ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسان لە تاران لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە دەسەڵاتدارانی ئێران سێ ڕۆژنامەنووسی ژنیان دەستبەسەر کردووە کە لە دەزگا ناوخۆییەکان کاردەکەن.
ئەم ڕێکخراوە لە بەیاننامەیەکدا بەبێ ئاماژەدان بە وردەکاری زیاتر ڕایگەیاند: لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا سێ ژنە ڕۆژنامەنووس بە ناوەکانی مێلیکا هاشمی، سەعیدە شافەعی و مێهرنوش زارعی دەستبەسەر کراون.
شافەعی ڕۆژنامەنووس و چیرۆکنووسێکی سەربەخۆیە، زارعی لە ئاژانسەکانی هەواڵی سەر بە بزووتنەوەی ڕیفۆرمخواز کاردەکات، هاشمیش لە دەستگای شەهر کاردەکات.
ئەم ڕۆژنامەیە نووسیویەتی: ئەم سێ ژنە ڕۆژنامەنووسە بۆ زیندانی ئەوینی تاران گواستراونەتەوە.
ده سه ڵاتداران دوای شەهید بونی ژینا ئەمینی تا ئێستا ٧٩ ڕۆژنامه نووس و میدیاکاریان ده ستبه سه ڕ کردووه و سەدان کەس کوژران کە دەیان کەسیان لە هێزە ئەمنییەکان بوون، کە بریتی بوون لە وتنەوەی دروشم دژی حکومەت.
هەروەها هەزاران کەس لە پەراوێزی ئەو بزووتنەوەیانە دەستبەسەر کران کە زۆرێکیان دەسەڵاتدارانی ئێران بە "ئاژاوەگێڕ" وەسفی دەکەن و دەڵێن "دوژمنانی" کۆماری ئیسلامی لە پشتیانەوەن.
لە کۆتایی مانگی سەرماوەز، میدیا ناوخۆییەکان نامەیەکیان بڵاوکردەوە کە واژۆی زیاتر لە 300 ڕۆژنامەنووسیان لەسەر بوو، ڕەخنەیان لە دەسەڵات گرتبوو کە "هاوکارەکانمان دەستگیرکردووە و دوای دەستگیرکردنیان مافەکانیان زەوتکراوە".