یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

ئەنجومەنی پیرانی ئوسترالیا،سێنا: پێویستە حکومەت سوپای پاسدارانی ئێران بە تیرۆریست بناسێنێت

ئەنجومەنی پیرانی ئوسترالیا،سێنا: پێویستە حکومەت سوپای پاسدارانی ئێران بە تیرۆریست بناسێنێت
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

ئەنجومەنی پیران پێشنیاری کردووە کە هەر بەرپرسێکی ئێرانی لە ئوسترالیا کە دەستی هەبووبێت لە ترساندن، هەڕەشەکردن، یان چاودێریکردنی هاووڵاتیانی ئوسترالیا، پێویستە لەم وڵاتە دەربکرێت.

ئەنجومەنی پیرانی ئوسترالیا ئامۆژگاری حکومەتی وڵاتەکەی کرد کە پەیوەندی دیپلۆماسی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هۆی هەڵسوکەوتی ترسناک بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی ئێران کەم بکاتەوە و ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ ئەوەی سوپای پاسداران بخاتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "ئەی بی سی"ی ئوسترالیا، "لیژنەی کاروباری دەرەوە، بەرگری و بازرگانی"ی ئەنجومەنی پیران ڕۆژی چوارشەممە ١٣٩٧ی هەتاوی، ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی مافی مرۆڤی ڕەفتاری توندوتیژی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران لە ئێران پێشکەش بە حکوومەت کرد. و بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵسووکەوتی ئەم دەسەڵاتە بەرامبەر بە حکومەتی ئێران ڕاسپاردە.

ئەنجومەنی پیران لە ڕاپۆرتەکەیدا پێشنیاری بۆ حکوومەت کردووە کە لە چوارچێوەی پرۆگرامە جۆراوجۆرەکانی ویزەدان وەرگرتنی هاووڵاتیانی ئێرانی زیاد بکات، بە گرنگیدانێکی تایبەت بە ژنان، کچان و کەمینە گۆشەگیرکراوەکان کە هەوڵی دەربازبوون لە ڕژێمی ئێران دەدەن.

هەروەها داوای لە حکوومەت کرد کە بە هۆی قەیرانی ئێستا و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەو ئێرانیانەی کە ویزای کاتی ئوسترالیایان هەیە و ناتوانن بە سەلامەتی بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان ناچار نەکات.

لە ڕاپۆرتی سێنادا پێشنیار کراوە کە حکومەتی ئوسترالیا سزا بەسەر بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و ئەو کەس و دامەزراوەی سەر بە سپای پاسداران بسەپێنێت کە بەرپرسیارن لە چالاکییە ئەلیکترۆنییە زیانبەخشەکان دژی ئوسترالیا.

لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەدا ئەنجومەنی پیران بەڵگەی خستەڕوو کە لەسەر بنەمای ئەو بەڵگەیە حکومەتی ئوسترالیا دەتوانێت بە هۆی لەسێدارەدانی ئەم دواییەی خۆپیشاندەران لە ئێران هەنگاو بەرامبەر دیپلۆماتکارانی ئێرانی بگرێتەبەر، هەروەها ویزای بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی یان بنەماڵەکانیان لە ئوسترالیا هەڵبوەشێنێتەوە.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا سێنا داوای لە حکومەتی ئوسترالیا کرد کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەم ڕێژیمەدا تا کەمترین ئاست کەم بکاتەوە لە بەرامبەر هەڵسوکەوتە ترسناکەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی ئێران و پێشنیاری کرد کە هەر بەرپرسێکی ئێرانی لە ئوسترالیا کە خەریکی ترساندنوهەڕەشە یان چاودێریکردنی هاوڵاتیانی ئوسترالیا کردوە لەم وڵاتە دەربکرین.


1 ساڵ و 8 مانگ و 3 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر