یۆهانس ئارلێت پەرلەمانتاری ئالمان:
دەبێت هەموو سزاکانی لەسێدارەدان ڕابگیرێت و دادگاییکردنی دادپەروەرانە بۆ خۆپیشاندەرانی دەستبەسەرکراو گەرەنتی بکرێت.
ژمارەیەک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئاڵمان، لە لایەنە سیاسییە جیاوازەکانی ئەم وڵاتە، لە ردبوونەوەی ناڕەزایەتی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران دژبە حکوومەت ئێران و دەرکردنی حوکمی ئێعدام لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە بەردەم باڵوێزخانەی ئێران لە بەرلین کۆبوونەوە.
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ڕێبەندان، ئاژانسی هەواڵی دۆیچەڤێل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەم گردبوونەوەیەی بڵاوکردەوە و نووسیبووی، پەرلەمانتارانی ئەڵمان دەڵێن، هیوایەکی کەمیان بەو لێبوردنەی ڕێژیمی ئێران ڕاگەیاندووە.
یۆهانس ئارلێت، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی DW ڕایگەیاندووە، "بە گردبوونەوە لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران، نوێنەران پەیامێک بۆ حکومەتی ئێران دەنێرن کە بەبێ گوێدانە باوەڕێکی سیاسی، هەموومان باوەڕمان بەوە هەیە کە خەڵکو ئەوانەی لە لێواری لەسێدارەداندان پێویستیان بە پشتیوانی ئێمەیەو.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەبێت هەموو حوکمەکانی لەسێدارەدان ڕابگیرێن و گەرەنتی ئەوە بکرێت کە خۆپیشاندەران لە دادگایەکی دادپەروەرانەدا دادگایی بکرێن.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ بەشێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکان کاردانەوەی بەرفراوانی لەسەر ئاستی جیهان بەدوای خۆیدا هێنا.
پێشتریش ژمارەیەک لە نوێنەرانی پارلەمانی ئاڵمان، سوید، فەرەنسا و پەرلەمانی ئەوروپا، سپۆنسەری یان "پشتیوانی سیاسی"یان بۆ ژمارەیەک لە زیندانییە سیاسییەکانی ئێران ڕاگەیاندبوو.
میدیاکانی ئێران ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕیبەندان بڵاویان کردەوە کە عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە پێشنیاری غوڵامحوسێن موحسینی ئەژەی، سەرۆکی دەزگای قەزایی ئەو وڵاتە بۆ "لێبوردن و کەمکردنەوەی سزا"ی ژمارەیەک لە ناڕازییانی دەستبەسەر کراون، ڕازی بووە ئێران هەواڵی دا.
هاوکات چالاکانی مافی مرۆڤ ئەم کارەیان بە دووڕوویی و هەوڵێک بۆ فریودانی بیروڕای گشتی لە ئێران و جیهان ناوبرد.