هەزری سەربەخۆییخوازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نەتەوە ژێردەستەکانی جوغرافیای ئەمڕۆ بەنێوی ئێران بەهیزترین ستراتیژی بۆ نەتەوەیەکی ژێردەستە
شُێخ سەعیدی پیران فەرموویەتی: "تەنانەت ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان، ئێوەی کورد، کورد بوونی خۆتان لە بیر بچتەوە، ئەوا دوژمن هەرگیز لە بیری ناچتەوە کە ئێوە کوردن."
واتا: دوژمن بە خوێنی سەرتان تینوویە و ئەم دوژمنایەتیە، مێژووییە و ئێوە بیکەن و نەیکەن، ئەوان دوژمنایەتیی خۆیان هەر دەکەن و بە خوێنتان تینوون، کەواتە چیتر باسی دۆستایەتی لەتەک دوژمن مەکەن و دروشمی مرۆڤایەتی لە کوردایەتی گرنگترەمان بۆ مەفەرموون.
سەبارەت بە قسەی ئەو کەسانەی هەزر و حیزبی سەربەخۆییخوازی بە نەبوونی دەزانن تەنیا لەبەر یەکپارچەی جوغرافیاێکی داسەپاو
لەکاتێکدا لە ناوەڕاستی گۆڕانکارییەکانی نزیک بەم چوار مانگەی ڕابردووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دۆخی نوێی سیاسی و نیزامی لە ئێران، لەم نێوەندەدا ناسیونالیزمی کوردی و خواستی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر و جەماوەری زیاتر دەبێت.
هەزری بەدەوڵەت نەتەوەیە لە ناو نەتەوەکانی ئەم جوغرافیا داسەپاوە بەتایبەت لە بەلوچستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە بابەتی گفتوگۆی بەشی فارسی و کاربەدەستانی دەسەڵات تەناەت داهاتوو، هەر گۆرانکارێک لە دەسەڵات بە دابشبونی ئێران و دامەزراندنی دەوڵەت نەوەتەوە ناوزەد دەکەن و بۆ پشتوانی و مانەوەیان، گەلی بالادەست بە دابشبونی ئەم خاکە دەترسینن.
بەداخەوە سەرانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران کە دەرفەتی دەرکەوتنیان لەم بەرنامە میدیاییانەدا هەیە، لە جیاتی کەڵک وەرگرتن لەو دەرفەتە میدیاییانە، باس لە ئامانجی لە مێژینەی نەتەوەکەمان کە ڕزگاری و سەربەستی هەلتەکاندنی سنورە داسەپاوەکان بکن. پێداگرن لەسەر یەکپارچەی ئەو خاکە و ستراتیژێک کە شکستێکی ئاشکرایە بۆ نەتەوەکەیان و بووەتە سەرچاوەی کۆمەڵکوژی، تیرۆرو ئیعدام، ڕایدەگەیەنن کە کوردەکانی ئێران سەربەخۆییخواز نین و نایانەوێت لە ئێران جیاببنەوە چند کەسێک لە کوردستانی ئێراندا بە سەربەخۆیی خوازن ناودەبات.
پێداگریتان لەسەر دیموکراسیکردنی وڵاتێک کە، چە دەسەڵات و چە ئەوانەی دانیان بۆ دەسەڵاتی داهاتوو کە تا ئێستا گەلی کورد شەهیدی لە پێناوی ڕووخانی دەسەڵاتە داوە یەک هەزر ئەوەیش مەرکزیەت و وەعدەکانی هەمیشەیان و فاشیزمی پانئیرانیزم و مەرکەزیەت رەگزی رەسەنایەتیانە کەچی هیوادارن شوێنێک بە فیدراڵی بکرێت، ئێوە ئەم هەزرانە لە کویی دیموکراسیدا دەبینن و بۆ دەبێ گەلی کورد کریتە خۆراکی دیمۆکراسیتی نەتەوەیی کە تائیستا بالادەستە.
نە دەسەڵاتداران و نە ئۆپۆزسیۆن و تاکی ئەم گەلە بالادەستە تا ئیستاش دانیان بە نەتەوەی بونت لەو جوغرافیا و مافە سەرەتایەکانی هیچ نەتەوەی کی کە نەناوە. بەتەمان لە سەر کام خاڵی هاوبەش ڕێکبکەون دان بە کام لە مافە زەوتکراوەکانتا بنین.
٣١ساڵە ئاڵای سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستانمان هەڵداوە تێکۆشەرانی کە لە مەیدانەکانی بەرخۆدان لەدژی داگیرکەرانی کوردستان گیانی خۆیان بەخت کردووە و بە نادادپەروەری حەشا لە خەباتی و شەهیدەکان و مێژوومان دەکەن.
ئەوەش بزانن کە ئێوە کە هەلبژاردراون لە ئەو میدیایانە کە سەر بە فارس و غەیرە فارسەکان و کۆمەڵە بیانییەکان دەر دەکەون وباس لە سەر پرسی کورد دەکەن، تەنیا نوێنەری حیزبەکانی خۆتانن.
هەڵگری پەیام و نوێنەرایەتی کوردی ڕۆژهەڵات نین و ناکەن و ئیوە نابێ بە ناوی نەتەوەیەکەوە وتار بدن و سەربەخۆیی کوردستان پشتگوێ بەخەن کە سەرکردهای وەک شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری و شیخ سەعیدی پیران سمکۆی شکاک کە شۆڕشێکی گەورەیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان و پێشەوای مەزن قازی محەمەد و لە وەها ڕۆژی کۆماری کوردستانی دامەزراند حاشا بکن.
ئەو ڕۆژە تەوا بۆ گەلی کورد لە دانوستان و متمانە بەمانە ڕێبەرانی تیرۆر بکری و هەلفریوێندرین .