بەرە و ڕزگاری و تۆڵەسەندنەوە
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ لەسەر بنەمای باوەڕ بە نەتەوەی بونی کورد و پێویستی یەکڕیزی و ڕزگاری و بەکارهێنانی سۆسیالیزم لە کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوودا دامەزراوە وخۆمان بەدرێژەدەری رێبازی شۆڕشە سەربەخۆیخوازەکانی کوردستان دەزانین.
ئەو دروشمانەی کە جەماوەری نەتەوەی کورد خەباتی بۆ دەکرد و لە میتۆدەکانی خەبات و سروشتی پرەنسیپەکانی ئەو ڕێکخراوەنەدا، ئامادەکاری بۆ دەکرا سازش و داواکاری بۆ گفتوگۆ یا لە شوێنی وڵات و کەسانی بوون بۆ ناوبژیوی بۆ پێکەوە ژیان لە هەمان کات، یەکێتی بەلەدایک بوونی خۆی پیامی خەباتی چەکداری وەک تەنیا ڕێگایەک بۆ سەروەری نەتەوەی دەبینی، ئەمە جگە لەوەی تیشکی خستبوە سەر گرنگی و پێویستی بەرەی حیزبە کوردستانیەکان و هێزیکی پێشمەرگەی ئاسنین و چەکداری کە ئەندامانی بەرەکە پابەند بکات بە تەرخانکردنی خەبات و ئامادەکاری تەواو بۆ کار لەسەر بنەمای ڕاماڵینی داگیرکەران، کە سەرەکیترینیان بەرە و ڕزگاری و تۆڵەسەندنەوە بوو.
یەکێتی هەر لە سەرەتای چالاکییەکەیەوە هەوڵیدا بە ناردنی پێشمەرگە بۆ دزەکردنە ناو کوردستان، سەرنجی لەسەر خەباتی چەکداری بێت و چالاکییەکەیان سەرەتا گەورەترین ترسی لە دڵی داگیرکەران دروستکرد کە شکاندنی هێزی گوردانی بەسام و گەورترین شکاندنی داگیرکەر لە چەند ساڵی خەبات چەکداری احزابی کوردستانی لە ڕۆژهەڵات ناو ببین.
لە ٢٨ خەرمانانی ٢٦٩١ کاک "سەعید یەزدانپەنا" تیرۆر کرا. واتە چوارمانگ لەپاش دامەزرانی حیزبمان، رێبەری لێهاتوومان بەدەستی بەکرێگیراوانی لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی باشووری کوردستان تیرۆر کرا.
تیرۆری کاک سەعید کاریگەریکی زۆری لەسەر یەکێتی دانا و یەکێتیش لەسەر بنەمایانەی کە دامەزرابوو کە یەکێکیان بەرەی کوردستانی بوو ڕوو لە نامان بووە، دامەزراندنی بەرەی کوردستانی بەگشتی شکەستی خوارد.
لە ٩ی گوڵانی ٢٧١٤ پۆلێک لە پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی یەکێتیمان رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرد و لە کانتۆنی جزیرە بە هەماهەنگی هێزەکانی "یەپەگە" شەڕی دژی داعشمان راگەیاند، هەر لەو پەیوەندییەدا دوو پێشمەرگەی قارەمانمان شەهید کران
لە ١٠ ی بەفرانباری ٢٧١٧ پارتی دێمۆکڕاتی کوردستان (بارزانی) بە هێرش بۆ سەر بنکەو باڕگاکانی یەکێتیمان بە گشتی چالاکی و خەباتی یەکێتی لە کوردستان تواندەوە و کە دوا خەباتمان لە شەڕی دژ بە هێزە ترۆریستیەکەی داعش لە ڕۆژئاوا بو کە هەر بەو تاوانەش بارگاو مەقەرەکانمان دەستیان بەسەرداگیراو تاڵانکران و ئەندامەکانمان دەسبەسەر کران.
بە درێژە دان بە خەبات و خۆ ڕێکخستنەوە لە ئوروپاوە دەستمان پێ کردەوە کە لە درێژەی چالاکیەکانمان وەک یەکێتی هەر لە سەر بنەماکانی دامەزراندن کار بۆ بەرەی کوردستانی یەکرێزی و یەکگرتوی ناوماڵی کورد بە پێچەوانەی ئەو کاتەی کە یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان دامەزرا، ئەم حیزبە تەنیا حیزبێکی سەربەخۆخواز بوو،ئەمڕۆ زۆر حیزب و ڕێکخراو هەن کە ستراتیژ و سیاسەت و دروشمی لایەنگری سەربەخۆیییان هەیە.
.لە ٣١ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ لەگەڵ ڕێکخراوی یاری کورد پیمانێکی یەکگرتوی و یەکڕێزیمان بەست.
تیرۆرکردنی ڕێبەری یەکێتی شۆڕشگێڕی کوردستان بۆتە برینێکی قووڵ لەسەر جەستەی ئەم حیزبە. بە شەهید بوونی مامۆستا سەفا کەلهوڕ، لە ٩ی گوڵانی٢٠ ٧٢٠ دوای ١٠ ڕۆژ ڕفاندنی کە بەشێوەیێکی ناجوانمێرانە لە شاری کەرکۆک، جەستەێکی پڕ لە ئازار و شکەنجەیان لە شەقامی ئەو شارە بە پەیامێکی پڕ لە هەڕشەو دۆزراە.
لە سەر داوای ئێمە لە ١٩بەفرانباری ٢٧٢٢ هاویپیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان دوای دوو مانگ کۆبونەوە کار کردن لە سەر پەیرەو بەرنامەی بە نوقسانی لەدایک بوو. هیچ کام لەو خاڵانەی کە لەسەری دامەزرا و بانگەشەی بۆکرابوو قسەی لێنەدەکرا، درێژەدان و مانەوەمان کێشەی ئەمنی و ببوە هەڕشە بەسەر هەزری سەربەخۆیخوازی. تەمنێکی کورت و پڕ لە ئامۆژگاری بۆ یەکێتی..
بەداخەوە بە ڕەچاوکردنی دروشمەکانی سەربەخۆییخواز و خزمەتکردنی بزووتنەوەی ئازادی، ڕاستگۆیی و دڵسۆزی خۆمان بە کردەوە سەلماندووە هۆکاری ئەم شکستانە هەڵوێستی یەکێتی بەرامبەر بەو ئەرکەی کە ئینتیمای نیشتمان و تاکی کۆمەڵگا گرتە ئەستۆ.
ئەگەرچی یەکێتی قۆناغێکی سەخت و دژواری لەوپەڕی بێ ئیمکاناتیدا درێژەی بە خەبات لەپێناو رزگاری، سەربەخۆیی هەبوە، وەک حیزبی پێشەنگ لەو رێگایەشدا بە ڕووبارێک لە خوێن و ماندوو نەناسانە ئەوانەی تینووی سەربەخۆیی و سەربەستین و هەڵگری ئەم باوەرن بە ئیرادەی لەبن نەهاتوو و پۆڵایین قەت نەیانهێشت ڕۆژێک ئەم یەکێتی بێ هیوا بێت بە پشت بەستن بە گەل. سڵی لە تێکۆشان بۆ پێکهێنانی کیانێکی نەتەوەی نەکردوە