دەسەڵاتدا زۆرترین پشکی هاوردەکردنی ئەو مادە هۆشبەرانە
مەولەوی عەبدولحەمید سەبارەت بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە وتی: ئەم لەسێدارەدانانە چارەسەر نین بۆ ڕێگریکردن لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و هاوردەکردن چونکە کەسانێک هەن لە دەسەڵاتدا کە زۆرترین پشکی هاوردەکردنی ئەو مادە هۆشبەرانە پێکدەهێنن.
هەروەها حکوومەت سامانی وڵات لەو وڵاتەکەمان تاڵان دەکات کە بە ناردنی بۆ دەرەوەی وڵاتانی کە بونەتە کێشە و ئاستەنگیان لەبەردەم ئاسایشی ئەو وڵاتانەش بە هۆی دەستێوەردانی سیاسەتی دەرکیتان، هەژاری و نارەزایەتیەکان ئەم وڵاتە و فاکتەری سەرەکیی دابەزینی نرخی دراوی وڵات بەرامبەر دراوی بیانی سیاسەتی غەلەتی چەند ساڵەی دەسەڵاتە.
مەولوی عەبدولحەمید لە سەر بوومەلەرزەکەی شاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دوای دەربرینی هاودەردی و دەست خۆشی لەهەستی بەرپرسیاریەتی خەڵک بەرانبەر بە ئەم ڕووداوە فەرمووی: ئەوە حکومەتە کە دەبوایە بەدەنگی خەڵکەوە بچیت بەڵام بێ بەرنامەی و کارانەبونتان ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە کە زیاتر خەڵکی توڕە کردووە لە حکومەتەکەت ئەم نارەزایەتیانی چەند مانگەش درێژەی ئەو هەلسوکەوتە غەلەتانە و کێشەسازانەیان بوە لەگەڵ هاووڵاتیان.
لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ شەهیدە زیدوەکانی هێنی خوێنی زاهیدانی کرد کە ٣٠ ٠ کەس بوون و زۆربەیان ئەندامەکانی جەستەیان لەدەستدابوو و کوێر یان ئیفلیج بوون.