شایەتحاڵی ڕەخنەی ڕاشکاوانە لە دەسەڵاتە
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

مەولەوی عەبدولحەمید: ناڕەزایەتییەکان نیشاندەری بێ هیوای کۆمەڵگایە بۆ بەدیهێنانی چاکسازییەکان

مەولەوی عەبدولحەمید ئیسماعیلزاهی، ئیمامی هەینی مزگەوتی مەکی زاهیدان، لە وتاری نوێژی هێنی  بە ئاماژە بە ناڕەزایی "بەربڵاو"ی کۆمەڵگای ئێران لە ئەدای دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی، وتی: ئامادەبوونی خەڵک لە شەقامەکان و ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی نیشان دەدات نەبوونی هیوایان بۆ بەدیهێنانی چاکسازییەکان لە کۆماری ئیسلامیدا.

مەولەوی عەبدولحەمید، هەینی ٢١ی ڕیبەندان  و ڕۆژێک پێش ٤٤ ساڵەی شۆڕشی ١٣٥٧، لە وتاری نوێژی هەینیدا لە شاری زاهیدان ڕایگەیاند، "هەڵاواردنی توندڕەو و بەربڵاو لە دژی سوننە و ژنانی ئێران جێبەجێ کراوە" و لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا لەگەڵ ئەوان وەک ="هاوڵاتی پلە دوو و سێیەم" مامەڵەیان لەگەڵ کراوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا جەختی لەوە کردەوە کە لەگەڵ تێپەڕبوونی زیاتر و زیاتر لە دوای شۆڕشی ١٣٥٧ەوە، کێشە و نیگەرانییەکانی خەڵک ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبن و بەدواداچوونی پێویست لەم بوارەدا ئەنجامی نەبووە.

ئیسماعیلزاهی لە لێدوانەکانیدا داوای کشانەوەی کارمەندانی هیزە نیزامیانە لە پۆستە سیاسییەکانی وڵاتەکەی کردووە. به وته ی ناوبراو، زۆربه ی پۆسته سیاسییه کانی کۆماری ئیسلامی له لایه ن نیزامییکانەوە بەرێوە دەچێت.

ئیمام جومعەی مزگەوتی مەکی زاهیدان کە هاوکات بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئایینی "دار الولوم زاهیدان"ە، ڕەخنەی لە هەڵسوکەوتی "لەڕادەبەدەر" هەڵاواردنانەی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە هاووڵاتیانی سوننەی ئەم وڵاتە گرت و وتی کە بە پێچەوانەی بانگەشەکانی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی، ناوەندە گرنگەکانی بڕیاردانی وڵات و پارێزگاکان ڕەتیدەکەنەوە کەسانی شارەزا و پسپۆڕی سوننە بەرپرسیارەتیەان پێ بدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوەندەکانی وەک پارێزگارەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە، و ئەنجومەنی دابینکردنی پارێزگاکان ل ەودامەزراوانەن بە توندی هەڵاواردن لە دژی پیشەییەکانی کەسانی سوننە دەکەن.

سەرەڕای ئەوەش، ئیسماعیلزاهی جەختی لەوە کردەوە کە ئەوداواکاریانەی کە لەلایەن ئەوەوە وروژێنراون، ترانز ئیتنیکی و ترانز ئایینین و بە بۆچوونی ئەو "پرسە گشتی ئێران لە "داواکارییە نەتەوەییەکان" باشترە.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، ئیمامی هەینی مزگەوتی مەکی زاهیدان، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە یەکپارچەیی خاکی ئێرانی بە درۆ وەسف کرد. لەم لێدوانانەدا باسی لە هیوای پێگەیشتنی مژدە لە داهاتوودا کردووە، بەڵام وردەکارییەکانی لەو بارەوە نەخستووەتەڕوو.

مینبەری نوێژی هەینی مزگەوتی مەکی زاهیدان شایەتحاڵی ڕەخنەی ڕاشکاوانە لەلایەن عەبدولحەمید ئیسماعیلزاهی لە ئەدای کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا. ئەم ڕەخنانە دوای ئەوە دەستی پێکرد کە هێزەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی زاهیدان لە هەفتەی یەکەمی پاییزی ئەمساڵدا بە تەقەی بەکۆمەڵ لە خەڵکی زاهیدان لە یەک ڕۆژدا کە  زیاتر لە ١٠ ٠  هاووڵاتی بەلووچیان کوشت.

 

ئەم بۆنەیە ناوی "هەینی خوێناوی زاهیدان"ە. بە گوتەی مەولەوی عەبدولحەمید ئیسماعیلزاهی، بەرپرسیارێتی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە ئەستۆی ئەم ڕووداوەدایە


1 ساڵ و 9 مانگ و 12 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر