عەلیرەزا سادقی و سەروان عەلیرەزا حوسێنی،دوو تۆمەتبارە کە ئەفسەری هەواڵگری یەکەی "ئیمام حەسەن موجتەبی"ی سپای پاسدارانن
بەپێی نووسراوی محەمەد شەهریاری، جێگری دادستانی تاران، کە دەستی گرووپی هاکەری "عەدالەت عەلی" کەوتووە و لە لایەن کەناڵی "ئێران ئینتەرناشناڵ"ەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەندامانی فەیلەقی سپای پاسداران دەستدرێژی سێکسییان کردووەتە سەر دوو هاووڵاتی کە گومانیان لێدەکرێت لە خۆپیشاندانی سەرتاسەری دژی کۆماری ئیسلامیدا بەشداربوون.
بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە دوو ئەندامی سپای پاسداران لە ١١ مانگی ڕەزبەردا لە کاتی دەستبەسەرکردنی خۆپیشاندەرانی تاران، لە عەرەبانەیەکدا دەستدرێژی سێکسییان کردووەتە سەر دوو ژنی تەمەن ١٨ و ٢٣ ساڵ..
ئەم نامەیە کە بۆ عەلی ساڵحی، دادستانی گشتی و شۆڕشی تاران نووسراوە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە بە پێی لێکۆڵینەوە و لێدوانەکانی دەستکەوتوو لە دەستبەسەرکراوان، ژمارەیەک لە ئەندامانی سپای پاسداران، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، لە ئەنجامدانی کردەوەی تاوانکاری ، لەوانەش "ئەشکەنجەدان، زەوتکردن موبایل و پول و کەسانی کە دەستبەسەرکراون، بە بارنتەگرتنی دەستبەسەرکراوان" و دەستدرێژیکردنە سەریان.
دوو تۆمەتباری سەرەکی لەم دۆسیەیەدا، عەلیرەزا سادقی و سەروان عەلیرەزا حوسێنی، ئەفسەری هەواڵگری یەکەی "ئیمام حەسەن موجتەبی"ی سوپای پاسدارانن.
جێگری دادستان لەم نامەیەدا پێشنیاری بۆ داواکاری گشتیی تاران کردووە، "بە لەبەرچاوگرتنی کێشەی دۆسیەکە و ئەگەری دزەپێکردنی زانیاری پێویستە ئەم دۆسیەیە "بە تێپەڕاندن و لێکۆلینەوە دابخرێت".."
جێگری دادستانی تاران هەروەها لەم نامەیەدا ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای ئەوەی قوربانییەکان دەچنە "بنکەی پۆلیسی ١٣٤" لە تاران بۆ سکاڵا لەسەر ئەم دوو ئەفسەرەی سوپای پاسداران، بەڵام داواکاری گشتی لەو بارەیەوە سکاڵا تۆمار ناکات.
ئەم نامەیە کە هەوڵی داواکاری گشتی بۆ پەردەپۆشکردنی دەستدرێژی ئەفسەرانی سوپای پاسداران بۆ سەر ئەو دوو هاووڵاتییە نیشان دەدات، ئەو ڕاپۆرت و بەڵگانە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەفسەرانی سپای پاستاران و دەستگا ئەمنیەکان لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن و ترومبیڵەکان دەستدرێژی دەکەنە سەر خۆپیشاندەران.
ڕۆژنامەی "گاردیان" هەروەها چاوپێکەوتنی لەگەڵ ١١ قوربانی دەستدرێژی و ئازاردانی سێکسی لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێراندا ئەنجامداوە.
بە وتەی چاودێران و بەشێک لە قوربانیانی ئەو توندوتیژییە سێکسییانە، ناوەندە ئیتلاعات و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی پێیان وایە دەستدرێژی سێکسی دەبێتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە دڵی ناڕازییاندا و ڕاپەڕینی سەرتاسەری خەڵک لە دژی دەسەڵات خاو دەکاتەوە.