کچی هاشمی ڕەفسەنجانی، باوکم کوژراوە و دەسەڵاتی ئێستا بە تاوانبارە.
فاتمە کچی هاشمی ڕەفسەنجانی دەسەڵاتدارانی ئێستای بە کوشتنی باوکی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت: باوکم کوژرا و دەسەڵاتدارانی ئێستای ئێران دەیانەوێت مێژوو لەناوببەن.
لە یادی ٦ ساڵەی کۆچی هاشمی ڕەفسەنجانی ، فاتمەی کچی بە پەیامێکی ڤیدیۆیی هێرشێکى توندى کردهسهر دهسهڵاتدارانى تاران.
فاتمە رەفسنجانی لەم گرتە ڤیدیۆییەدا دەڵێت: باوکی بە شەهید ناو دەبات و دەسەڵاتدارانی ئێستای ئێران تاوانباردەکات بەوەی کە نەک هەر باوکیان کشتوە، بەڵکو دەیانەوێت مێژووەکەشی لەناوببەن.
دهڵێت:باوکه شهرمهزاری تۆم که ناتوانم لهڕێوڕهسمی ئهمساڵتدا بهشداریی بکهم، چونکە پارەکە ڕێگەیان پێنەدام قسە قسهی دڵی خۆم بکهم لهکاتی وتارهکهمدا هەموو بڵندگۆکانیان کوژاندەوە بۆ ئەوەی کەس گوێی لە دەنگی من نەبێت.
ئەمساڵ پەیامەکەم لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکەمەوە بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت ڕێگریم لێبکات، باوکە خەمی داهاتوی شۆڕشت بوو، بەڵام لە دەوروبەرت کەسانێک بوون دیکتاتورانە کاریان دەکرد و ئیستا هەموو دەزانن کە دیکتاتۆرن.
هاشمی ڕەفسەنجانی شەش ساڵ لەمەوبەر لە کاتی مەلەکردن لە ماڵەکەی خۆی لە تاران کۆچی دوایی کرد، بەڵام بنەماڵەکەی ڕایانگەیاند کە کوژراوە.