یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

جەوادی ئامۆلی: ئەگەر میللەت ڕاپەڕن، هیچ ڕێگایەکمان نییە بۆ دەربازبوون

جەوادی ئامۆلی: ئەگەر میللەت ڕاپەڕن، هیچ ڕێگایەکمان نییە بۆ دەربازبوون
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

عەبدوڵڵا جەوادی ئامۆلی چەندین جار ڕەخنەی لە دەسەڵاتداران گرتووە و هۆشداری دەدات لەوەی "تا ئەو دەسەڵاتەبەکەسانی ناکارامە و گەندەڵ بێت ، شکست دڵنیایە".

عەبدوڵڵا جەوادی ئامۆلی، یەکێک لە مەرجعەکانی تەقلید شیعە کە قسەکانی ئەم پیاوە ئایینییە تەمەن ٨٩ ساڵە لە چەند مانگی ڕابردوودا بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ڕاشکاوانەتر بووە. ئەو کە بە یەکێک لە مەرجعە تەقلیدیانەی نزیک لە حکوومەت دادەنرێت، چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە: "شەرمەزارییە خەڵک بە کومیتەی ئەمداد، ڕێکخراوێکی خیرخوازیەبەناوی خومینیەوە" کە لە کۆبوونەوەیەکی گشتیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ هەموو ئەم دامەزراوانە وەک نەوت و کانگاکان، بێباکی هەندێک لە بەڕێوەبەران ڕێگرن لەپێشکەوتنی وڵات.

هەروەها جەوادی ئامێلی لە دیدارێکیدا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان وتی "هەندێک کەس تەنها بۆ ئەوە باشن کە تەنیا  دوعا بۆ کومیلن بخوێنن ، بەڵام توانای بەڕێوەبردنی گەرەکێکیشیان نییە". پێویستە ڕێگری بکرێت لەوەی بەرپرسیارێتی ڕادەستی ئەمانە بکرێت خەڵکی باش و بەتوانا لە ئەم وڵاتە زۆرن.

جەوادی ئامۆلی لە زۆربەی کۆبوونەوە فەرمییەکانیدا لەگەڵ بەرپرسان، جەخت لەسەر خراپی بارودۆخی ئابووری و ژیانی خەڵک دەکاتەوە و دەڵێت "ئەگەر خەڵک لە گۆڕەپانەکەدا نەبێت، شکست دڵنیایە".

پێش دەستپێکردنی ناڕەزایەتی لە ئێران، لە ٣٠ ی گەلاوێژ، ڕەخنەی لە جێبەجێکردنی پلانی حیجاب گرت و ڕایگەیاند کە پرسی حیجاب بە "گرتن و بەستنەوە و سەرنیزە " چارەسەر نابێت. یەکێک بوو لە یەکەمین پیاوە ئایینییە پلە باڵاکان کە کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و وتی "ئێمەش ئەم دروشمە قبوڵ دەکەین" و بە بەرپرسانی وتووە "گوێ لە خوێندکارانی زانکۆ بگرن، بیر لە ئاستی جیهانی بکەنەوە".


جەوادی ئامۆلی یەکێکە لەو حەوت موجتەهیدانەی کە دەسەڵاتی مەرجع بوونی عەلی خامنەیی پشتڕاستکردوە.

 

 


1 ساڵ و 8 مانگ و 13 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر