یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا داوای ئازادکردنی حەوت بەدیلگیراوی فرانسەیی لە ئێران کرد

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا داوای ئازادکردنی حەوت بەدیلگیراوی فرانسەیی لە ئێران کرد
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، عەلی خامنەیی بە یەکێک لە "پیاوە پیرۆزەکانی ئایینی" موسڵمانان ناوبرد

کاترین کۆلۆنا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسە لە هاوتا ئێرانییەکەی خۆی  حوسێن ئەمیرەبدوڵڵاهیان خواست بۆ ئازادکردنی "حەوت بەدیلگیراوە فەرەنسەیانە" لە زیندانەکانی ئێران.

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕێبەدنان ، کۆلۆنا لە تویتێکدا  لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، داوای کردووە کۆماری ئیسلامی پابەند بێت بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕاگرتنی دەستبەسەرکردنی "ئارەزوومەندانە" لە ئێران.

لە نێو ئەو هاووڵاتییە فەرەنسییانەی لە ئێران دەستبەسەر کراون، دەتوانین ئاماژە بە فەریبا عادلخا بکەین کە لە جۆزەردانی ١٣٩٨ بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نەتەوەیی وڵات سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. "بنیامین بریر"، هاووڵاتییەکی دیکەی فەرەنسی، لە مانگی گەلاوێژ١٣٩٩ بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکرا و سزای هەشت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. هەروەها "سیسل کۆهلەر" و "جاک پاریس" لە مانگی گلاوێژی ساڵی ڕابردوودا لە ئێران دەستبەسەر کران.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا سەرکوتی خۆپیشاندەرانی ئێرانی شەرمەزار کرد.

وه زاره تی ده ڕه وه ی ئێران ڕاپۆرتی دا، ئه میر عه بدوڵڵاهیان ڕه خنه ی له هه ڵوێستی فه ڕه نسا له باره ی ناڕه زایه تییه کان له ئێران گرتووه و له م په یوه ندییه ته له فۆنییه دا به "نادۆستانه" ناوی برد.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی هەروەها فەرەنسای بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران تۆمەتبار کرد و بڕیاری تاران بۆ سزادانی ٣٣ بەرپرس و دامەزراوەی ئورووپایی بە "رێوشوێنی بەرامبەر" زانی.

ئەوانەی سزایان بەسەردا سەپێنراوە بریتین لە چارلی ئیبدۆی هەفتەنامەی فەرەنسی و ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانی پاریس. لەسەر بنەمای ئەمەش "سەروەت و سامانی" ئەو کەسانەی لە ئێران گەمارۆ دراون، دەستیان بەسەردا دەگیرێت و ڕێگەیان پێنادرێت گەشت بۆ ئێران بکەن.

هەروەها لە پەیوەندییەکەدا باس لە کارتۆنەکانی چارلی ئیبدۆ کرا. لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا ئەم گۆڤارە چەندین کاریکاتێری عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی بڵاوکردۆتەوە.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، عەلی خامنەیی بە یەکێک لە پیرۆزییە ئایینیەکانی موسڵمانان ناوبرد و ڕایگەیاند، ئەو کارەی چارلی ئیبدۆ "هێرشکردنە بۆ سەر پیرۆزییەکانی ئایینی".

لە درێژەی ئەم وتووێژەدا، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی هەروەها باسی لە پەسەندکردنی بڕیارنامەی ناساندنی سپای پاسداران لە لیستی گروە تیرۆریستییەکانی یەکیەتیی ئورووپا" لە پەرلەمانی ئورووپا کرد و هاوتاکەی هۆشداری دا: "ئەوە  کۆماری ئیسلامی ئێران بە وردی چاودێری ڕەفتارەکانی یەکێتی ئەوروپای کردووە و بەو پێیەش هەنگاوەکانی داهاتووی خۆی ڕێکدەخات”.

لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا هەڵمەتێکی بەرفراوان لەلایەن ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات بۆ ئەوەی سپای پاسداران بخرێتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپاوە بەڕێوەچوو. سەرەڕای پشتیوانیی پەرلەمانی ئورووپا بەم هەنگاوە و پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک کە سپای پاسداران بە تیرۆریست ناودەبات، بەڵام وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی دووشەممە ئەم پرسەیان پەسەند نەکرد و تەنیا ٣٧ کەس و دامەزراوەی سەر بە حکوومەتی ئێران لە نێویاندا وەزیری وەرزش و لاوانی کۆماری ئیسلامی، بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ کە بە شێوەیەکی بەرفراوان سزای بایکۆت دراون.


1 ساڵ و 8 مانگ و 9 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر