یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
چوارشه‌مه‌ 7 سه‌رماوه‌ز 2724

         

لەبەلوچستان دوو ئەفسەری پۆلیس کوژران

لەبەلوچستان دوو ئەفسەری پۆلیس کوژران
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

سەرگورد موختار مۆمەنی و ستوان سوەم ئەبوزار ئومیدەر لەدەرگیری کوژراون و ئەستوار یەکم میلاد عەبدوڵڵای بریندار بووە.

سەرهەنگ موختار مۆمەنی وستوان سوەم ئەبوزەر ئومیدوار لەم شەڕە کوژراون و ئەستوار یەکم میلاد عەبدوڵڵای  بریندار بووە.

میدیاکانی کۆماری ئیسلامی بڵاویانکردەوە، دوو ئەفسەری پۆلیسی لە بەلوچستان لە شاری بەمپور بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژراون.
موحەممەد قەنبەری فەرماندەی پۆلیسی ئەم پارێزگایە لە ڕاگیاندنێکدا، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٤ی ڕێبەندان، دوو ئەفسەری  پۆلیس  لە دەروازەی ئەم شارە و کەسێکی دیکە کوژراون بریندار بووە.

بە گوتەی برپرسانی ناوچەکە، تیمێکی تایبەتی لێکۆلێنەوە بۆ ناسینەوە و دەستگیرکردنیان دانراوە. هەروەها کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بەڵێنی ئەوەیان داوە کە پڕۆسەی دەستبەسەرکردن و دادگایی کردنی هیرشبەر لە "کورترین کاتدا" بەڕێوە بچێت.

عەبدولحەمید ئیسماعیل زاهی، ئیمامی هەینی مزگەوتی مەکی زاهیدان، ڕەخنەی لە زیادبوونی دۆخی ئەمنیی پارێزگاکە گرت و وتی: دۆخی ئەمنیی باو گرنگترین هۆکاری دواکەوتوویی وڵاتەکەیە.


1 ساڵ و 10 مانگ و 2 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر